درۆزنە خۆر (بە ئینگلیزی: Parhelion) بریتییە لەدیاردەیەکی ڕوانین کەبەھۆی بەرگەھەوای زەویەوە دروست دەبێت، کە وەک خۆرێکی لاواز و ناڕوون دەبینرێت، ئەم دیاردەیە دروست دەبێت کاتێک تیشکی خۆر گەردەبلورە سارد و بەفری یەکان شی دەکاتەوە کە بەئاسمانەوەن بەتایبەت لەبەرەبەیان
دیاردەی درۆزنە خۆر پێکدێت بەھۆی شکاندنەوەی تیشکەڕوناکییەکانی خۆر کاتێک بەناو بلورە بەفرییەکانی ھەوا تێپەڕدەبن ئەو گەردە بلورە کەلەچینە ھەرە بەرز و ساردەکانی ھەوا ھەڵگیراون لەوەرزەکانی زستان و بەرەبەیانی ساردی پایزانیش دروست دەبن.
گەردەبلورییەکان ڕۆڵی پەخشکردن دەگێڕن کاتێک تیشکی خۆر بە گۆشەی ٢٢پلە بەناوبان تێپەڕدەبن.
کاتێک ئەم گەردەبلوریانە تیشکی خۆر دەشکێننەوە ئاراستەی تیشکەکە ڕوەو خواروو دەکەن بە ستونی بەمەش لاری تیشکی خۆر ڕاست دەکەنەوە و وەک سەرچاوەی نوێی ڕووناکی دەردەکەون ھەربۆیە وەک چەندین خۆری ناڕوون لەخەرمانەی خۆری ڕاستەقینە دەردەکەون زۆر جاران ئەم درۆزنە ڕانیە دەکەونە لای ڕاست و چەپی خۆر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆرەدرۆزنە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆرەدرۆزنە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.