جێمینای یان جێمینی، کە پێشتر بە بارد ناسرابوو، چاتبۆتێکی ژیریی دەستکردی دروستکەرە کە لەلایەن گووگڵ پەرەی پێ دراوە.
پشت بە مۆدێلێکی زمانی گەورە کە ھەمان ناوی ھەیە دەبەستێت، و وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەرھەڵدانی چات جی پی تیی ئۆپن ئەی ئای پەرەی پێدرا، و بە توانایەکی سنووردار لە ئازاری ٢٠٢٣ بە شێوەی وەڵامدانەوەیەکی ساردوسڕ بەردەست خرا لە ئایار باڵی بۆ وڵاتەکانی تر کێشا.
پەرەپێدەر(ان) | گۆگڵ ئەی ئای |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ |
وەشانی جێگیر | ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ |
زمانەکان | ٤٦ زمان ٢٣٨ وڵات |
جۆر | چات بۆت |
مۆڵەتنامە | نەرمەکاڵای تایبەتمەند |
لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئۆپن ئەی ئای بە یارمەتی مایکرۆسۆفت چات جی پی تیی خستەگەڕ، چات جی پی تی دوای بڵاوبوونەوەی سەرنجی جیھانی ڕاکێشا، بەڕێوەبەرانی گووگڵ بەھۆی مەترسییە ئەگەرییەکانی چات جی پی تی بۆ سەر گەڕانی گووگڵ، چەندین گرووپیان دەستنیشانکرد بۆ ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ژیرییەکی دەستکرد AI کە ڕکابەریی ژیرییە دەستکردەکەی ئۆپن ئەی ئای بکات. لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ بە فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو بڵاوکرایەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێمینای (چاتبۆت) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جێمینای (چاتبۆت), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.