بەستنە گەورەکە (ھەروەھا ناسراوە بە مەرگی گەرمی) یەکێکە لە بیردۆزە بەناوبانگەکانی تر کە کۆتایی ھاتنی گەردوون بە پشتبەستن بە سروشتی وزەی تاریک دەسەلمێنێت.
ئەم بیردۆزە وای دادەنێت کە گەردوون بە خێرایییەکی زۆر فراوان دەبێت و ئەم خێرایییەش بەردەوام لە زیادبووندایە، لە ھەمان کاتدا، گەرمی بەناو گەردووندا بڵاودەبێتەوە و ھێشووەکان و ئەستێرە و گەلەئەستێرەکانیش ھەموویان وێران دەبن و لەناودەچن. دواتر پلەی گەرمیی ساردتر و ساردتر دەبێت ھەتاکو پلەی گەرمی گەردوون دەبێتە سفری تەواو. ئەمەش پلەیەکە کە گەردوون تێکدەدات و وای لێ دەکات کە نەتوانێت ئەتۆمەکان پێکەوە بنێت. کاتێک کە ئەمە ڕوویدا، ئەگەر گەردوون ھێشتا لە فراوانبووندا بێت، ئەوا ئەو ئەستێرە و گەلەئەستێرە و ئەو ھەسارانەشی کە ماونەتەوە ئەمەندە لە یەکتر دووردەخرێنەوە ھەموویان ئەو ماددانە لەدەست دەدەن کە پێویستن بۆ ڕیزبوون و پێکھێنانی کۆمەڵەی تر. بەھۆی ئەمەشەوە ڕووناکی بە تەواوەتی لە گەردوون دەبڕێت و خامۆش دەبێت، و دواتر ھەموو ئەو ئەستێرە و ھەسارانەی کە ماونەتەوە بە تەنھا و بە خاوی لەناودەچن و نامێنن. زاناکان دەڵێن ئەگەر ژیانێک ھەبێت لەسەر ئەو ھەسارە تاق و تەنیایانەی شارستانییەتەکانی داھاتوو، ئەوا پێیان وادەبێت کە ئەوان تەنھان و ھەرگیز ژیانێکی تر نادۆزنەوە و ڕووناکی ھیچ ئەستێرەیەک نایانگاتێ. زاناکان لە ئێستادا ئەم بیردۆزەیان بەسەر ھەموو ئەوانی تردا پێ پەسەند ترە و پێیان وایە کە ئەگەری ڕوودانی زیاترە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەستنە گەورەکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.