بەردەوامی ئامانجێکی کۆمەڵایەتییە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر زەوی پێکەوە بژین.
پێناسەکانی ئەم زاراوەیە جێی مشتومڕن و لەگەڵ ئەدەب و چوارچێوە و کاتدا جیاواز بوون. زۆرجار پسپۆڕان بەردەوامیی بەم شێوەیە وەسف دەکەن کە سێ ڕەھەندی ھەیە (یان پایە): ژینگەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، و زۆرێک لە بڵاوکراوەکان جەخت لەسەر ڕەھەندی ژینگەیی دەکەنەوە. لە بەکارھێنانی ڕۆژانەدا، دەخاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی کێشە گەورەکانی ژینگە، لەوانە گۆڕانی کەشوھەوا، لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو، لەدەستدانی خزمەتگوزارییەکانی ئیکۆسیستەم، تێکچوونی زەوی، و پیسبوونی ھەوا و ئاو. بیرۆکەی بەردەوامیی دەتوانێت بڕیارەکان لە ئاستی جیھانی، نیشتمانی و تاکەکەسیدا ڕێنمایی بکات (بۆ نموونە ژیانی بەردەوام). چەمکێکی پەیوەندیدار گەشەپێدانی بەردەوامە، و زۆرجار زاراوەکان بە مانای ھەمان شت بەکاردەھێنرێن. یونسکۆ ئەم دووانە بەم شێوەیە جیا دەکاتەوە: «زۆرجار بەردەوامیی وەک ئامانجێکی درێژخایەن (واتە جیھانێکی بەردەوامتر) بیری لێدەکرێتەوە، لەکاتێکدا گەشەپێدانی بەردەوام ئاماژەیە بۆ پڕۆسە و ڕێگا زۆرەکانی گەیشتن پێی.»
بەردەوامی | |
---|---|
لقی | چۆنێتی، value |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | sustainability science، پلاندانانی شاری، environmental science |
ڕەھەندی ئابووری بەردەوامی جێگەی مشتومڕە. زانایان لەژێر چەمکی " بەردەوامیی لاواز و بەھێز " باسیان لەم بابەتە کردووە؛ بۆ نموونە، ھەمیشە گرژی لە نێوان بیرۆکەکانی "خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن بۆ ھەمووان" و پاراستنی ژینگەدا دەبێت، بۆیە مامەڵەکردن پێویستە. ئەو ڕێبازانەی کە گەشەی ئابووری لە تێکچوونی ژینگە جیا دەکەنەوە، خوازراو دەبن. بەڵام جێبەجێکردنیان قورسە.
پێوانەکردنی بەردەوامی قورسە. پێوەرەکان دۆمەینی ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەبەرچاو دەگرن. پێوەرەکان لە پەرەسەندندان. لە ئێستادا سیستەمی بڕوانامەدان و جۆرەکانی ژمێریاری کۆمپانیاکان و جۆرەکانی پێوەر لەخۆدەگرن. پێویستە زۆرێک لە بەربەستەکانی بەردەم بەردەوامی چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی گواستنەوەی بەردەوامیی ببێتە مەمکین.
:34 ھەندێک بەربەست لە سروشت و ئاڵۆزییەکانییەوە سەرھەڵدەدەن. بەربەستەکانی دیکە دەرەکین لە چەمکی بەردەوامیدا. بۆ نموونە دەتوانن لە ئەنجامی چوارچێوە دامەزراوەیییە باڵادەستەکان لە وڵاتاندا دەربچن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەردەوامی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەردەوامی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.