محەممەد «حەمە» ڕەئووف کەرکووکی (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کەرکووک، عێراق) ھونەرمەندێکی ناسراوی کوردی کوردستانە.
خەڵکی شاری کەرکووکە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت. لە ساڵانی ھەشتاکانەوە لەنێو ئاھەنگی قوتابخانەکاندا گۆرانیی وتووە تا لە ١٩٨٦دا یەکەمین گۆرانیی بۆ تەلەڤیزیۆنیی کەرکووک بە ناوی «شەوانە» تۆمار کردووە. لە دوای ڕاپەڕینەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و بەردەوامی بە کاری ھونەریی داوە، یەکەمین گۆرانیشی لە سلێمانی بە ناوی «ئەی خەجی خەجان» تۆمار کردووە. لە گۆرانییەکانی تری: «ئاسەوار»، «ناڵەی دڵ» و «سیاپۆش» و خاوەنی کاسیەتی «عاشقی بێ دڵە». چەندین کۆنسێرتی لە وڵاتانی ئەورووپادا ساز کردووە.
محەممەد ڕەئووف کەرکووکی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٦ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
پیشە | گۆرانیبێژ |
ئەم گۆرانیبێژ وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد ڕەئووف کەرکووکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.