35°0.5′N 115°28.5′W / 35.0083°N 115.4750°W / 35.0083; -115.4750
بیابانی مۆجاڤی | |
---|---|
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | کالیفۆرنیا، یووتا، ئەریزۆنا، نێڤادا |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | Charleston Peak |
ڕووبەر | ١٢٤٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
فایلی کەی ئێم ئێڵ | Template:Attached KML/Mojave Desert |
بیابانی مۆجاڤی (بە ئینگلیزی: Mojave Desert) بیابانێکی وشکی بێ باران و سەختە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باکوور. دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا، بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کالیفۆرنیا و باشووری نێڤادا ھەڵکەوتووە، بە گشتی ٤٧٨٧٧ میل چوارگۆشە (١٢٤٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات. ھەروەھا ناوچەی زۆر بچووکیشی ھەیە کە درێژ دەبێتەوە بۆ یوتا و ئەریزۆنا سنوورەکەی بە گشتی بە بوونی دارەکانی یەشوع دەورەدراوە، کە تەنھا لە بیابانی مۆجاڤی دەڕوێت، ھەروەھا باوەڕ دەکرێت کە ھەزار و ٧٥٠ بۆ ٢٠٠٠ جۆری ڕوەکی زیادە ی زیاتر بێت. بەشی ناوەندی بیابانەکە بە جیا جیا ئاوەدانە، لەکاتێکدا دەوروبەری بووەتە مەڵبەندە گەورەکانی کۆمەڵگا گەورەکان وەک لاس ڤێگاس، لانکستەر، پالمدەیل، ڤیکتۆرڤیل و سانت جۆرج.
بیابانی مۆجاڤی لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ بیابانی حەوزی مەزن و لە باشوور و لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ بیابانی سنووران. سنووری تۆپۆگرافیکی چیای تیکاپیە لەبەری ڕۆژاوا، چیای سان گابرییەل و چیای سان بێرناردینۆ بەری باشوور دەگرنەوە. سنووری چیاکان جیاوازن، بەرزایییەکانی ئەم بیابانە سەروو ٢٠٠٠ پێ (٦١٠ م) ھەربۆیە مۆجاڤێ بە بیابانێکی بەرز ناودەبرێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا دۆڵی مەرگ نزمترین بەرزییە لە باکووری ئەمریکا لە ٢٨٠ پێ (٨٥ مەتر) لە خوار ئاستی دەریاوە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەکانی بیابانی مۆجاڤی. کەمتر لە ٥٠ ھەزار میلی چوارگۆشە (١٣٠٬٠٠٠ کم ٢) داگیر دەکات، کە کردویتە بچووکترین بیابانی ئەمریکای باکوور.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیابانی مۆجاڤی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیابانی مۆجاڤی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.