ئەبوولقاسم شابی نازناوی شاعیری سەوزی لێنراوە، شاعیرێکی تونسی بووە، (ماوەی ژیان: ٢٤ی شووباتی ١٩٠٩ لە شاری تووزر لە توونس تاکوو ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٤) ، ژیانی وەکو دادوەر لەزۆربەی زۆری شارەکانی توونس بەسەربردووە، پیاو چاک و لەخوا ترس بووە، ڕۆژەکانی لەنێوان مزگەوت و دادگا و ماڵەوە بەسەربردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ پزیشک ئاگەداری کردۆتەوە کە توشی نەخۆشی دڵ بووە و خۆی ماندوو نەکات.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ابو القاسم الشابی سەبارەت بە دووچاربونی بەنەخۆشی دڵ لەدەفتەری یادەوەریەکانی نووسیوێتی ((ئەوەتا منداڵەکان لەنێو باخەچەکاندا یاری دەکەن، کۆمەڵێ گەنجیش لەنێو سەوزایە جوانەکاندا وەرزش دەکەن، من ھەرگیز ناتوانم وەکو ئەوان بم، چۆن ئەتوانم وەکو ئەوان بکەم لەکاتێکدا پزیشک ئاگەدارمی کردۆتەوە خۆم ماندوو نەکەم چونکە دڵم لاوازە، ئای دڵم تۆ سەرچاوەی ئازا و حەشارگەی خەفەتەکانمی تۆ خەم و خەفەتێکی تاریکیت و دەستت بەسەر ژیانمدا گرتووە)). ابو القاسم الشابی کەوتۆتە گەشت کردن و ھاوینی ساڵی ١٩٣٢ یی لەچاوی پارەکان بەسەربردووە، بۆ ساڵی دواتر ڕۆشتووە بۆ المشروحە کە یەکێکە لەناوچەکانی قوستەنتینییە و ناوچەیەکی شاخاوییە و زۆر دارستانی جوانی تیایە و دڵڕفێنە، بەڵام ئەم گەشتوگوزارەی ھیچ سوودی نەبووە و لە ساڵی ١٩٣٣ تەندروستی زۆر خراپ بووە و بۆ ماوەیەک لەسەر جێگا کەوتووە. فالح الحجییەی شاعیری بەناوبانگی عێراقی دەربارەی ابو القاسم الشابی نووسیوێتی (شاعیرێکی خاوەن ویژدان بووە، ھەرچەندە تەمەنی منداڵ بووە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڵندبووە و شیعرەکانی ڕۆمانسی بووە، خاوەنی ووشەی سادەیە بەجۆرێک ووشەکانی زۆر لەدڵی خوێنەرانی نزیک بوون، شیعرەکانی دەچێتە نێو دەرونی مرۆڤەوە و ھەموو واتایەکی جوان دەبەخشێ) ابو القاسم الشابی پێنچ شیعری کراون بەگۆرانی یەکێک لەو شیعرانەشی کراوە بە سروودی نیشتیمانی تونس، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٤ لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەنەخۆشخانەی تڵیان لە تونس کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبوولقاسم شابی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەبوولقاسم شابی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.