دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ڕووداوێک بوو لەنێوان تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ١٩٧٩ ڕوویدا کاتێک ھەندێک چەکدار کەوا داوای لابردنی خێزانی شاھانەی سعودیایان دەکرد دەستیان گرت بەسەر مزگەوتی حەرام لە شاری مەککە لە وڵاتی سعودیە.

یاخیبووان دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە گوایە موحەمەدی مەھدی دەرکەوتووە لەسەر شێوەی سەرکردەکەیان بەناوی - موحەمەدی قەحتانی - و داوایان لە مسوڵمانان دەکرد کە پەیڕەوی فەرمانەکانی بکەن. بۆ ماوەی دوو ھەفتە، ھێزە تایبەتەکانی سعودیە، بە پاڵپشتی ھێزەکانی پاکستان،ئوردن و فەڕەنسا، شەڕیان کرد بە دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکە.

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام
Saudi and Jordanian soldiers fighting their way into the Ka'aba underground beneath the Grand Mosque of Mecca, 1979
سەربازانی سعودی و ئوردنی ھەوڵی چوونەژوورەوە دەدەن بۆ نێو مزگەوتنی حەڕام
ڕێکەوت٢٠ی تشرینی دووەم – ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ھێزەکانی سعودیە دووبارە گرتنەوەی مزگەوتی حەڕام

  • کوشتنی قەحتانی و پەیڕەوانی
شەڕکەرەکان

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام عەرەبستانی سعوودی

  • پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودیە
  • ھێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام پاکستان

  • گروپی ھێزە تایبەتەکان

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام فەڕەنسا

  • ھێزە تایبەتەکانی فەڕەنسا
دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ئوردن
دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ئیخوان
فەرماندە و سەرکردەکان
  • عەرەبستانی سعوودی پاشا خالیدی سعودیە
  • عەرەبستانی سعوودی شازادە فەھد
  • عەرەبستانی سعوودی شازادە سوڵتان
  • عەرەبستانی سعوودی شازادە عەبدوڵای سعودیە
  • عەرەبستانی سعوودی شازادە نایف
  • عەرەبستانی سعوودی شازادە بەدر
  • عەرەبستانی سعوودی تورکی بن فەیسەڵ
  • عەرەبستانی سعوودی جەنەراڵ فالیح زوھەیری
  • پاکستان Colonel تاڕق مەحموود
  • ئوردن B-Gen. ئەحمەد عەلائەدین
  • فەڕەنسا جێدار پۆل باریل
}
  • دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام موحەمەد قەحتانی 
  • دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام موحەمەد فەیسەڵ  خۆبەدەستەوەدان
  • دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام موحەمەد ئلیاس خۆبەدەستەوەدان}}
ھێز
  • پاکستان
    ٥٠ کۆماندۆی پاکستانی
  • عەرەبستانی سعوودی
    ١٠٬٠٠٠ ئەندامی پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودی
  • فەڕەنسا بەلای کەمەوە ٣ کۆماندۆی فەڕەنسی
٣٠٠–٦٠٠ چەکداری یاخیووەکان
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ١٢٧ کوژراو
  • ٤٥١ بریندار
  • ١١٧ کوژراو
  • ژمارەیەکی نەزانراوی برینداران
  • ٦٨ بە سزای سەر پەڕاندن کوژران

دەستبەسەرداگرتنی پیرۆزترین ناوچە لە ئیسلامدا، و بارمەتە گیراوەکان و مردنە دەیان سەرباز و بارمەتە لە ڕووداوەکە بووە ھۆی شۆکبوونی جیھانی ئیسلامی.

ئابڵووقەی سەر یاخیبووان بەکۆتا ھات کاتێک مزگەوتەکە کۆنتڕۆلکرایەوە. قەحتانی لەکاتی شەڕەکەدا کوژرا، بەڵام جوھەیمانی دەستە ڕاستی و ٦٧ یاخیبووی تر کەوا ڕزگاریان بوو دەستگیرکران و سەریان بڕدرا.

دوابەدوای ھێرشەکە، پاشای ئەوکات سعودیە پاشا خالید، ھەڵسا بە توندکردنی یاساکانی شەریعە و دەسەڵاتی زیاتری بە زانایانی ئیسلامی دا بۆ ماوەی دە ساڵی ڕابردوو، لەو نێوەندەشدا پۆلیسی ئاینی زیاتر تۆخ بوویەوە لەنێو وڵاتەکەدا بۆ چەسپاندنی بیروباوەڕەکانی ئیسلام.

باکگراوەند

ھێرشەکە لەلایەن جوھەیمان عوتەیبیەوە سەرپەرشتی دەکرا، کەوا ئەندامێکی کاریگەری ھۆزێکی کاریگەری نەجد بوو. جوھەیمان دەیگوت کەوا زاواکەی موحەمەد عەبدوڵا ئەل-قەحتانی موحەمەدی مەھدیە، کەوا چەند ساڵێک بەر لە ڕۆژی دواییدا دەگات. پەیڕەوانیشی دەیانگوت کەوا ناوی باوکی قەحتانی ھەمان ناوە لەگەڵ ناوی پێغەمبەر موحەمەد و دەیانگوت کەوا سیفەتەکانیان لێک نزیکن بۆ ئەوەی بڕواکەیان بەھێز بکەن. ڕۆژی ھێرشەکەش کە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بوو، ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچی بەپێی ڕۆژمێری کۆچی. ئەمەش ئاماژەیەکی تر بوو بۆ ھاتنی کەسی موجەدید، کەوا کەسێکە ھاوشێوەی سەعیدی نەوڕەسی لە سەرەتای ھەموو سەدەیەک دەردەکەوێت بۆ بوژاندنەوەی ئیسلام، بەلای ئەوانەوە قەحتانی ئەو کەسە بوو.

عوتەیبی یەکێک بوو لە ئەندامی ھۆزە ناودارەکانی ناوچەی نەجد. باپیری لەگەڵ ئیبن سعوددا ھاوکار و دۆستی یەکدی بوونە. ئەو بانگخواز بوو، قوتابی شێخ عەبدولعەزیز بن بازیش بوو، کە دواتر بووە موفتی گشتی سعودیەش. بەدەر لەمانەش بۆ ماوەیەک ئەندام بووە لە پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودیەدا.

ئامانجەکان

عوتەیبی دژی بن بازی مامۆستای وەستابوویەوە و داوای گەڕانەوەی ڕێبازە بنچینەییەکانی ئیسلامی دەکرد، لەپاڵ ئەمانەشدا: نەھێشتنی تەلەڤزیۆن، دوورکەوتنەوە لەوڵاتانی ڕۆژاوا و کردنەدەرەوەی نامسوڵمانان لەوڵاتەکەدا. ئەو دەیگوت کە خێزانی شاھانەی سعودی گەندەڵ بوون و کلتووری سعودیەیان تێکدابوو و وڵاتەکەیان بەرەو بەرۆژئاوابوون دەبرد.

عوتەیبی و قەحتانی ئەوکاتە یەکتریان ناسیبوو کەوا لە بەیەکەوە لە زیندان بوون بەھۆی ڕەخنەکانیان، لەوکاتەشدا عوتەیبی بە قەحتانی ڕاگەیاندبوو کەوا ئەو وەحی ئەوەی بۆ ھاتووە کە قەحتانی مەھدیە. ئامانجیان ئەوەبوو کە ئامادەکاری بکەن بۆ ڕۆژی دوایی. دەبێت ئەوەش بگوترێ کەوا یاخیبووەکان بە گشتی سێ سیفەتیان تیادا بەدی دەکرێ: کەسانی توندڕەو بوون، دژی حوکمی پشتاو-پشت بوون و دژی زانایانی وەھابیش بوو.

پەیوەندیەکان لەگەڵ زانایان

زۆربەی پەیڕەوانی قەحتانی ئەو قوتابیانە بوو کەوا لە زانکۆی ئیسلامی مەدینەدا دەیانخوێند. عوتەیبی لەگەڵ گروپێکی سەلەفیدا بووە کەوا ئەوکاتە شێخ عەبدولعەزیز بن باز سەرکردایەتی دەکرد لەوکاتەدا و تایبەت بە دەکردن و توێژینەوە لەبارەی فەتوا. پەیڕەوان پەیامەکانی خۆیان لە مزگەوتە جیا جیاکانی سعودیەدا بڵاودەکردەوە بەبێ ئەوەی دەستگیر بکرێن. حکومەتیش دوودڵ بوو لە نزیکەوتنەوەیان لەو توندڕەوانە. کاتێ عوتەیبی و قەحتانی و کۆمەڵێک ئەندامانی ئیخوان لە زینداندا دەکرێن لە ساڵی ١٩٧٨، شێخ بن باز داوای دووبارە وانەپێدانەوەیانی کرد، بەڵام دواتر ئازادکران بەبیانووی ئەوەی کە ئەوان پەیڕەوی بیروباوەڕی ئیخوان دەکەن، وەک باپیرەی عوتەیبی کەوا لەگەڵ پاشای سعودی ببوو، و بە ھەڕەشەیەکی ئەوتۆ دانانران.

تەنانەت دوای دەستبەسەرداگرتنی مزگەوتی حەڕامیش، زۆر زانای ئیسلامی دوودڵ بوون لە دەرکردنی فەتوا لەدژیان. کاتێ حکومەت داوای فەتوایەکی کرد بۆ چوونەژوورەوەی سوپا بۆ نێو مزگەوتی حەڕام، شێوازی وەڵامی بن باز و زانایان "دوودڵیەکی نەرێنی" پێوە دیاربوو. زانایان عوتەیبی و پەیڕەوانیان بە کافر ناودەبرد، سەرەڕای پێشیلکاریەکان لەنێو مزگەوتەکەدا، بەڵام بە "گروپە چەکدارەکە" ناودەبرد. زانایان سووربوون لەسەرئەوەی کە بەر لە ھێرشەکە، پێویستە ھەلی ئەوە بە یاخیبووان بدرێ کە خۆیان بدەن بەدەستەوە.

ئامادەکاریەکان

بەھۆی ئەوەی کە یاخیبووان لەلایەن کۆمەڵێک کەسانی دەوڵەمەندەوە ھاوکاری کرابوون، زۆرباش ڕاھێنرابوون و چەکی باشیان لەلا بووە. ھەندێک ئەندامیان وەک عوتەیبی، ئەندامی پاسەوانی نێونەتەوەیی بوون. ھەندێک لە پاسەوانانی نێونەتەوەیی بەھۆی دۆستایەتیان لەگەڵ یاخیبووان، دزەیان بە ھەندێک ماسک و تەقەمەنیش کردبوو بۆیان. چەکی ئۆتۆماتیکی دزەی پێکرابوو و لە ژێرزەمینەکانی مزگەوتەکە دانرابوون.

دەستبەسەرداگرتن

لە بەیانیەکی زووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩دا، پێشنوێژی مزگەوتی حەڕام، شێخ موحەمەد سوبەیل، ئامادەکاری دەکرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ بۆ ٥٠ ھەزار نوێژکەر کەوا لەوێدا ئامادەبوون بۆ نوێژەکە. نزیکەی کاتژمێر ٥ی بەیانی، یاخیبووان ھێرش دەکەن و دەرگاکان دادەخەن و دوو پۆلیس دەکوژن کەوا تەنھا کوتەکێکی داریان پێبوو. ژمارەی یاخیبووەکان بەلایەنی کەمەوە ٥٠٠ کەس بووە و چەندین ژن و منداڵیشی لەپاڵ بووە کەوا پەیوەندیان بە جوڵەکەی عوتەیبیەوە کردبوو.

لەوکاتەدا مزگەوتەکە کاری نوێکردنەوەشی بۆ کرابوو. ئەندامێکی کۆمپانیای نوێکردنەوەکە توانیبووی بەرلەوەی یاخیبووان ھێلەکانی تەلەفۆن ببڕن، ھەواڵ بۆ ھێزەکان بنێرێت.

یاخیبووان زۆربەی بارمەتەکانیان ئازادکردوو و بەشێکیان لە مزگەوتەکە ھێشتەوە. ھەستان بە دانانی یەکەی بەرگریکردن لەسەر مزگەوتەکە و نیشانە شکێنەکانیان لە منارەی مزگەوتەکە جێگیر کردبوو. کەس لەدەرەوەی مزگەوتەکە ژمارەی بارمەتەکانی نەدەزانی، و نەشیان دەزانی چەند سەرباز لەژوورەوەن و چۆن خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەم کارە.

لەکاتی ڕووداوەکەدا، شازادە فەھد لە تونس بوو بۆ کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی. فەرماندەی پاسەوانی نێونەتەوەییش، شازادە عەبدوڵا لە وڵاتی مەغریب بوو بۆ کۆبوونەوەیەکی تر. ھەربۆیەش پاشا خالید ئەرکی ڕاپەراندنی ئۆپەراسیۆنەکەی گرتە دەست لەپاڵ ئەویشدا شازادە سوڵتان وەزیری بەرگری ئەوکات، شازادە نایف، وەزیری ناوخۆی ئەوکات بەشداربوون.

ئابڵووقە و کۆنتڕۆلکردنەوە

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام 
دووکەڵ لە مزگەوتی گەورەدا بەزر دەبێتەوە دوای چەند ساتێک لەهێرشەکە، ١٩٧٩.

ھەر زوو دوای دەستەبەسەرداگرتنی یاخیبووان، نزیکەی ١٠٠ ئەفسەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی ھەوڵی گرتنەوەی مزگەوتەکەیان دا بەڵام بە توندی بەرپەرچ درانەوە. ئەوانەی ڕزگاریان بوو خێرا یارمەتیان لە سوپای سعودی و پاسەوانی نێونەتەوەییەوە بۆ ھات. بەھۆی داوکاری خێزانی شاھانە، ھێزە تایبەتیەکانی فەڕەنسا و پاکستان بەخێرایی گەشتن بۆ یارمەتیدانی دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مزگەوتەکە.

لەگەڵ ھاتنی ئێوارە، تەواوی شاری مەککە چۆڵکرا. شازادە سوڵتان تورکی کوڕی فەیسەڵی سعودی، سەرۆکی دەزگای پاراستنی ڕاسپارد بۆ سەرپەرشتی کردنی جووڵە سەربازیەکان کە دوور لە سەد مەتر لە مزگەوتەکە دانرابوون. بەڵام یەکەم فەرمان ئەوەبوو کە فەتوا وەرگیرێت لە زانایان بە سەرکردایەتی عەبدولعەزیز بن باز. ئاینی ئیسلام گشت جۆرە توندتوتیژیەک لەنێو مزگەوتی حەڕام قەدەغە کردووە. ئیبن باز لە دۆخێکی دوودڵیدا بوو، بەوپێیەی پێشتر عوتەیبی قوتابی بوو لە شاری مەدینە. لەکۆتاییدا، زانایان فەتوایەکیان دەرکرد کە ڕێگەی بە ھێزە تایبەتەکان دا بچنە نێو مزگەوتەکە و بەھێزی کوشندە مزگەوتەکە بگرنەوە دەست.

دوای گەشتنی فەتواکە، ھێزەکانی سعودیە بەرەو سێ دەرگا سەرەکیە بەڕێکەوتن. دووبارە ھێرشەکان شکستیان ھێنا بەھۆی بەرپەرچەکانی یاخیبووان و توندی بەرگریەکانیان. نیشانەشکێنەکان بەردەوامبوون لەکوشتنی ئەو سەربازانەی نزیک دەرگاکە دەکەوتنەوە. یاخیبووان لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکەوە داوای دوورکەوتنەوەی تەواوی ھێزەکانیان دەکرد لە سعودیە. ئۆپۆزیسیۆنی سعودیە بەناوی بەرەی کرداری سۆشیالیستی سعودی ڕەتیان کردەوە کە دەستیان ھەبێت لەو کارە، بەڵام داوایانکرد کە یاخیبووان داواکاریەکان ڕوون بکەنەوە.

حکومەتی سعودی بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کەوا بە زەبری ھێز مزگەوتی حەڕام ناگرێتەوە، بەڵام ئابڵوقەی مزگەوتەکە دەدات تاکو یاخیبووان لە برساندا بمرن. سەرەڕای ئەم بڕیارەش، چەندین ھێرشی تر ئەنجامدرا، بەڵام سەرکەوتوو بوو. ھێرشێکیشیان لەڕێگەی تونێلەکانەوە ئەنجامدا.

بەگوتەی لۆرێنس ڕایت لەکتێبەکەی بەناوی "تاوەری تارمایی: ڕێگای ئەل قاعیدە بەرەو ١١ی سێپتێمبەر":

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام 
جوهەیمان عوتەیبی
دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام 
یاخیبووە ڕزگاربووەکان لەژێر دەستی هێزەکانی سعودیە
دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام 
یاخیبووە ڕزگاربووەکان لەژێر دەستی هێزەکانی سعودیە

تیمێکی فەڕەنسی سەر دەزگای پاراستنی فەڕەنسی (GIGN) کەوا لە سێ سەربازی لێھاتوو (کۆماندۆ) پێکھاتبوون گەیشتنە مەککە. بەھۆی قەدەغەیی چوونەژوورەوەی نامسوڵمانان بۆ نێو شارە پیرۆزەکە، سەربازەکان بۆ ماوەیەکی کورت بوونە مسوڵمان لە بۆنەیەکی ڕەسمیدا تاکو بتوانن کارەکانیان بکەن. دواتر سەربازە لێھاتووەکان گازی فرمێسکڕێژیان خستە نێو تونێلەکان، بەڵام بەھۆی نزیکی و تەسکی ژوورەکان کاریگەری گازەکان کەمبوو. دوای ئەمە و لەگەڵ زۆربوونی کوژراوان، ھێزەکانی سعودیە ھەڵسان بە ھەڵکۆلین و کونێکیان گەیاندە ژێرزەمینەکە و دەستیان کرد بە ھەڵدانی نارنجۆک. لەم نێوەندەدا، چەندین بارمەتەی مەدەنی بەو نارنجۆکانە مردن، و ئەو یاخیبووانەی ڕایاندەکردە جێگا کراوەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن نیشانەشکێنەکانەوە دەپێکران. دوای دوو ھەفتە لە ھێرشەکە، یاخیبووان لەکۆتاییدا خۆیاندا بەدەستەوە.

بەڵام ئەم قسەیەی لۆرێنس لەلایەن دوو سەرچاوەی ترەوە بەرپەرچ دراوەتەوە لەنێویاندا ئەفسەری ھێزی پاراستنی فەڕەنسی کریسچن پرۆتۆ کە گێڕایەوە:

سێ کۆماندۆی فەرەنسی لەگەڵ ھێزەکانی سعودیە پلانێکیان دانا کە بریتی بوو لە گەیشتنە تونێلەکان بە کونکردن و دواتر نارنجۆک و گازەکان فڕێبدرێن، بەڵام لەکۆتاییدا فەڕەنسیەکان کارەکەیان ئەنجامنەدا، بەڵکو ھێزە تایبەتەکانی پاکستان ئەم کارەیان کرد.

پاسەوانی نێونەتەوەیی سعودی و سوپای سعودیە تووشی زەرەری کوشندە و گەورە بوونەوە. لەڕێگەی گازی فرمێسکڕێژەوە شوێنەکان بەزۆری یاخیبووان چۆڵکران. بەپێی گوتەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا، چەندین سەرکردەی یاخیبووەکان ھەڵاتن و ڕزگاریان بوو، دواتر لە بەشەکانی تری شارەکەش شەڕیان نابوویەوە.

شەڕەکە زیاتر لە دوو ھەفتەی خایاند، و ٢٥٥ حاجی و ٥٦٠ برینداری تری لەدوای خۆی جێھێشت، ھەرچەندە دەگوترا کە لەوەش زیاتر بووە. زیانەکانی سوپا بریتی بوو لە ١٢٧ مردوو و ٤٥١ بریندار.

ڕووداوەکانی دوایی

زیندانیکراوان، دادگاییکردن و کوشتنیان

دوای چەند ساتێک لە بڵاوبوونەوەی ھەواڵی کۆنترۆلکردنەوەکە، نوێنەری تازەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئایەتوڵا خومەینی لە پەیامێکی ڕادیۆییدا ڕایگەیاند " ڕوون و ئاشکرایە کەوا ئەمە کاری ئەمەریکای ئیمپریالیستە و ویستی زایۆنیزمی لەدواوەیە." بەھۆی ئەم دەنگۆیە دژە-ئەمەریکیانەوە جیھانی ئیسلامی تووڕەیی لێ بڵاوبوویەوە بەتایبەت وڵاتانی فلیپین، تورکیا، بەنگلادیش، ئیماڕات و پاکستان. لە ئیسلام ئاباد، پاکستان، ڕۆژێک دوای گرتنەوەی مزگەوتەکە، کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە شارەکەدا سوتێنرا. ھەفتەیەک دوای ئەمەش لە تەڕابلوس، لیبیا، کونسوڵخانەیەکی تری ئەمەریکا ھێرشی کرایە سەر.

قەحتانی لەکاتی کۆنترۆلکردنەوەی مزگەوتەکەدا کوژران و ٦٧ یاخیبووی تر دەستگیرکران و دواتر سەریان لە لاشەیان جیاکراوە. پاشای سعودیە فەتوایەکی لە زانایان وەرگرت کەوا یاخیبووەکانیان بە ٧ تاوان، تاوانبار کرد:

  • بێڕێزی بەرامبەر پیرۆزی مزگەوتی حەڕام
  • پێشیلکردنی پیرۆزیەتی مانگی موحەڕەم
  • کوشتنی مسوڵمان لەنێو شوێنی پیرۆزدا
  • پێشیلکردنی فەرمانی ھێزەکان
  • ڕاگرتنی نوێژ لە مزگەوتی حەڕام
  • درۆکردن و بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لەبارەی موحەمەدی مەھدی
  • قوربانیکردنی خەڵک بێتاوان لە ھێرشەکەیاندا

لە ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠دا، ٦٣ی یاخیبوو بە ئاشکرا سەریان بڕدرا لە مەیدانە ناودارەکانی شارەکانی سعودیە. بە گوتەی ساندرا ماکی، شوێنی سەربڕینەکان زۆر بە وریاییەوە ھەڵبژێردرابوون بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک بینەری ڕووداوەکە بێت و ببێتە ھۆی بڵاوکردنەوەی ترس.

سیاسەتەکان

پاشا خالیدی سعودیە، ھەڵنەسا بە کەمکردنەوەی کاریگەریە ئاینەکان لە وڵاتەکەدا، بەڵکو ھەڵسا بە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە زانایان بۆ ساڵانی داھاتوو. ئەو پێیوابوو کە چارەسەری یاخیبوونی ئاینی ئاسانە، ئەویش "چەسپاندنی زیاتری ئاینە". یەکەم بڕیار ئەوەبوو کە وێنەی ژن لە ڕۆژنامەکان قەدەغە بکرێت. سینەما و دوکانەکانی گۆرانی داخران. سیستەمی پەروەردە دەستکاریکرا تاکو وانەی زیاتری ئاینی ھەبێت و وانەی وەک مێژوو گۆردرا بەمێژووی ئیسلامی بەتەنھا. ھەروەھا جیاکاری دژی ڕەگەزی مێ زیادی کرد، چەسپاندنی زۆرینەی ئاین بووە شتێکی بەربڵاو لە وڵاتەکەدا.

دوای چەندین خۆپیشاندانی جیا جیا، حکومەتی سعودی کاری لەسەر ئاساییکردنەوەی شتەکان دەکرد. دوای سی ساڵ لەم ڕووداوە لە ساڵی ٢٠٠٩، چەسپاندنی زۆرینە کەمکرایەوە، لە ساڵی ٢٠١٧دا حوکمەتی سعودیە رایگەیاند کەوا ژن ئیدی ڕێگریان لێناکرێت لە لێخووڕینی ئۆتۆمبێل بەھۆی ڕەگەزەکەیانەوە، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨شدا، دووبارە سینەماکان دەستیان بەکار کردەوە، کۆتاییان ھێنا بەو بڕیارە ٣٥ ساڵیە.

سەرچاوەکان

Tags:

دەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام باکگراوەنددەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام دەستبەسەرداگرتندەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ئابڵووقە و کۆنتڕۆلکردنەوەدەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام ڕووداوەکانی دواییدەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرام سەرچاوەکاندەستبەسەرداگرتنی ١٩٧٩ی مزگەوتی حەرامعەرەبستانی سعوودیمزگەوتی حەراممەککە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مووسا٥٠٥ (ژمارە)تیۆریی خانەخۆرنیل٦١٨ (ژمارە)خوێندنی مێژووی ھونەرڤلادیمیر پوتینعەلائەدین سەججادی٣٨٧ (ژمارە)عوسمان کوڕی عەفانمەسیحییەتڕۆکستار نیو ئینگلاندمانگفیلادێلفیاوەفاییپێرستی گوندەکانی بانەڕووسەکاننەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ئۆکسجینچرای بۆشاییشیعری نوێی کوردیسۆماڵیا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨قورئانezp0iڕیشمەزھەر خالقی٤٥٤ (ژمارە)عومەر کوڕی عەبدولعەزیزپشیلەنوێژی عیشاسەدەکانی ناوینسەفەوییەکانتیۆریی ژمارەتورکیاسۆمەرسەبری بۆتانیئارتەر کۆنان دۆیڵسیروانمانگە کوردییەکانشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسبەنداوی بێخمەخێراییی ڕووناکی٣٢٩ (ژمارە)ئیندیاناپۆلیستۆپی پێگواتیمالامزگەوتی پێغەمبەرمێژووی ئێرانبەنی ئیسرائیلتەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵئێرانتاڤگەکانی نیاگارابوخاریگەلانی ئێرانی١٣٢ (ژمارە)جەمال سورەیاشین٤٢٣ (ژمارە)شۆپپارێزیشەڕی جەمەلھەولێردراگۆن بۆڵ زێد کایمێژووی جامی جیھانیی فیفاکریستۆفەر کۆڵومبسسەدری قازی٢٢ی تەممووز🡆 More