جامی کەنداوی عەرەبی (بە عەرەبی: كأس الخليج العربي) پاڵەوانێتییەکی ھەرێمییە لەسەر ئاستی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق و یەمەن کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوە دەچێ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم وەشانی پاڵەوانێتییەکە لە بەحرەین بەڕیوەچوو بە بەشداری چوار ھەڵبژاردە دواتر تەواوی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەشدارییان تیاکرد تاوەکو ژمارەیان گەیشتە حەوت ھەڵبژاردە بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ بەھۆکاری سیاسی ھەڵبژاردەی عێراق دوورخرایەوە بەڵام لە وەشانی ١٧ لە ساڵی ٢٠٠٤ گەڕایەوە پاڵەوانێتییەکە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەڵبژاردەی یەمەنیش چووە ناو پاڵەوانێتییەکە تاوەکو ژمارەی ھەڵبژاردە بەشداربووەکان گەیشتە ھەشت ھەڵبژاردە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی کەنداوی عەرەبی |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٧٠ |
ناوچە | وڵاتانی سەر کەنداوی عەرەبی |
ژمارەی تیمەکان | ٨ |
کۆتا پاڵەوان | عێراق چوارەم نازناو |
سەرکەوتووترین تیم | کووەیت ١٠ جار |
لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم وەشانی پاڵەوانێتی جامی کەنداو بەڕیوەچوو لە بەحرەین بە بەشداری ھەریەکە لە بەحرەینی میواندار و کووەیت و سعوودیە و قەتەر پاشان لە وەشانی دووەم ئیمارات چووە پاڵەوانێتییەکەوە پاشان لە وەشانی سیێەم عومان پاشان لە وەشانی سیێەم لە ١٩٧٦ ھەڵبژاردەی عێراق چووە پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٧٩ ھەڵبژاردەی عێراق یەکەمین نازناوی کەنداوی بەدەستھێنا و کۆتایی ھێنا بە قۆرغکردنی کوەیتی کە چوار وەشانی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەوە دەستیپێکردبوو.
ھەڵبژاردەی قەتەر لە ساڵی ١٩٩٢ کۆتایی بە قۆرغکاری کوەیتی-عێراقی ھێنا لەسەر نازناوەکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی کەنداوی عەرەب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جامی کەنداوی عەرەب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.