ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە فیلمێکی بە کۆمپیوتەر جووڵاوی خەیاڵی زانستیی کۆمێدیی ٢٠٠٩ی ئەمریکییە کە لەلایەن سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشنەوە بەرھەمھاتووە و بە کەمی لە کتێبی منداڵانی بەھەمان ناوەوەی جوودی و ڕۆن بارێتەوە وەرگیراوە.
فیلمەکە لەلایەن فیڵ لۆرد و کریستۆفەر میڵەرەوە نووسراوە و دەرھێندراوە لە یەکەم کاری دەرھێنەریاندا، و کاستە دەنگییەکەی پێکدێت لە بیڵ ھەیدەر، ئانا فارس، جەیمس کان، ئاندی سامبێرگ، بڕووس کامپبێڵ، مستەر تی، بۆبی جەی. تۆمپسن، بینجامین برات، و نیڵ پاتریک ھاریس. فیلمەکە باسی داھێنەرێکی بەرزخواز دەکات بە ناوی فلینت ڵۆکوود کە ئامێرێک دروست دەکات، دوای زنجیرەیەک لە ھەوڵی شکست خواردوو، کە دەتوانێت ئاو بگۆڕێت بۆ خواردن. دوای ئەوەی ئامێرەکە تێگەیشت پەیدادەکات و دەست دەکات بە دروستکردنی تۆفانی خواردن، فلینت دەبێت ئامێرەکە تێک بشکێنێت بۆ ڕزگارکردنی جیھان.
ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە | |
---|---|
دەرھێنەر |
|
بەرھەمھێنەر | پام مارسدێن |
شانۆنامە |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا | ماڕک مەدەرباو |
مۆنتاژ | ڕۆبێرت فیشەر جوونیۆر |
بڵاوکردنەوە | سۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٠٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٢٤٣ ملیۆن دۆلار |
فیلمەکە لە لۆس ئانجلەس لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ بەخشکرا و شەش ڕۆژ دواتر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوویەوە لە ١٨ی ئەیلوول لەلایەن سۆنی پیکچەرز ڕیڵیسینگ لەژێر کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کۆڵۆمبیا پیکچەرز. بووە خاوەنی ٢٤٣ ملیۆن دۆلار لە سەرتاسەری جیھاندا بە تێچوونی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس. فیلمەکە بە گشتی بووە خاوەنی ستایشی ئەرێنی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بۆ شێوەکارییە ڕەنگاوڕەنگەکانی، گاڵتەئامیزی، داڕشتنی کەسایەتییەکانی، و نواندنە دەنگییەکەی، لەکاتێکدا نەخشاندنە سادەیییەکەی کەساتییەکان و چیرۆکەکەی دەوترا کە نەگونجاون. فیلمەکە بووەتە زنجیرەیەک، بە پاشھاتێک، ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە ٢، کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە، ھەروەھا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشن کە لە فیلمەکەوە وەرگیراوە کە لە کاڕتوون نێتوۆرک پەخشکرا لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٧، و بەبێ گەڕانەوەی ھیچکام لە کاستی ڕەسەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە (فیلم) تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە (فیلم) تێدایە. |
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەوراوی بە ئەگەری تۆپەڵە گۆشتەوە (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.