ھەفتوانە یان ھەفتەوانە ھەفت کوڕی سوڵتان سەھاکن.
ئەم ھەفت گەورەپیاوە بە باوەری یارسانیەکان لە نووری خوا خوڵقاندراونەوە. ھەفتوانە بە دوای چوار مەلائیکە٬ ھەفتا و دوو پیر٬ و نەوەد و نۆ پیری شاھۆ یەکم کەسانێک بوونە کە گەیشتوونە بە خزمەتی سوڵتان سەھاک. دایکی ھەفتوانە خاتوون بەشیرەیە کە خوێشکی میر خوسرەو والی لورستان بووە.
ناوەکانی ھەفتوانە بریتیە لە:
گەورەترین کوڕی سوڵتان کە «سەرحەڵقە»ی ئەم جەم بووە سەید موحەممەدی گەورەسوارە کە لە لایەن سوڵتن سەھاک وەکوو «پیری تەخت» ھەڵبژێردرابووە.
لە ھەفتوانە سەید شابدین و سەید حەبیبشا ھاوسەرگیریان نەکردووە و بنەماڵەیەکیان دانەمەزراندووە. بەڵام سەید باوەیسی٬ سەید مستەفا٬ سەید موحەممەدی گەورەسوار و سەید ئەوڵوەفا ھاوسەرگیریان کردووە و ژنیان ماڕە کردووە. لە سەید موحەممەدی گەورەسوار کە زەینەب خاتوون کچی میر خوسرەوی ماڕە کرد شائیبراھیم (لە ھەفت تەن) و لە سەید ئەوڵوەفا سەید خامووش لە دایک بوو کە بابی بنەماڵەکانی شائیبراھیمی و خامووشین. سێ کەسی دێکەیش لە سەید باوەیسی بنەماڵەی حاجی باوەیسی (باوەیسی)٬ لە سەید ئەحمەدی میر بنەماڵەی میرسۆری و لە سەید مستەفایش بنەماڵەی مستەفایی بە جێ ماوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەفتوانە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.