گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز (بە ئینگلیزی: Sony Pictures Motion Picture Group) بەشێکە لە کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەیمێنت کە کارەکانی وێنەگرتنی خۆی بەڕێوەدەبات.
ئەم بەشە لە ساڵی ١٩٩٨ بە یەکگرتنی کۆمپانیاکانی کۆلومبیا پیکچەرز و تڕایستار پیکچەرز دەستی پێکرد.
گروپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز لە ساڵی ١٩٩٨ بە ناوی گروپی سینەمایی کۆڵۆمبیا تریستار دەستیپێکرد، کە خاوەندارێتی کۆمپانیای سۆنی دەکات. ھەروەھا زۆرێک لە ستۆدیۆ بەناوبانگەکانی سۆنی وەک بەشە لاوەکییەکانی ئەم کۆمپانیایە دادەنرێت. بەشەکانی لەو سەردەمەدا بریتی بوون لە سۆنی پیکچەرز کلاسیکس، سۆنی پیکچەرز دیستریبیششن، ترایەمف فیلمز، تڕایستار پیکچەرز و کۆلومبیا پیکچەرز.
لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمەنت بەشی ئەنیمەیشن و تەلەفزیۆنی پێشووی خۆی بەناوی سکرین جێمس وەک بەشێک لە کۆمپانیاکە زیندوو کردەوە، کە لە چەندین دەیەی دوای دامەزراندنیەوە چەندین مەبەستی جیاوازی بۆ کۆمپانیا باوکەکانی گەیاندووە.
لە ساڵی ٢٠٠٢دا کەناڵی کۆڵۆمبیا تریستار ناوی خۆی گۆڕی بۆ تەلەفزیۆنی سۆنی پیکچەرز. لە کۆتاییدا نزیکەی ھەموو کۆمپانیاکانی کۆڵۆمبیا تریستار ناویان گۆڕدرا بۆ سۆنی.
لە ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای تریستار پرۆدەکشنز وەک کۆمپانیایەکی ھاوبەش لە نێوان کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینمەنت و تۆماس رۆتمان سەرۆکی پێشووی فۆکسی سەدەی بیستەم دەستیپێکرد.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز گروپی فیلمە جوڵاوەکانی گۆڕی بۆ ناوی ئێستای گروپی سینەمایی جوڵاوی سۆنی پیکچەرز. کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشن و سۆنی پیکچەرز ئیمەیج وۆرکەر لە سۆنی پیکچەرز دیجیتاڵەوە گواسترانەوە بۆ گروپی سینەما.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گرووپی سینەمایی سۆنی پیکچەرز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.