کایەی ساڵ (بە ئینگلیزی: Game of the Year Award) خەڵاتێکە کە لەلایەن بۆنە جیاوازەکانی خەڵاتکردن و بڵاوکراوە میدیایییەکانەوە دەدرێت بە یارییەکی ڤیدیۆیی کە ھەست دەکەن نوێنەرایەتی لووتکەی یاریکردنیان کردووە لەو ساڵەدا.
چەندەھا جۆری خەڵات ھەیە کە دەدرێت بە یارییەکانی ساڵ، بۆنموونە: خەڵاتی ئەکادیمی بەریتانی ئاھەنگێکی ساڵانەی خەڵاتکردنی بەریتانییە کە ڕێز لە «دەستکەوتی داھێنەرانەی ناوازە» لە پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان دەگرێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای داڕشتنەوەی خەڵاتی کات بەسەربردنی کارلێککاری بافتا پێشکەشکرا، خەڵاتەکان لەلایەن ئەکادیمیای ھونەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی بەریتانی (بافتا) پێشکەش دەکرێن، و بەم پێیەش بە شێوەیەکی باو بە خەڵاتی یارییەکانی بافتا ناودەبرێن. ھەروەھا خەڵاتی باشترین یارییەکانی ساڵی چیک خەڵاتی ساڵانەیە کە دان بە دەستکەوتەکان دەنێت لە پەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆیییەکان. ھەروەھا خەڵاتی دی ئای سی ئی لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستە کارلێککارەکانەوە (AIAS) دەبەخشرێت، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە بۆ کاری پیشەسازیی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کایەی ساڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.