ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین (بە کوردیی باکووری: Rêxistina Mafên Mirovan li Efrînê، بە عەرەبی: منظمة حقوق الإنسان في عفرين) ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤە کە لەلایەن ھەندێک لە پارێزەران، یاسازانەکان و چالاکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤان لە ئازاری ٢٠١٨دا دامەزراوە.
ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین، ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ و ناحکۆمییە و جگە لە عەفرینی داگیرکراو، سەبارەت بە ھەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای کوردستان چالاکی دەکات. ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتای ھەڵمەتی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و لە مانگی ئازاری ٢٠١٨ دامەزراوەتەوە. چالاکیی ئەم ڕێکخراوە زۆرتر بە شێوەی ڕاگەیاندنی بنپێکردنەکانی یاساکانی مافی مرۆڤان لەلایەن ئەرتەشی داگیرکەری تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی پشتێوانیلێکراوی تێکەڵی شەڕی ناوخۆی سووریاوەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێکخستنی مافی مرۆڤ لە عەفرین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.