ڕۆبێرتی سانت ئەلبانس (بە ئینگلیزی: Robert St.
Albans) شۆڕشگێر و فەرماندەیەکی سەربازی خاچھەڵگری ئینگلیز بوو لە سوارچاکانی پەرستگا، لە ساڵی ١٨٨٥ زایینی بەرامبەر بە ٥٨٠ی کۆچی ڕۆبێرت سەرسام بوو بە ڕەوشتی موسڵمانان لە کاتی شەڕدا لە ژێر کاریگەری سەرکردە سەڵاحەددینی ئەییوبی کە دواتر مەسیحییەتی جێهێشت و بوو بە موسڵمان، پاشان چووە بینینی سەڵاحەدین دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە خوشکەزاکانی سەڵاحەدیندا کرد و کردییە فەرماندەی سوپاکەی، دوای دوو ساڵ سەڵاحەدین دەستیکرد بە ڕزگارکردنی فەلەستین لەژێر داگیرکاری خاچھەڵگران لە ساڵی ١١٨٧ زایینی بەرامبەر ٥٨٢ کۆچی کە ڕۆبێرت یەکێک بوو لەو فەرماندەی سوپایانەی کە لە جەنگی حەتین فەلەستینیان ڕزگارکرد. بەهۆی ئەوەی ڕۆبێرت مەسیحییەتی جێهێشتبوو ببووە موسڵمان خاچھەڵگران ڕاپەرین و ناڕازایان دەربڕی ئەمەش وورەی سوارچاکانی پەرستگای لەو کاتەدا ووروژاند. ڕۆبێرت لە هەمان ساڵدا کۆچی دوایی کرد کە قودس لە دەستی خاچھەڵگران ڕزگارکرا و گەرایەوە لای موسڵمانان.
ڕۆبێرت سانت ئەلبانس | |
---|---|
لەدایکبوون | نەزانراو |
مەرگ | ١١٨٧ زایینی/٥٨٢ کۆچی |
شارۆمەندێتی | |
پیشە | سوارچاکانی پەرستگا, دواتر یەکێک لە فەرماندەکانی سەڵاحەدین |
چالاکبوون | ١١٨٠–١١٨٧ |
ناسراوە بە | شەڕەکەی لە جەنگی حەتین لەگەڵ سەڵاحەددین دژی خاچھەڵگران |
کارە ناودارەکان | بوون بە موسڵمان |
ئایین | ئیسلام |
ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلیز تۆماس ئارنۆڵد لە کتێبی بانگەواز بۆ ئیسلام سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت:
وا دیارە ئەخڵاقی سەڵاحەددین وە ژیانی قارەمانانەی کاریگەری تایبەتی ئەفسووناوی لەسەر مەسیحییەکانی سەردەمی خۆی هەبوو، بەجۆرێک کە کۆمەڵە شۆڕشگێرێکی مەسیحی کە وازیان لە ئایین و گەلەکەیان هێنا هاتنە ناو ئیسلام، کە کاتێک شۆڕشگێرێکی ئینگلیزی لە سوارچاکانی پەرستگا بە ناوی ڕۆبێرت سانت ئەلبانس لە ساڵی ١١٨٥ وازی لە مەسیحییەت هێنا و ئیسلامی قبوڵ کرد، پاشان هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە خوشکەزاکانی سەڵاحەدین دەکات و پاش دوو ساڵ سەڵاحەدین فەلەستین ڕزگاردەکات و شکست بە خاچھەڵگران دێنێت لە جەنگی حەتین کە پاشای قودس جۆی لە نێو دیلەکان بوو وە بۆ ئێوارەی شەڕەکە پاشا شەش شۆڕشگێری بەجێهیشت دواتر بە ئارەززوی خۆیان بەرەو کەمپی سەڵاحەددین هەڵهاتن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆبێرت سانت ئەلبانس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.