تەفسیری پرشنگی نووری خودا پەرتووکێکی وەرگێڕان و تەفسیری قورئانە کە لە لایەن زانا، فیزیکزان و نووسەری کوردی ئێرانی، موزەفەر پەرتەوماھ بە زمانی کوردی لە ٨٤٣ لاپەڕە نوسراوە و بۆ یەکەمین جار لە لایەن بڵاوکردنەوەی پەرتەو بەیان لە دوای مردنی پەرتەوماە، لە ساڵی ١٣٨٦ لە سنە بڵاو بووتەوە.
نووسەر | موزەفەر پەرتەوماھ |
---|---|
وڵات | ئێران |
زمان | کوردی، عەرەبی |
بابەت | قورئان، تەفسیری قورئان |
بڵاوکەرەوە | پەرتەو بەیان |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٣٨٦ی ھەتاوی یان ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ |
جۆری کتێب | چاپکراوە |
لاپەڕەکان | ٨٤٣ |
ژپنک (ISBN) | ٩٧٨-٩٦٤-٩٩٢٦-٤٥-٨ |
واھینە کە لە پێشەکی پەرتووکە ھاتووە، مووزەفەر پەرتەوماە نووسینی ئەم تەفسیرەی لە مێژووی مانگی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٩٥ زایینی (بەفرانباری ١٣٧٤ی ک. ھەتاوی) دەسپێکردووە و بە بەدواھێنانی نووسینی سورەتی تاھا، لە مێژووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ی زایینی (١٥ی بەفرانباری ١٣٧٦ی ک. ھەتاوی) کاری دەستنووسی کتێبەکە لە شاری نیۆیۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە دوای ھێناوە.
چاپێکی دیکەی ئەم کتێبە لە دوای مردنی پەرتەوماە، لە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٨٨ ک. ھـ بەرامبەر بە ١٣ی ئازاری ٢٠١٠ لە لایەن بڵاوکردنەوەی پەرتەو بەیان لە ٨٤٣ لاپەڕە بڵاو بووتەوە.
کەسایەتیانێک وەکوو حەسەن ئەمینی، سەید عەبدوڵڵا قورەیشی، فەرەیدوون سپەری، محەممەد بەرزنجی و موشیر موستەفا گلالی (مشیر مصطفی گلالی) لە سەر ئەم پەرتووکە پێشەکی و وتاریان نووسیوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پرشنگی نووری خودا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.