پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان (بە عەرەبی: الحزب الثوري الكردستاني) پارتێکی سیاسی لە باشووری کوردستان بوو کە بە ئامانجی سەربەخۆیی کورد لە عێراق دامەزرا.
ئەم حیزبە لە ساڵی ١٩٦٤ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٧٠ تێکەڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو. لە ساڵی ١٩٧٤ حیزبەکە دیسانەوە لە لایەن گرووپێک لە دژبەرانی بارزانی و ڕێبەرایەتیی پارتی دیمکرات زیندوو کرا. ئەم حیزبە زیندووکراوە بوو بە ئەندامی بەرەی پێشکەوتنخوازی نەتەوەیی و لە یاسای سەربەخۆیی کورد کە لە پەرلەمانی عێراق پێشنیار کرا پشتێوانی کرد. ڕێبەری پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان عەبدولستار تاهیر شەریف بوو کە لە ساڵی ١٩٩٩ عێراقی بە جێ هیشت.
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان | |
---|---|
ناوی الحزب الثوري الكردستاني | عەرەبی |
ناوی Kurdistan Revolutionary Party | ئینگلیزی |
دامەزرێنەر | عەبدولستار تاهیر شەریف |
دامەزراندن | ١٩٦٤ |
یەکی گرت لەگەڵ | پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٧٠-١٩٧٤) |
شوێنگەی سەرەکی | باشووری کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | ناسیۆنالیزمی کوردی |
ئاڵای حیزب | |
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان لە هەڵبژاردنی ٢٤ی ئازاری ١٩٩٦ی پەرلەمانی نەتەوەیی ٢ کورسیی بە دەست هێنا.
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان چواردەیەمین کۆنگرەی خۆی لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٠ بەڕێوەبردووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.