شەڕی چوار ڕۆژە شەڕی دووھەمی نێوان «ھۆڵەندا- ئانگلۆ» بوو کە شەڕێک بوو لەنێوان ھێزە دەریایییەکانی ئەم دوو وڵاتەدا.
ئەم شەڕە لە ١ی حوزەیرانی ١٦٦٦ەوە دەسی پێکرد و تا ڕۆژی چواری ئەو مانگە درێژەی کێشاوە. ئەمە درێژخایەنترین شەڕی دەریایی بووە لە مێژوودا ھێزەکانی ھۆڵەندا زەبرێکی قورسیان لە ھێزەکانی دەریایی بەریتانی دا. ھێزەکانی بەریتانیا تووشی ھەڵە بوون و لایان وابوو کە ھێزەکانی دەریایی ھۆڵەندا بە باشی ڕانەھێنراون، ھەر ئەم بۆچوونەش تووشی خەسارێکی قورسی کردن. لەم شەڕەدا نزیکەی ١٠ پاپۆڕی بەریتانی نوقم بوون و نزیکەی ١٥٠٠ کەسیشیان لێ کوژرا، لە نێوان ئەم کوژراوانەدا دوو کەسی گرنگی ھێزی دەریایی بەریتانیش تێدا بوو ئەوانەش سێر کریستۆفێر مانگس و سێر ڤیلیام بێرکلی بوون جیا لەمانە نزیکەی ٢٠٠٠ سەربازی بەریتانیش بەدیل گیران. ھێزەکانی ھۆڵەندا ٤ پاپۆڕیان نووقم بوو و پتر لە ١٥٥٠ سەربازیشیان لێکوژرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی چوار ڕۆژە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی چوار ڕۆژە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.