ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت.
دەروازەی ئەنیمێ و مانگابەخێربێن بۆ دەروازەی ئەنیمێ و مانگا! ھەنووکە ٣١٨ وتار لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگا ھەیە. ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن. مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka). ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر. گەڕان...
وتاری ھەڵبژێردراودەفتەری مەرگ (بە ئینگلیزی: DEATH NOTE) (بە ژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی نووسراوە لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا. مانگاکە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ بڵاو دەکرایەوە. چیڕۆکەکەی باسی قوتابییەکی دوا ناوەندی دەکات بە ناوی لایت یاگەمی، کە دەفتەرێکی تایبەتی خاوەن هێزێکی نا سروشتی دەدۆزێتەوە کە لە جیھانی ڕۆح کێشانەوە لەلایەن شینیگامی ریۆک فڕێدراوەتە سەر زەوی، بە ھۆی ئەو دەفتەرە لایت دەتوانێ ناوی تاوانبارارانی جیهانی تێدا بنووسێت و بیانکوژێ. ئامانجی لایت دروست کردنی جیھانێکی خاڵی لە تاوانە وە هەر لەمەوە شەڕێکی گەورە دەست پێ دەکات لە گەڵ ... وێنەی ھەڵبژێردراوتیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان و کۆنان کەسایەتی ھەڵبژێردراومۆنکی دی. لوفی (بە ژاپۆنی: モンキー・D・ルフィ ) (بە ئینگلیزی: Monkey D. Luffy) "کڵاو شەپقە" لەبەر ئەوەی بەو ناوەوە زۆر بانگ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی ئەنیمێ و مانگای زنجیرەی وەن پیسە کە لەلایەن ئییچیرۆ ئۆدا دروست کراوە. ئەو لەو چەتانەیە کە میوەی شەیتانی (بریتییە لە میوەیەکی نەفرەت لێکراو کە خاوەنەکەی هێزێکی ناسروشتی هەیە بەڵام ناتوانێ مەلە بکات) خواردووە، وە ئەو میوەیەی لوفی خواردێتی بریتییە لە میوەی (مطاطا). دەنگی ھەڵبژێردراودەروازە:ئەنیمێ و مانگا/دەنگی ھەڵبژێردراو/١ دیالۆگی ھەڵبژێردراوشیھۆ: «کە تەواوت کرد مێزەکە پاک بکەوە ئینجا خواردنی نیوەڕۆی باوکم ببە بۆی بۆ کتێبخانەکە.» —چرپەی دڵ وتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە:ئەنیمێ و مانگا/ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:ئەنیمێ و مانگا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.