ھەڵبژاردەی سێکسی

ھەڵبژاردەی سێکسی بوارێکە لە بوارەکانی ھەڵبژاردەی سروشتی کە ئەندامەکانی سەر بە ڕەگەزێکی زیندەیی سێکسی ھەڵدەستن بە دەستنیشانکردنی تاکێک لە ڕەگەزە سێکسییەکەی بەرامبەریان بەمەبەستی ئەنجامدانی ھاوسەرگیری و ھەروەھا کێبرکێ کردن لەگەڵ ئەندامانای ھەمان ڕەگەزی سێکسی خۆیان دا بۆ گەیشتن بە ئەندامانی ڕەگەزی سێکسی بەرامبەر.

ئەم دوو جۆرە لە ھەڵبژاردن ئەوە دەگەیەنێت کە ھەندێک لە تاکەکان خاوەنی سەرکەوتووییەکەی زیاترن لە ڕووی زاوزێ کردنەوە بە بەراورد بە تاکەکانی دیکەی ھەمان کۆمەڵە بەھۆی ئەوەی خاوەنی ڕووخسارێکی سەرنجڕاکێشترن یان ھاوسەری سەرنجڕاکێشیان لەلا پەسەندە بۆ خستنەوەی وەچە.

بۆ نموونە، لە وەرزی زۆربوون دا ھەڵبژاردنی سێکسی ڕوودەدات لە بۆقەکان دا کە بۆقە ڕەگەز نێرەکان لە لێواری ئاوەکە کۆدەبنەوە و دەنگی جووتبوون (قیرە قیر) دەردەکەن. دواتر بۆقە ڕەگەز مێیەکان دەگەن و ئەو نێرانە ھەڵدەبژێرن کە خاوەنی دەنگێکی بەھێز و بەرز و باشترین ناوچەن. بەشێوەیەکی گشتی نێرەکان سوودوەردەگرن لە کردەی جووتبوونی بەردەوام و قۆرخکردنی گەیشتن بە کۆمەڵە مێیەکی بەپیت وە چونکە مێیەکانیش دەتوانن ژمارەیەکی دیاریکراو لە وەچە بخەنەوە ئەوا بەم ھۆیەوە ھەڵدەستن بە زیادکردنی پاشەکەوتکردنی ئەو وزەیەی بەکاریدەبەن لە کردەی زاوزێکردن دا.

بۆ یەکەمین جار چەمکەکە لەلایەن (چارڵز داروین) و (ئەلفرێد ڕەسل واڵس)ەوە ڕوونکراوەتەوە و ناساندوویانە بە پاڵنەری خۆگونجاندنی جۆرەکان کە چەندین زیندەوەر خاوەنی خەسڵەتی زیانبەخش بوون بەڵام دواتر لەم ڕێیەوە پەرەیاسەندووە. لە سەرەتای سەدەی بیستەم دا چەمکەکە زیاتر پەرەی پێ دراوە لەلایەن رۆناڵد فیشەرەوە.

ھەڵبژاردەی سێکسی دەکرێت پاڵ بە نێرەکانەوە بنێت زۆرترین و بەھێزترین ھەوڵبدەن لە پیشاندانی لەباریی جەستەیی بە بەمەبستی دەستنیشانکردنیان لەلایەن مێیەکانەوە. ئەم دیاردەی ھەوڵدانە زۆر و توندە دەبێتە ھاتنە کایەی (جیاوازی ڕووخسار لە ڕەگەزەکان دا - Sexual Dimorphism) لە ماوەی خەسڵەتی سێکسی دووەم (باڵغبوونی دووەم) بۆ نموونە: چینی پەڕی جیاواز لە باڵندەی تاووس، شاخەکانی ئاسک و مووی شێر. ھەموو ئەمانە ڕوودەدات بەھۆی ڕێکاری وەڵامدانەوەی ئەرێنی بە ناوی (ھەڵبژاردەی فیشیریەن - Fisherian runaway) کە ئەم کردەیە بەرپرسیارە لە پەرەسەندنی ڕازاندنەوەی زیندەیی ڕەگەزی نێر بە ڕادەیەکی زۆر لەڕێی ھەڵبژاردنی بەردەوام و ئاراستەکەر لەلایەن ڕەگەزی مێووە. ھەروەھا گریمانەی کوڕی سەرنجڕاکێش پیشاندەری ئەوەیە کە مێیەکان وەچەی نێریان لا پەسەندترە بە بەراورد بە وەچەی مێ و کردەی ھەڵبژاردەی سێکسی بە ھەمان شێوە لە ڕووەک و کەڕووەکانیش دا بوونی ھەیە.

کێبرکی لە نێوان ڕەگەزی نێرەکان دا

کێبرکێی نێوان نێر-نێر ڕوودەدات لە کاتێک دا دوو تاکی نێری ھەمان جۆر کێبرکێ دەکەن لەسەر دەرفەتی ھاوسەر پەیداکردن لەگەڵ مێیەک دا. لە ململانێی نێوان نێر-نێردا خەسڵەتە سێکسییە گۆراوەکان، قەبارە، ڕێژەی سێکسی و بارودۆخی کۆمەڵایەتی کاریگەرییان ھەیە لەسەر سەرکەتوویی نێرێک لە دۆزینەوەی ھاوسەرێکی مێ دا. نێرە قەبارە گەورەترەکان ھەلێکی زیاتریان ھەیە لە بردنەوەی ململانێیە نێر-نێرەکان بەھۆی زۆری ھێزیان و توانایان لە دوورخستنەوەی نێرەکانی دیکە لە مێیەکە. بۆ نموونە لە مێرووی باڵداری جۆری (Dryomyza Anilis) دا قەبارە بە توندی پەیوەستە بە ئەنجامی ململانێیەکانی نێوان نێر-نێر لەسەر سەرچاوە، ناوچە و مێیەکان.

بەھای سەرچاوە و ڕیزبەندی کۆمەڵایەتی

یەکێکی تر لەو ھۆکارانەی دەکرێت کار بکاتە سەر کێبرکێی نێوان نێر-نێر بەھای سەرچاوەکانە لای کێبرکێکاران. ململانێی نێوان نێر-نێر دەکرێت چەندەھا مەترسی بخاتە سەر لەباریی و شیاویی جەستەیی نێرەکە وەک بەکاربردنی وزەیەکی زۆر، برینداری جەستەیی، دابەزینی ئاستی باشێتی تۆوەکان و لەدەستدانی باوکایەتی. لەبەر ئەم ھۆکارانە دەبێت مەترسی ئەنجامدانی کێبرکێیەکە شایستەی بەھای سەرچاوەکە بێت کە ململانێی لەسەر دەکات و ھەروەھا ئەگەری زیاتر ھەیە نێرێک بچێتە کێبرکێیەکەوە کە دەکرێت بەھای سەرچاوەکە زیاتر بێت و سەرکەوتووی ھاوسەرگرتن و زاوزێی زیادبکات. ھەرچەندە دەکرێت کێبرکێی نێوان نێر-نێر ڕووبدات لە ئامادەبوون یان نەبوونی مێ دا بەڵام کێبڕکێیەکان زیاتر ڕوودەدەن بە ئامادەبوون مێ. ئامادەبوون و بوونی مێیەکان ڕاستەوخۆ بەھای سەرچاوەیەکی وەک ناوچە یان پەناگە زیاددەکەن بۆیە ئەگەرێکی زیاتر ھەیە نێرەکان بەردەوام بن لەسەر کردەی کێبرکێیەکە سەرەڕای بوونی مەترسییە باسکراوەکان. بەھۆی ڕێژەی زیاتری مەترسی بۆ سەر نێرە بچووکەکان ئەوا بە ڕێژەیەکی کەمتر بەژداری دەکەن لە ململانێیەکان دا و لە ئەنجامیش دا کەمتر ھاوسەرگیری و زاوزێ دەکەن بە بەراورد بە نێرە گەورە و زاڵەکان.

سەرچاوەکان

Tags:

سروشت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

میندەسەڵاتئوسترالیازاگرۆسئێس-٣٠٠ (مووشەک)ئینستاگرامسی ئێس ئێسمایکرۆسۆفت ئەکسێسئەبوو لەھەبیارسانشەڕی براکوژیدەروونناسیڤایرۆسکاردانەوەی کیمیاییزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزمافی مەدەنی و سیاسیمۆسیقافۆنیمنەخشەی جیھانکۆمەڵگای مەدەنیڕەخنەی ئەدەبیئەفغانستاندامەزراندنحەسەن خەیری بەگماکس ڤێبەرحەسەن کوڕی عەلیفەلەستینبیرچوونەوەمیرنشینی سۆرانگەردەلوول (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژشیعرمێژووی سلێمانیئینگلتەراکەرتبوونی ناوکینامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیھۆزە کوردەکانشۆڕشی فەڕەنساگەردیلەخەبات (ڕۆژنامە)ڕێژەکوردستانی سوورئەمریکای باشوورسەحیحی بوخاریبەڵگەھێنانەوەی بازنەییتاڤگەکانی نیاگارامیدیاویکیکونەڕەشپێشمەرگەئەمریکاکانپۆڕنمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردجووڵانەوەی نەوەی نوێمایکرۆسۆفت ئۆفیسئیسرا و میعراججامی جیھانیی یانەکانی فیفاگەرمیانئەی ڕەقیبکۆمەڵەی نەتەوەکانڕەمەزان (مانگ)شەرەفخانی بەدلیسیمیکێلانجێلۆکەعبەبەقەرەمێژووی ئیسلامقابیل و ھابیلگۆگردشنگالشەڕی بەدرکۆپا ئەمریکابوخاریخاکقەزای شارەزوور🡆 More