هەژدەهەمین برومێری لویس ناپلیۆن ( بە ئەڵمانی: Der 18te Brumaire des Louis Napoleon) وتارێکە کە لەلایەن کارل مارکسەوە لە نێوان کانوونی دووەمی ١٨٥١ و ئازاری ١٨٥٢ نووسراوە، لە سەرەتادا لە ساڵی ١٨٥٢ لە گۆڤاری Die Revolution بڵاوکراوەتەوە، کە گۆڤارێکی مانگانەی ئەڵمانییە و لەلایەن مارکسیست جۆزێف وایدەمایەرەوە لە شاری نیویۆرک بڵاوکراوەتەوە.
چاپە ئینگلیزییەکانی دواتر، وەک چاپی ١٨٦٩ی هامبۆرگ کە پێشەکییەکی مارکسی لەسەر بوو، بە ناوی هەژدەهەمین برومێری لویس بۆناپارت بوو. وتارەکە وەک بەکارهێنانێکی مێژوویی سەرەکی " چەمکی ماتریالیستی مێژوو "ی مارکس دەردەکەوێت.
برومێری هەژدەهەمین سەرنج دەخاتە سەر کودەتاکەی ساڵی ١٨٥١ی فەرەنسا ، کە بەهۆیەوە لویس ناپۆلیۆن بۆناپارت ، سەرۆکی کۆماری دووەم و کوڕەزای ناپۆلیۆن بۆناپارت ، بووە ئیمپراتۆری دووەمی ئیمپراتۆریەتی فەرەنسا وەک ناپلیۆنی سێیەم. مارکس هەوڵدەدات ڕوونی بکاتەوە کە چۆن سەرمایەداری و خەباتی چینایەتی هەلومەرجێکی دروستکردووە کە "کەسایەتییەکی گرۆتێسک (قێزەوەن) و مامناوەندی توانی ڕۆڵی پاڵەوانێک بگێڕێت". مارکس باسی دابەشبوون و هاوپەیمانییەکانی نێوان بۆرژوازی و بۆرژوازی بچووک و جووتیاران و شۆڕشگێڕان و سۆسیال دیموکراتەکان لە نێوان گروپەکانی دیکەدا دەکات و چۆن نەبوونی باڵادەستی هیچ کەسێک بووە هۆی سەرهەڵدانەوەی پاشایەتی، سەرەڕای شۆڕشی ساڵی ١٨٤٨ . مارکس ئیمپراتۆریەتی دووەم بە دەوڵەتێکی " بۆناپارتیستی " وەسف دەکات، ئیستسنایە لە چەمکی بنەڕەتی مارکسیستی دەوڵەت وەک ئامرازێکی حوکمڕانی چینایەتی بەو پێیەی دەوڵەتی بۆناپارتی دەبێتە نیمچە سەربەخۆ، نوێنەرایەتی بەرژەوەندی هیچ چینێک دەکات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەژدەھەمین برومێری لویس ناپلیۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.