کەریم کەریمپوور (١٩٦١ لە نەفتشار - ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کرماشان) نووسەر، فەرھەنگنووس، لێکۆڵینەری کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
ئەو بەھۆی توێژینەوەکانی سەبارەت بە چاند و زمانی کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناسراوە. یەکێک لە بەرھەمەکانی فەرھەنگی خوەرھەڵاتە کە لە گرینگترین فەرھەنگۆکەکانی شێوەزاری باشووری لە زمانی کوردییە.
کەریم کەریمپوور | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦١ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر و فەرھەنگنووس |
مامۆستا کەریم کەریمپوور لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری نەفتشار لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. ئەو ساڵەکانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی سەرقاڵی توێژینەوە سەبارەت بە مێژوو و چاندی کوردستان بەتایبەت خەڵکی ناوچەی کرماشان بووە. کەریمپوور ھەروەھا دەستی بە توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی داوە و چەندین کتێبی پربایخ لەم بوارە لە خۆی بەجێ ھیشتووەتەوە. مامۆستا کەریمپوور ھەروەھا لە قوتابخانەکانی کرماشان وانەی داوە و قوتابییەکانێکی زۆر لەگەڵ چاند و مێژووی کرماشان ئاشنا کردبوو.
کەریم کەریمپوور ھەروەھا لە بواری ڕۆژنامەوانیش چالاک بوو و بۆ ساڵانێک بەرپرسی ھەفتەنامەی ڕێژاو چاپی کرماشان بوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەریم کەریمپوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.