پێکدادانی شارستانیەتەکان تێزێکە کە دەڵێت ناسنامە کلتوریی وئاینیەکانی مرۆڤەکان دەبنە سەرچاوەی سەرەکی ململانێ لە جیهانی دوای جەنگی سارد.زانای سیاسی ئەمریکی ساموێل هینتینگتۆن جەخت دەکات کە وا جەنگەکانی داهاتوو لە نێوان وڵاتان نابێت، بەڵکو لەنێوان کلتورەکان دەبێت.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
تێزەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دانراوە لە وانەیەک لە دامەزراوەی پرۆژەی ئەمریکی (بە ئینگلیزی American Enterprise Institution) ، کە دواتر پەرەی پێدراوە لە وتارێکی ساڵی ١٩٩٣ی فۆرەن ئەفێرز بە ناونیشانی <<پێکدادانی شارستانیەت؟>>، وەک وەڵامێک بۆ کتێبیێکی ساڵی ١٩٩٢ی خوێندکاری پێشووی فرانسیس فوکویاما، کۆتایی مێژوو وکۆتا مرۆڤ. هنتینگتۆن دواتر تێزەکەی فراوانتر کرد لە کتێبێکی ساڵی ١٩٩٦ بە ناوی پێکدادانی شارستانیەتەکان ودووبارە بنیاتنانەوەی سیستمی جیهان.
چەمکەکە خۆی پێشتر بەکارهێنراوە لە لایەن ئەلبێر کامۆ لە ساڵی ١٩٤٦، وگیریال ژاین لە شیکردنەکەی دەربارەی ناکۆکی ئایۆدیا لە ١٩٨٨، ولە لایەن برنارد لویس لە وتارێک لە ژمارەی ئەیلول (سێپتەمبەر)ی ١٩٩٠ی گۆڤاری مانگانەی ئەتلانتیک بە ناونیشان <<ڕەگەکانی توڕەیی موسڵمانان>> ولەلایەن مەهدی ئەلمەندجرە لە کتێبەکەی بە ناوی "La première guerre civilisationnelle" کە لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاوکرایەوە. تەنانەت زووتریش، چەمکەکە دەردەکەوێت لە کتێبێکی سالی ١٩٢٦ لە بارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لایەن باسیل ماتیوز: Young Islam on Trek: A Study in the Clash of Civilizations. ئەم دەربڕینە لە <<پێکدادانی کلتورەکان>> وەرگیراوە، کە بەکارهێنراوە لە سەردەمی کۆڵۆنیاڵی وسەردەمە جوانەکە (بە فەڕەنسی Belle Époque).
هەنتیگتۆن دەستیکرد بە بیرکردنەوە بە گەڕان لەناو بیردۆزە جیاوازەکان لە بارەی سروشتی سیاسەتی جیهانی لە ماوەی دوای جەنگی سارد. هەندێک لە بیردۆز دانەر ونوسەران دەیانگوت کە مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی لیبڕاڵی، وئابوریەکەی خاوەن بازاڕی ئازادی سەرمایەدار بوەتە تاکە بەدیلی هێشتراوی ئایدۆلۆژی بۆ وڵاتان لە جیهانی دوای جەنگی سارد. بەدیاریکراوی، فراسیس فوکویاما دەیگوت کە جیهان گەیشتوەتە 'کۆتایی مێژوو' بە شێوەیەکی هیگڵی.
هەنتینگتۆن باوەڕی وابوو لە کاتێکدا کە سەردەمی ئایدۆلۆژیا کۆتایی هاتوە، جیهان تەنها گەڕاوەتەوە کاتێکی ئاسایی کە وا تایبەتمەندە بە پێکدادانی کلتورەکان. لە تێزەکەیدا، پێی وایە کە هێڵی سەرەکی ململانێ لە داهاتوودا بە درێژایی هێڵە کلتوریەکان دەبێت. وەک درێژکردنەوەیەک، ئەو وای داناوە کە بنەمای شارستانیەتە جیاوازەکان، وەک بەرزترین جۆری ناسنامەی کلتوری، سودێکی زۆری دەبێت لە شیکردنەوەی پێشبینی ململانێ. لە کۆتایی وتارەی ١٩٩٣ی فۆڕەن ئەفێرز، <<پێکدادانی شارستانیەتەکان؟>>، هەنتینگتۆن دەنوسێت، "ئەمە (واتە ئەم وتارە) بۆهاندان نیە بۆ ئارەزوکردن لە ململانێی نێوان شارستانیەتەکان. (ئەم وتارە) بۆ ناساندنی بیردۆزێکی ورد لەبارەی ئەوەی کە ئایا جیهان لەوانەیە چۆن دەبێت."
هەروەها، پێکدادانی شارستانیەتەکان، بەگوێرەی هەنتینگتۆن، پێشکەوتنی مێژوو نیشان دەدات. لە ڕابردوودا، مێژووی جیهان بەشێوەیەکی سەرەکی لەبارەی ململانێی نێوان پادشا ووڵات وئایدۆلۆژیاکان بووە، وەک ئەوەی کە لە ناو شارستانیەتی خۆرئاوا بینراوە. بەڵام، سیاسەتەکانی جیهان چۆتە قۆناغێکی نوێوە، کە تیایدا شارستانیەتە ناخۆرئاواییەکان تەنها وەرگری قۆستراوی شارستانیەتی خۆرئاوا نین بەڵکو بوونەتە ئەکتەری گرنگی تر کە لەگەڵ خۆرئاوادا بۆ دانانی شێوە وجوڵاندنی مێژوو.
هەنتینگتۆن لە تێزەکەیدا جیهانی دابەش کرد بۆ <<شارستانیەتە سەرەکیەکان>> بەم شێوەیە:
هەنتینگتۆن جەخت دەکات کە وا ئاڕاستەی ململانێ جیهانیەکان لە دوای کۆتایی شەڕی سارد بە شێوەیەکی زیاتر وزیاتر ئەم دابەشبونە شارستانیانە دەخەنە ڕوو. جەنگەکانی وەک ئەو جەنگانەی دوای ڕووخانی یوگۆسلاڤیا، لە چیچان، ولە نێوان هیند وپاکستان بە بەڵگە دانراون بۆ ململانێی نێوشارستانی (بە ئینگلیزی inter-civilizational conflict). هەروەها ئەو ڕای وایە کە بیروباوەڕی بڵاو لە خۆرئاوا کە بەها وسیستەمە سیاسیەکانی خۆرئاوا بە جیهانی دادەنێت شتێکی ساویلکەیە وجەختکردنەوەی بەردەوام لەسەر بەدیموکراسی کردن و بەها "جیهانیەکان" تەنها وا دەکات کە شارستانیەتەکانی دیکە زیاتر دوژمنایەتی (خۆرئاوا) بکەن. هەنتینگتۆن وا دەبینێت کە خۆرئاوا کەلە ڕەقە بۆ داننان بەمەدا چونکە ئەو (خۆرئاوا) سیستمە جیهانیەکە دروستکردوە ویاساکانی داناوە وشێوەی ماددەیی داوەتێ کە بریتیە لە نەتەوە یەکگرتوەکان.
هەنتینگتۆن باس لە گۆڕانی گەورە لە دەسەڵاتی ئابوری وسەربازیی وسیاسی لە خۆرئاواوە بۆ شارستانیەتەکانی دیکەی جیهان، کە بەشێوەیەکی سەرەکی ئەو بە دوو <<شارستەنیەتە كێبڕکێکەرەکە>> ناوی دەبات، چینیی وئیسلام.
لە ڕوانگەی هەنتینگتۆنەوە، شارستانیەتی چینیی خۆرهەڵاتی ئاسیا بە شێوەیەکی کلتوریی جەخت لەسەر خۆیی وبەهاکانی لە پاڵ خۆرئاواوە دەکات بەهۆی گەشەکردنی خێرای ئابوریەکەی. بە دیاریکراوی، ئەو پێی وایە کە ئامانجەکانی چین بریتیە لە دوبارە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە هێزێکی زاڵی ناوچەییە، وئەو وڵاتانەی دیکەی ناوچەکە دەبن بە 'تێکەوتو' لەگەڵ چیندا بەهۆی مێژووی پێکهاتەی پەیکەری حوکمڕانی کە شاراوەیە لە شارستانیەتی کۆنفۆشیۆسی چینیی، کە پێچەوانەی تاکگەرایی وفرەپێکهاتەیی کە گرنگن لە خۆرئاوا. دەسەڵاتە هەرێمیەکان وەک دوو کۆریاکە وڤێتنام ملکەچی چین دەبن وزیاتر پشتگیریکەری چین دەبن وەک لەوەی هەوڵبدەن کە نەیاریی بکەن. لەبەرئەمە هەنتینگتۆن باوەڕی وایە کە سەرکەوتنی چین دەبێتە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان وگەورەترین هەڕەشەی دوورمەودا بۆ سەر خۆرئاوا، بەهۆی ئەوەی کە زاڵبونی کلتوری چینیی پێکدادا دەدات لەگەڵ ویستی ئەمریکا کە برتییە لە نەبونی هێزێکی زاڵی ناوچەیی لە خۆرهەڵاتی ئاسیا.
هەنتینگتۆن ڕای وایە کە شارستانیەتی ئیسلامیی تەقینەوەیەکی گەورەی دانیشتوانی بینیوە کە بوەتە هۆی زیادکردنی ناسەقامگیریی لە هەریەک لە سنورەکانی ئیسلام وناوەوەی ئەم سنورانە، کە تیایدا جوڵانەوە بناژۆخوازەکان زیاتر وزیاتر جەماوەریان زیاد دەکات. مانیفێستۆی ئەوەی ئەو ناوی ناوە "بوژانەوەی ئیسلامیی" کە لە ناویدا شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران وجەنگی یەکەمی کەنداوی تێدایە. ڕەنگە مشتومڕترین ڕستە کە هەنتینگتۆن لە وتارەکەی فۆڕەن ئەفێرز نوسیبووی بریتیە لە "ئیسلام سنورەکانی خوێناوییە". هەنتینگتۆن بڕوای وایە ئەمە ئەنجامی ڕاستەقینەی چەند هۆکارێکە، لە ناویاندا هێزی گەنجی موسڵمانان وگەشەی دانیشتوان ونزیکیبوونی ئیسلام لە زۆر شارستانیەت لە ناویاندا چینیی، ئۆرتۆدۆکسی، خۆرئاوایی وئەفریقیی.
هەنتینگتۆن شارستانیەتی ئیسلامیی وەک هاوپەیمانێکی پێشبینیکراوی چین دەبینێت، هەردوکیان خاوەن ئامانجی دوبارە وململانێی هاوبەشن لەگەڵ شارستانیەتەکانی تردا، بە تایبەتی لەگەڵ خۆرئاوا. بەدیاریکراوی، ئەو باس لە بەرژەوەندی هاوبەش دەکات لە بەشەکانی بڵاوبونەوەی چەک، مافەکانی مرۆڤ ودیمۆکراسی کە دژی ئەوانەی خۆرئاوایە، وهەست دەکات ئەمانە ئەو بەشانەن کە وا دوو شارستانیەتەکە هاوئاهەنگ دەبن تیایدا.
روسیا، یابان وهیند هەنتینگتۆن ناوی ناون 'شارستانیەتی جۆلانە' کە دەکرێت هەر لایەک پەسەند بکەن. ڕوسیا بە نمونە، شەڕ دەکات لەگەڵ زۆر گەلی موسڵمان لە سنوری باشوری خۆی (وەک چیچان) بەڵام -بەقسەی هەنتیگتۆن- لەگەڵ ئێراندا هاوئاهەنگی دەکات بۆ خۆبەدوورگرتن لە توندوتیژی زیاتر لە نێوان موسڵمان وئۆرتۆدۆکسەکان لە باشوری ڕوسیا، ویارمەتی دان بۆ ڕۆیشتنی نەوت. هەنتینگتۆن جەخت لەوە دەکات کە "پەیوەندی چینی ئیسلامیی" گەشە دەکات وتیایدا چین زیاتر لەنزیکەوە هاوئاهەنگی دەکات لەگەڵ ئێران، پاکستان ووڵاتە ئیسلامیەکانی تر بۆ پتەوکردنی شوێنە نێودەوڵەتیەکەی.
هەروەها هەنتینگتۆن وا دەبینێت کە ململانێی شارستانیەتەکان "ئاشکران لە نێوان موسڵمان وناموسڵمانان"، بە باس کردن لە <سنورە خوێناویەکانی> نێوان شارستانیەتی ئیسلامیی و شارستانیەتە نائیسلامیەکان. ئەم ململانێیە دەگەڕێتەوە بۆ چونەوەناوەوەی سەرەتایی ئیسلام بۆ ناو ئەوروپا، دەرکردنی لە کۆتاییدا لە ریکانکوێستا، هێرشەکانی تورکە عوسمانیەکان بۆ سەر خۆرهەڵاتی ئەوروپا وڤیەننا، ودابەشکردنی جیهانی ئیسلامی لە لایەن ئەوروپای ئیمپریالی لە ١٨٠٠ و١٩٠٠کان.
هەروەها هەنتیگتۆن بڕوای وایە کە هەندێک هۆکار هەن کە ئەم ململانێیە زیاتر دەکەن ئەوەیە کە هەر یەک لە مەسیحیەت (کە شارستانیەتی خۆرئاوایی لەسەری بنیات نراوە) وئیسلام:
هۆکارە تازەکان کە وا دەبنە هۆی ڕودانی پێکدادانێکی ئیسلامیی-خۆرئاوایی، هەنتینگتۆن دەنوسێت، بریتین لە بوژانەوەی ئیسلامیی وتەقینەوەی دیمۆگرافیا لە شارستانیەتی ئیسلامیی، لەگەڵ جیهانگیری بەهاکانی خۆرئاوا، کە بە مانای ئەوە دێت کە دەبێت هەموو شارستانیەتەکان بەها خۆرئاواییەکان بکەن بە بەهای خۆیان، کە ئەمە بناژۆخوازە ئیسلامیەکان توڕە دەکات. هەموو ئەم هۆکارە مێژوویی ونوێیانە پێکەوە، کە هەنتینگتۆن بە کورتی لە وتارەکەی فۆڕەن ئەفێرز وبە وردیی لە کتێبەکەی نوسیبووی، دەبنە هۆی پێکدادانێکی خوێناویی لە نێوان شارستانیەتی ئیسلامیی وخۆرئاوادا.
بۆچی شارستانیەتەکان پێکدا دەدەن
هەنتینگتۆن شەش ڕوونکردنەوە پێشکەش دەکات لەبارەی ئەوەی کە بۆ شارستانیەتەکان پێکدا دەدەن:
خۆرئاوا لە بەرامبەر ئەوانی دیکە
هەنتینگتۆن پێی وایە کە وا لە داهاتوودا چەقی سیاسەتی جیهان ململانێی نێوان شارستانیەتە خۆرئاوایی وناخۆرئاواییەکان دەبێت، بە دەربڕینەکەی ستیوارت هۆڵ، ململانێی نێوان "خۆرئاوا وئەوانی تر". ئەو سێ شێوەی گشتی وبناغەیی کردار پێشکەش دەکات کە وا شارستانیەتە نا خۆرئاواییەکان دەتوانن بیکەن لە وەڵامدانەوەدا بۆ خۆرئاوا.
دەوڵەتی کرۆک وململانێی هێڵی جیاکەرەوە
لە ڕوانگەی هەنتینگتۆنەوە، ململانێی نێوشارستانیی خۆی دەردەخات لە دوو شێوەدا: ململانێکانی هێڵی فۆڵت وململانێکانی دەوڵەتی کرۆک.
ململانێکانی هێڵی جیاکەرەوە لە ئاستێکی ناوخۆییدان ولە نێوان ئەو دەوڵەتانەی لە تەنیشت یەکدان وسەر بە شارستانیەتی جیاوازن یاخود لە ناو ئەو دەوڵەتانەی کە ماڵی دانیشتوانێکن کە سەر بە شارستانیەتی جیاوازن.
ململانێکانی دەوڵەتی کرۆک کە لە ئاستێکی جیهانیدان لە نێوان دەوڵەتە سەرەکیەکانی شارستانیەتە جیاوازەکان. ململانێکانی دەوڵەتی کرۆک دەکرێت دروست بێت لە ململانێکانی هێڵی جیاکەرەوە کاتێک دەوڵەتە کرۆکەکان بەشدار دەبن.
ئەم بەریەک کەوتنانە لەوانەیە ئەنجامی چەند هۆکارێک بێت، وەکو: هەژمون یا هێز (ئابوری یا سەربازیی) ، چەوساندنەوە دژی خەڵکانێک سەر بە شارستانیەتی جیاوازن، دەست تێوەردان بۆ پاراستنی براکان کە لە نێو (خاکی) شارستانیەتێکی جیاوازن، یا بەها وکلتوری جیاواز، بە تایبەت لە کاتێکدا کە شارستانیەتێک هەوڵ دەدات کە بەهاکانی خۆی بسەپێنێت بەسەر کەسانێک کە سەر بە شارستانیەتێکی جیاوازن.
ژاپۆن، چین وچوار پڵنگە ئاسیاییەکە لە چەندین کەرتدا بە مۆدێرن کراون لەگەڵ پاراستنی کۆمەڵگە تەقلیدیی یا دەسەڵاتخوازەکانیان کە جودایان دەکات لە خۆرئاوا. هەندێک لەم وڵاتانە لەگەڵ خۆرئاوادا پێکیاندا داوە بەڵام هەندێکیان پێکیان نەداوە.
ڕەنگە گرنگترین نمونە بۆ بە مۆدێرنکردنی ناخۆرئاوایی ڕوسیا بێت، کە دەوڵەتی کرۆکی شارستانیەتی ئۆرتۆدۆکسە.
هەنتینگتۆن جەخت لەوە دەکات کە ڕوسیا بە شێوەیەکی سەرەکی ناخۆرئاواییە هەرچەندە کە ئەو پێی وایە کە وا (ڕوسیا) هاوبەشیەکی کلتوری بەرچاوی لەگەڵ خۆرئاوای نوێ. بە گوێرەی هەنتینگتۆن، خۆرئاوا جودا دەکرێت لە وڵاتە مەسیحیە ئۆرتۆدۆکسەکان بەوەی کە ڕێنیسانس، ریفۆرمەیشن، وچەرخی ڕوناکبیری بینیوە؛ بە کۆلۆنیالیزمی دەرەکی لە باتی کۆلۆنیالیزم وفراوانخوازی لەسەر ناوچەکانی تەنیشت خۆی؛ وبە تێکەڵکردنی کلتوری کلاسیکی لە ڕێگەی یۆنانی کۆنەوە لە باتی ڕێگەی بەردەوامبوی ئیمپراتۆریەتی بێزەنتی.
هەنتینگتۆن ئەو وڵاتانەی کە دەیانەوێ بچنە پاڵ شارستانیەتێکی دیکە بە "وڵاتی دڕاوەکان" پێناسە دەکات. تورکیا، کە نمونەی سەرەکیە کە هەنتینگتۆن هێناویەتی، سەرکردایەتی سیاسیەکەی بە شێوەیەکی ڕێکخراو هەوڵی داوە لە ١٩٢٠کانەوە کە وڵاتەکە بە خۆرئاوایی بکات. مێژوو، کلتور، نەریتەکانی تورکیا لە شارستانیەتی ئیسلامیی سەرچاوەی گرتوە، بەڵام دەستەبژێری تورکیا، لە سەرەتادا مستەفا کەمال ئەتاتورک کە دەسەڵاتی گرتە دەست وەک یەکەم سەرۆک لە ساڵی ١٩٢٣، دامەزراوە وجلوبەرگی خۆرئاوای سەپاند، ئەلفوبێی لاتینی قبوڵ کرد، بوو بە ئەندام لە ناتۆ، وهەوڵی داوە کە ببێت بە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.
هەروەها مەکسیک وڕوسیا بە دەوڵەتی دڕاو هەژمار دەکرێن لە لایەن هەنتینگتۆنەوە. هەروەها ئەو ئوسترالیا وەک نمونەیەک بۆ دەوڵەتی دابەشبوو دەهێنێتەوە کە دابەشبوە لە نێوان میراتی شارستانیی خۆرئاوای وپەیوەندیە گەشەکردوەکانی لەگەڵ ئاسیادا.
بە گوێرەی هەنتینگۆن، دەوڵەتێکی دڕاو دەبێت سێ پێویستی تێدا بێت بۆ دوبارە پێناسەکردنی ناسنامە شارستانییەکەی. یەکەم دەستەبژێرە سیاسی وئابوورییەکەی پێویستە پشتگیری پرۆسەکە بکەن. دووەم، دەبێت خەڵکی ئەو وڵاتە سوربن لەسەر ڕازیبون لە بارەی دوبارە پێناسەکردنەکە. سێهەم، دەستەبژێری ئەو شارستانیەتەی کە دەوڵەتە دڕاوەکە هەوڵ دەدات ببێت بە ئەندام تیایدا ڕازی بن لەسەر ئەندام بوونی.
کتێبەکە دەڵێت تاکو ئێستا هیچ دەوڵەتێکی دڕاو بە سەرکەوتویی دوبارە پێناسەی شارستانیەتەکی نەکردوە، کە ئەمە بە زۆری بەهۆنی ئەوەی کە وا دەستەبژێری دەوڵەتی 'میواندۆست' ڕەتی ئەندامبونی دەوڵەتە دڕاوەکە دەکەن، هەرچەندە تێبینی کراوە کە ئەگەر تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا ئەوا زۆرێک لە خەڵکەکەی پشتگیری بە خۆرئاوایی کردن دەکەن، وەک لەم قسەیەی وەزیری یەکێتی ئەوروپا Egemen Bağış ئاماژەی پێدراوە: << ئەوروپا پێویستە ئەمە بکات: پێویستە بڵێن ئەگەر تورکیا هەموو پێویستیەکان جێبەجێبکات، لە ڕۆژی فڵاندا دەبێت بە ئەندامێک لە یەکێتیی ئەوروپا. پاشان، ئێمە پشتگیری ڕای جەماوەری بە دەستدەهێنینەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان.>> بە گوێرەی هەنتینگتۆن، ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوا دەبێتە یەکەمین (وڵات) کە دوبارە پێناسەی ناسنامە شارستانیەکەی کردبێت.
کتێبەکە لە لایەن زۆر نووسەری ئەکادیمیەوە ڕەخنەی لێگیراوە، کە وا بەشێوەی ئەزمونی ومێژوویی ولۆژیکیی وئایدیۆلۆجی تەحەدای بانگەشەکانی کتێبەکەیان کردوە(Fox, 2005; Mungiu Pippidi & Mindruta, 2002; Henderson & Tucker, 2001; Russett, Oneal, & Cox, 2000; Harvey, 2000). زانای سیاسیەت پۆل موسگرەیڤ دەنوسێت کە وا پێکدادانی شارستانیەت <<بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ ئەو جۆرە سیاسیانەی کە وا حەز بە ناوهێنانی سون تزو دەکەن، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە شارەزایانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان پشتی پێدەبەستن یان بە شێوەیەکی ئەرێنی باسی دەکەن. بە شێوەیەکی ئاشکرا، پێکدادان نەیسەلماندوە کە وا ڕێبەرێکی سودبەخش یاخود ورد بێت بۆ تێگەیشتن لە جیهان.>>
لە وتارێکدا کە وا بە ئاشکرا ئاماژە بۆ هینتینگتۆن دەکات، زانا ئامارتیا سێن باس لەوە دەکات کە <<هەمەڕەنگیی تایبەتمەندیەکە لە زۆرینەی کلتورەکانی جیهاندا. شارستانیەتی خۆرئاوا لەوە بەدەر نییە. پەیڕەوی دیموکراسی کە لە خۆرئاوای هاوچەرخدا سەرکەوت بە شێوەیەکی گەورە ئەنجامی یەکدەنگیەک بوو کە سەری هەڵدابوو لە چەرخی ڕووناکبیریی وشۆرشی پیشەسازیەوە، بە تایبەتی لە سەدەی کۆتایی ودواتر. بە خوێندنەوەی ئەمە، پابەندی مێژووی خۆرئاوا -زیاتر لە هەزارەیەک- بە دیمۆکراسیەوە، ودواتر وتنی پێچەوانەی ئەمە لە بارەی نەریتە ناخۆرئاواییەکان (مامەڵەکردن لەگەڵ هەر یەکێکیان وەک تاکڕەو وداخراو) دەبێتە هەڵەکی گەورە>>.
لە کتێبی Terror and Liberalism ساڵی ٢٠٠٣، پۆڵ بێرمان جەخت لەوە دەکات کە سنوری جودای کلتوریی بونی نیە لە ئێستادا. ئەو جەخت لەوە دەکات نە شارستانیەتی ئیسلامیی" ونە "شارستانیەتی خۆرئاوایی" بونیان نییە، وبەڵگە بۆ پێکدادان قایلکەر نییە. لەگەڵ ئەمەشدا، ئەو ئاماژە دەکات بۆ ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر توندڕەوی ئیسلامی کاتێکی زۆر بەسەردەبەن لە ژیان یاخود خوێندن لە جیهانی خۆرئاوا. بە گوێرەی بێرمان، پێکدادان سەرهەڵدادات بەهۆی بیری فەلسەفی کە وا زۆر گروپ هەیانە ( یان نیانە)، بێگوێدانە کلتور یا ئاین.
Timothy Garton Ash ڕەخنە لە ' حەتمیەتی کلتوری توند... بە ڕادەیەک کە سادە وساکارە تا ئاستی گاڵتە' هینتینگتۆن دەگرێت کە دەڵێت کە ئەوروپای کاتۆلیک وپرۆتستانت بەرەو دیمۆکراسی دەڕوات، بەڵام مەسیحی ئۆرتۆدۆکس وئەوروپای ئیسلامیی دەبێت دیکتاتۆریەت قبوڵ بکەن.
ئێدوارد سەعید وەڵامێکی بڵاوکردەوە بۆ تێزەکەی هینتینگتۆن لە وتارێکی ساڵی ٢٠٠١، "پێکدادانی نەفامی". سەعید جەخت لەوە دەکات کە پۆلێنکردنی هینتینگتۆن بۆ "شارستانیەتە" جێگیرەکان پشتپێبەستنی دینامیکی وکارلێکی کلتور دەسڕێتەوە. سەعید کە ڕەخنەگرێکی پارادیمی هینتینگتۆنیی بووە بۆ ماوەیەکی زۆر، وپشتگیریکەرێکی بەناوبانگی کێشەکانی عەرەب، سەعید هەروەها جەخت لەوە دەکات کە تێزی پێکدادانی شارستانیەت نمونەیەکە بۆ <<ڕونترین شێوەی دەماگیری ناڕەوا، جۆرێکە لە لاسایکردنەوەی زانستی هیتلەری کە ئەمڕۆ ئاراستە کراوە لە دژی عەرەب وموسڵمانان>>.
نوام چۆمسکی ڕەخنەی لە بیرۆکەی پێکدادانی شارستانیەت گرتوە، کە تەنها وەک پاساوێکی نوێیە بۆ ئەمریکایە "بۆ ئەنجامدانی هەر کوشتارێک کە بیەوێت"، کە ئەم پاساوە پێویست بوو لە دوای جەنگی سارد کە یەکێتی سۆڤیەت چیدی کە وەک هەڕەشەیەک نەما.
لە ٢١ وانە بۆ سەدەی ٢١، یوڤال نوح حەراری پێکدادانی شارستانیەت بە تێزێکی چەواشەکار ناوزەند دەکات. ئەو دەنوسێت کە وا بناژۆخوازی ئیسلامیی هەڕەشەیەکی زیاترە بۆ شارستانیەتێکی جیهان، وەک لە ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ خۆرئاوا. هەروەها ئەو جەخت لەوە دەکات کە باسکردنی شارستانیەتەکان بە بەکارهێنانی پێوەرەکان لە زیندەزانی پەرەسەندن هەڵەیە.
ناوچەی ناوەند
مۆدێلی جیۆپۆلەتیکیی هینتینگتۆن، بە تایبەتی بنیاتەکانی باکوری ئەفریقیا وئۆراسیا، بە شێوەکی گەورە لە مۆدێلی جیۆپۆلەتیکی "ناوچەی ناوەند" وەرگیراوە کە بۆ یەکەمجار لە لایەن دیمیتری کیتسیکس دروستکراوە ولە ساڵی ١٩٧٨ بڵاوکراوەتەوە. ناوچەی ناوەند، کە دەکەوێتە نێوان دەریای ئەدریاتیک وڕووباری ئیندوس، نە خۆرئاواییە ونە خۆرهەڵاتییە بەڵکو بە جیاواز هەژماردەکرێت. لە بارەی ئەم ناوچەیە، هینتینگتۆن لە کیتسیکس جیادەبێتەوە بەوەی کە جەخت لەوە دەکات کە هێڵێکی جیاکەرەوەی شارستانیی بوونی هەیە لە نێوان دوو ئاینی بڵاوی جیاواز، (ئۆرتۆدۆکسی خۆرهەڵاتی وئیسلامی سونی)، کە ئەمە دینامیکێکی ململانێی دەرەکیە. بەڵام، کیتسیکس شارستانیەتێکی یەکخراو دادەنێت کە پێکدێت لەم دوو کۆمەڵە خەڵکە لەگەڵ ئەوانەی کە سەر بە ئاینی کەمتر بڵاوی ئیسلامی شیعی، عەلەویەت، وجولەکە. ئەمان کۆمەڵێک ڕوانگە ونۆرمی کلتوری وکۆمەڵایەتی وئابوری وسیاسی هەیە کە بە تەواوی جیاوازن لەوانەی خۆرئاوا وئەوپەڕ خۆرهەڵات. لەبەر ئەمە لە ناوچەی ناوەند، ناتوانرێت باس لە پێکدادانی شارستانیی یا ململانێی دەرەکی بکرێت، بەڵام لە باتی ئەمە باسی ململانێی ناوخۆیی بکرێت، نەک لەبەر زاڵکردنی کلتور، بەڵکو لەبەر سەرکەوتنی سیاسی. ئەمە بە سەرکەوتویی دەرکەوتووە بە لێکۆڵینەوە کردن لە بەرزبونەوەی مەسیحیەت لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بە هێلێنی کراو، وبەرزبونەوەی خەلافەتە ئیسلامیەکان لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بە مەسیحی کراو وبەرزبونەوەی حوکمی عوسمانی لە خەلافەتە ئیسلامیی وئیمپراتۆریەتی ڕۆمانیی بە مەسیحیکراو.
بیرۆکە دژەکان
لە ساڵانی ڕابردودا، بیردۆزی گفتوگۆی نێوان شارستانیەتەکان، کە وەڵامێکە بۆ پێکدادانی شارستانیەتەکانی هینتینگتۆن، بۆتە چەقی هەندێک بایەخی نێودەوڵەتی. بیرۆکەکە لە بنەڕەتدا لە لایەن فەیلەسوفی نەمسایی هانس کۆچلەر دانراوە لە وتارێکدا لەسەر ناسنامەی کلتوری. لە نامەیەکدا بۆ یونسکۆ، کۆچلەر پێشنیاری ئەوەی کردبوو کە دەبێت رێکخراوی کلتوری نەتەوە یەکگرتوەکان کێشەی "گفتوگۆی نێوان شارستانیەتە جیاوازەکان" (dialogue entre les différentes civilisations) بگرێتەخۆ. لە ساڵی ٢٠٠١، سەرۆکی ئەوکاتی ئێران محەمەد خاتەمی بیرۆکەکەی لەسەر ئاستێکی جیهانیی پێشکەش کرد. بە دەست پێشخەری ئەو، نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی ٢٠٠١ی بە "ساڵی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ گفتوگۆی نێوان شارستانیەتەکان" ڕاگەیاند.
دەست پێشخەری هاوپەیمانی شارستانیەتەکان (بە ئینگلیزی Alliance of Civilizations) پێشنیار کرا لە ٥٩هەمین کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ٢٠٠٥ لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسپانیا José Luis Rodríguez Zapatero وپشتگیری کرا لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان. پێشنیارەکە ئامانجی دروست کردنی کۆکاریە لە کۆمەڵگە جیاوازەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی توندڕەوی وزاڵبون بەسەر بەربەستە کلتوری وکۆمەڵایەتیەکان بە تایبەت لە نێوان خۆرئاوا وئەو ناوچانەی زۆرینە موسڵمانن وبۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکان وجەمسەرگیری لە نێوان ئەو کۆمەڵگەیانەی کە وا جیاوازە لە بەهای ئاینی وکلتوریدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێکدادانی شارستانیەتەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێکدادانی شارستانیەتەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.