پیتەر پۆڵ مۆنتگۆمەری بوتیجیج (بە ئینگلیزی: Peter Paul Montgomery Buttigieg، لە ١٩ی ژانویەی ١٩٨٢ لە دایکبووە) سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و پێشتر سەرباز بووە.
بەناوبانگە بەوەی بە ئاشکرا گەی. لە ئێستادا وەزیری گواستنەوەی ئەمریکایە. ئەندامی پارتی دیموکراتە.
پیت بوتیجیج | |
---|---|
پیت بوتیجیج لە ساڵی ٢٠٢٢دا | |
١٩ی وەزیری گواستنەوەی ئەمریکایە | |
سەرۆک کۆمار | جۆ بایدن |
پێشینە | ئیلەین چاو |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئیندیانا | ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢
پارتی سیاسی | دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | چاستەن گلەزمەن (٢٠١٨–ئێستا) |
منداڵ(ەکان) | ٢ (بەخێوکردن) |
پەروەردە | هارڤەرد و ئۆکسفۆرد |
ئایین | مەسیحییەت |
واژوو | |
ماڵپەڕ | peteforamerica |
خەڵاتەکان | |
خزمەت/لق | هێزی دەریایی ئەمریکا |
ساڵانی خزمەت | ٢٠٠٩–٢٠١٧ |
پلە | لیوا |
شەڕەکان | شەڕی ئەفغانستان |
پیت بوتیجیج تاکە منداڵی جێنیفەر ئان مۆنتگۆمەری و جۆزێف ئەنتۆنی بوتیجیج، لە ١٩ی ژانویەی ١٩٨٢ لە ویلایەتی ئیندیانا لەدایکبووە. باوکی لە شاری حامرون، ماڵتا لەدایک بووە، و کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست بهێنێت. باوکی بە مارکسیست ناسرابوو.
پیت بوتیجیج نمرەی سەرەوەی لە پۆلی ئامادەیی خۆیدا هەبووە و دواتر لە زانکۆی ھارڤارد خوێندوویەتی و دەرچووە.
دوای هارڤارد زانکۆی ئۆکسفۆرد پێشنیاری کرد کە بچێتە ئۆکسفۆرد بە خۆڕایی بخوێنێت، کە وەریگرت و لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرچوو.
ئەو مەسیحییە و ڕایگەیاندووە کە ئایینەکەی گرنگترین شتە لە ژیانیدا.
لە ساڵی ٢٠٠٩ پەیوەندی بە هێزی دەریایی ئەمریکاوە کردووە. لە ساڵی ٢٠١٤ ڕەوانەی ئەفغانستان کرا. ئەوکاتەی لە ئەفغانستان بوو، بەشێک بوو لە یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تاڵیبان دەدا. بوتتیگێگ مەدالیای دەستخۆشی لە خزمەتگوزاری هاوبەشی پێبەخشرا، و لە ساڵی ٢٠١٧دا یەدەگی هێزی دەریایی ئەمریکای بەجێهێشت.
لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەڵمەتێکی بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستپێکرد، سەرکەوتنی خێرا بەدەستدەهێنا هەرچەندە بە هۆکارێکی نادیار هەڵمەتەکەی بەجێهێشت و دەستیکرد بە پشتگیریکردنی جۆ بایدن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیت بوتیجیج تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پیت بوتیجیج, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.