نوێژی مردوو

نوێژی مردوو یان نوێژی جەنازە (عەرەبی: صلاة الجنازة) لە ئیسلامدا، نوێژێکە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوودا ئەنجام دەدرێت.

نوێژی مردوو فەرزی کیفایەیە، واتە پێویستە کۆمەڵێک لە موسڵمانان ھەستن بەو کارە. ئەگەر کەسێک مرد، تەنھا یەکێک نوێژی لەسەر بکات ئەو فەرزە لادەچێ لەسەر ئەوانی تر، بەڵام ئەوانی تریش وەکوو سوننەت دەتوانن نوێژی لەسەر بکەن.

وەسف

پێش کردنی نوێژەکە پێویستە چەند شتێک بکرێت، لەوانە:

  • جەنازەکە (تەرم) ڕووەو قیبلە دادەنرێت.
  • ئەگەر مردووەکە پیاو بوو ئەوا ئیمام و پێشنوێژی موسڵمانان لەلای سەری مردووەکەوە ڕووەو قیبلە ڕادەوەستێت، و ئەگەر مردووەکە ژن بوو ئەوا ئیمام لە ئاساتی ناوەڕاستییەوە ڕادەوەستێت.
  • موسڵمانان لە پشت ئیمامەوە بە سێ‌ ڕیـز ڕادەوەستن چونکە ئەمە سوننەتە، و ئەگەر زیاتر بوون ئەوا دروستە لە سێ‌ ڕیـز زیاتر بوەستن.

دوای ئەم کارانە دەست بە کردنی نوێژەکە دەکرێت:

  1. نیەتی نوێژی جەنازە لە دڵدا دێنرێت (دەربڕین و وتنی نیەت بە زمان بیدعەیە).
  2. چوونە نێو نوێژی جەنازە بە وتنی (اللهُ أکبر).
  3. دوای (اللهُ أکبر)ی یەکەم، سوورەتی فاتیحە دەخوێنرێت، پاشان وتنی (آ‌مین) و خوێندنی سوورەتێکی تر.
  4. وتنی (اللهُ أکبر)، و دوای (اللهُ أکبر)ی دووەم سەڵاوات بۆ پێغەمبەر موحەممەد دەخوێندرێت: (اللَّهُمَّ صَلِّ على مُحَمَّدٍ وعلى آلِ مُحَمَّدٍ کمَا صَلَّيتَ على إبراهِيمَ وعلى آلِ إبراهِيمَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيد، اللَّهُمَّ باڕكْ على مُحَمَّدٍ وعلى آلِ مُحَمَّدٍ کمَا بارکْتَ على إبراهِيمَ وعلى آلِ إبراهِيمَ إنَّكَ حَميدٌ مَجيد).
  5. وتنی (اللهُ أکبر)، و دوای (اللهُ أکبر)ی سێیەم، سوننەتە ئەم دوعایە بۆ مردووەکە بوترێت: (اللَّهُمَّ اغفِرْ لـهُ وارْحَمْهُ وعَافِـهِ واعْفُ عنهُ وأَکڕمْ نُـزلَـهُ ووَسِّعْ مُدْخلَـهُ، واغْسِلْـهُ بالـمَاءِ والثَّـلْجِ والبَرَد، ونَقِّهِ مِنْ الـخَطايَا کَما يُنقَّـى الثوبُ الأَبيضُ من الدَّنَس، وأَبْدِلْـهُ داراً خَيراً مِنْ دارهِ، وأهْلاً خَيراً مِنْ أهلِـهِ، وزَوجَـاً خَيراً مِنْ زَوجه، وأَدْخِلْـهُ الـجنَّـةَ، وأَعِذْهُ مِنْ عَذابِ القَبـڕ و عَذابِ الـنَّار)، صحيح مسلم، رقم: ٩٦٣. یان تەنیا وتنی: (اللَّهُمَّ اغفِرْ لـهُ وارْحَمْهُ).
  6. وتنی (اللهُ أکبر)، و دوای (اللهُ أکبر)ی چوارەم سوننەتە ئەم دوعایە بۆ موسڵمانان بکرێت: (اللَّهُمَّ اغفِرْ لِحَيِّـنا ومَيِّـتِـنا، وشَاهِدِنا وغَائِبِـنا، وصَغيڕنا وکَبيِرنا، وذَکڕنا وأُنْثَانا، اللَّهُمَّ مَنْ أَحْيَيْـتَهُ مِنَّا فَأَحْيِـهِ على الإسلام، ومَنْ تَوَفَّيْـتَهُ مِنَّا فَتَوَفَّـهُ على الإيـمان، اللَّهُمَّ لا تَحْڕمْنا أَجْرَهُ، ولا تُضِلَّنا بَعْدَهُ) صحيح سنن أبـي داود للإمام الألبانـي، رقم: ٣٢٠١.
  7. لە کۆتایی سەلام دەدرێتەوە بە لای ڕاست و چەپدا.

سەرچاوەکان

Tags:

ئیسلامعەرەبیفەرزی کیفایەموسڵماننوێژ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژھەڵاتی ناوینسیکس ناینپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدامۆسیقاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانفەڕەنسابافڵ تاڵەبانیسەددام حوسێنھەڵسەنگاندنژان ژاک ڕوسۆسوریالیزمبەرزنجەپەخشانناحیەی سیتەکزانکۆی ئەزھەرمالیزیاتاڤگەی بێخاڵسەروچاوەخوا لە ئیسلامدانەتەوە یەکگرتووەکانفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرشانشینی یەکگرتووپارتی دیموکراتی کوردستانزەندییەکانئێرانی قاجاڕیمەزھەر خالقیچەپڕەویجەلال مەلەکشائێزیدی (ئایین)کانیاوی گڕاوانتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیشێخ نەھرۆ کەسنەزانیپۆرن ھابپەستانی کەشمۆبایلگەوادیفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەسولەیمان قانوونیزارەکانی زمانی کوردیبنەواشەی سەروبەربوونی ھۆکارگوڵانئێمیلی دیکینسۆنھەژارفۆنتەکانی نۆتۆئێکس ڤیدیۆسسیروانناحیەی زەلانتووماج ساڵحیبەغدازمانی عەرەبیپاراسایکۆلۆژیگەریلاڕۆژی دوایی لە ئیسلامداسوورێژەڕێبازە ئەدەبییەکانمۆلتکەعەبدولسەلام بارزانیویکیپیدیای کوردیشەمسی تەورێزیئیدریسڕیخۆڵەباریکەتەرزە جافباکووری کوردستانئاماردەروونناسیئارنی سلوتشۆڕشی پیشەسازانەپارێزگای ھەولێرمیرنشینی بۆتانسالمپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیدەستپەڕھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقناسر سوبحانی٢٠٢٠🡆 More