فێرڤیو مۆڵ

فێرڤیو مۆڵ (کە سی ئێف فێرڤیو مۆڵ یشی پێدەوترێت) ناوەندێکی بازرگانی گەورەیە لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، ڕووبەرەکەی ٨٠ھەزار مەتری چوارگۆشەیە.

لەساڵی ١٩٧٠ کراوەتەوە، ئەم شاباژێڕە ١٨٠فڕۆشگاو کۆگای جۆربەجۆری تێدایە لەگەڵ کۆمەڵگای نمایشی سینەمایی. کەوتۆتە بەشی باکوری خۆرھەڵاتی شارەکە، شەقامی دۆن مێڵس Don Mills Road و شەقامی شیپەرد Sheppard Avenue Eastکەوتونەتە خۆڕھەڵات و باکوری باژێرەکە، فێرڤیو مۆڵ کەوتۆتە ناوچەی نۆرس یۆرکNorth York لە تۆرەنتۆ.

ڕوونکردنەوە

ئەم ناوەندە لە دوو بەش پێکھاتووە بەشی خۆڕھەڵات و خۆڕئاوا، بەشی خۆرھەڵاتی بریتیە لە ھێدسن بەی وە بەشی خۆرئاوای ئوربان بیھێیڤەر، کۆگاکانی جلوبەرگ بریتین لە ١٧٠کۆگا لەگەڵ چەندین کۆشک. ھەروەھا ماڵی سینەماشی ھەیە لەگەڵ چێشتخانە و چەندین بنکەی بازرگانی. جێگای پشوو دان و کات بەسەربردنی کەسی و خێزانی تێدایە، جگە لە ھەبوونی لقی بەنکی و دانی پارە و ژمێریاریی.

ھەروەھا لەپاڵ فێرڤیۆمۆڵ لقێکی پەرتووکخانەی تۆرەنتۆ کراوەتەوە لەگەڵ بنکەیەکی چاودێری تەندروستی کە دەرمانخانە و نۆرینگەی پزیشکی و ددانساز و چاویلکەسازی تێدایە.

ھەروەھا فێرڤیۆمۆڵ دەکەوێتە سەر ھەردوو ڕێگای خێرای ٤٠١ و ٤٠٤. فێرڤیومۆڵ ھەموو خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی و گواستنەوە و ھۆینی میترۆ و پاس و گۆڕەپانی تەکسی لەخۆ دەگرێت.

فێرڤیو مۆڵ 
یەکێک لە دەروازەکانی فێرڤیو مۆڵ

ئەم شاباژێڕە لە ٥٠٪خاوەنداریێتی دەکرێت لەلایەن (کادیلاک فێرڤیو) وە لە ٥٠٪ خاوەنداریەتی دەکرێت لەلایەن ئیڤان ھۆی. کە یەکێکن لە دوو خاوەن موڵک و بازرگانی گەورەی کەنەدا.

پەڕاوێزەکان

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆنتاریۆتۆرنتۆکەنەدا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فایەق بێکەسناسر سوبحانینێوانی ئەستێرەکان (فیلم)شەکرەئیسپانیاپەخشانتیۆریزەویمایکرۆسۆفتتورکیایانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندیموکراسیقورئانئەفغانستانلێبوردەییئیتاڵیاوەن پیسمامۆستاڕۆژھەڵاتی کوردستانپیسبوونی ژینگەشەڕی براکوژییارسانکورد لە ئێرانبرنجکۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانماسۆنیکۆمۆنیزمئارنی سلوتسەرقەڵائەفلاتووندەروونناسیمووشەک ھەڵگرخەلیفان، ھەولێرشیعرمەلا کرێکارعەزیز نێسینحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانپەیمانی لۆزانکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانمەلا عەبدولکەریم مودەریسکیشوەردەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردمیسریاساگەشتتێنسئەلقاعیدەقەزای شنگالئەبووحەنیفەتارانکەنەداکیمیائەلبەرت ئاینشتایننێچیرڤان بارزانیموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانسێکسچاونیکۆلا تێسلاناریئایدیۆلۆجیمیسری کۆنبەنزینخانەفیزیکدۆزەخبەنداوی دووکاننزار قەبانیجلی کوردیپەلکەزێڕینەڕۆژی جیھانیی کرێکارانزمانفیفتی-سیکس (ئارکانساس)ڕانیەفوراتڕێواسئازادیمێژووی ڕۆژنامەوانیعەلی شەریعەتی🡆 More