فری بی-ئێس-دی، سیستمێکی کارگێڕیی شێوە-یونیکسە (UNIX-like)، شۆڕبووەوەی توێژینەوەی یونیکسە لەلایەن دەزگای دابەشکردنی نەرمەکاڵای بەرکلەیەوە (BSD).
لەسەر پەڕەی فەرمی ئاوا پێناسە کراوە: «سەرچاوەکراوە، جێبەجێکەری ستانداردی شێوە-یونیکسە بۆ x86 (ھەردوو ٣٢بیت و ٦٤ بیت)». ھەرچەندە لەبەر ھۆکاری یاسایی FreeBSD ناتوانێت مارکەی بازاڕی Unix بەکاربھێنێت، لە ھەمان کاتدا بۆ خۆی بەرھەمی BSDیە و پێشتر بە BSD Unix یان Berkley Unix دەناسرا. یەکەم وەشانی فری بی-ئێس-دی لە ساڵی ١٩٩٣دا بڵاو کرایەوە، لە ئێستادا لەناو ئەو سیستەمانەی کە BSDین سێ چارەکیان سەرچاوەکراوەی BSDین.
گەشەپێدەر | The FreeBSD Project |
---|---|
بنەماڵە | شێوە-یونیکس |
باری کارکردن | زیندوو |
مۆدێلی سەرچاوە | سەرچاوە کراوە |
یەکەم وەشان | ١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ |
بازاڕی ئامانج | Servers, workstations, embedded systems, network firewalls |
بەڕیوەبەری فایلەکان | pkg |
سەکۆکان | x86-64, ARM64, ARM32, IA-32, MIPS, PowerPC, RISC-V, 64-bit SPARC |
جۆری ناوک | Monolithic kernel |
قەبارەی بەکارھێنەر | بی ئێس دی |
ناوبەستی نیگارەیی بەکارهێنەر | Unix shell |
مۆڵەتنامە | FreeBSD License, FreeBSD Documentation License |
ماڵپەڕی فەرمی | www |
وێنەی کۆدی فری بی ئێس دی لە گیتھەب و بنکەی کۆدی فەرمیی خۆیدا ھەیە. زۆرینەی کۆدی سەرچاوەی بی ئێس دی بوەتە سەرچاوەی سیستمی کارگێڕی داروین (کە بنەمای ماکئۆس، ئای ئۆ ئێس، ئایپادئۆس و بەرھەمەکانی تری ئەپڵ) ھەروا سەرچاوەی ھەندێکی پلەی ستەیشن ٣ و سیستمی کارگێڕیی پلەی ستەیشن ٤یش ھەر فری بی ئێس دی'ە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فری بی ئێس دی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فری بی ئێس دی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.