عەقیدەی مەرزییە (بە عەرەبی: اَلْعَقِیدَةُ الْمَرْضِیَّة) کتێبێکی شێعری کوردیی ناوەندی نووسراوەی مەولەوی کە لە سەر عەقیدە و کەلام نووسراوە.
ئەم پەرتووکی ٢٤٥٢ شیعری کوردی تێدایە و لە ساڵی ١٣٥٢ی کۆچی مانگی لەلایەن محیددین سەبری ئەنەعیمی (محي الدّین صبري النّعيمي) لە میسر لە چاپ دراوە. مەلا عەبدولکەریم مودەریس شرۆڤەی لە سەر نووسیوە. شێعرەکانی بە کوردیی ناوەندی لە قاڵبی مەسنەویدا لەسەر وەزنی بڕگەیی نووسراون. عەقیدەی مەرزییە ئاوەھا دەست پێ دەکات:
زوبدەی عەقيدە و خولاسەی کەلام | ھەر لە تۆ بۆ تۆس حەمد و سەنای عام | |
ھەر خۆتی بۆ خۆت بورھان، دەيتر بەس | بەشی خۆی تێکەڵ ناوێ بكا کەس |
کتێبەکە لە چەندین بابەتی جۆراوجۆری عەقیدە پێک ھاتووە. نموونەی ئەو بابەتانە بریتین لە ئیمان، ناوەکانی خودا، فریشتەکان، عیلم، قەزا و قەدەر، شەفاعەت و میعراج. یەکێک لە بەیتە بەناوبانگەکانی عەقیدەی مەرزییە دەربارەی ڕووداوی میعراجە کە دەڵێت:
ڕێی چەن هەزار ساڵ، تەی چەن حیجابات | زاتی حەق، کەلام، سوئال جەوابات | |
چوو، بوو، دی، بیستی، کریا، دریاوە | ھاتەوە حەڵقە ھەر دەلەریاوە |
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەقیدەی مەرزیە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.