سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت

سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Sony Interactive Entertainment) کۆمپانیایەکی گەورەی فرەنەتەوەیی ئەمریکی لە پیشەسازی یاری کۆمپیوتەرە کە تایبەتمەندە لە بوارە جیاوازەکانی کات بەسەربردن و پیشەسازی یاری کۆمپیوتەر و توێژینەوە و پەرەپێدان، و بە گشتی سەر بە و بەشێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای سۆنی.

کۆمپانیاکە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٣ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن دامەزراوە، ساڵێک پێش بڵاوبوونەوەی یەکەمین کۆنسۆلی ماڵەوەی پلەی ستەیشن. بەشی کات بەسەربردنی کۆمپیوتەری سۆنی توێژینەوە و پەرەپێدان و بەرھەمھێنان و فرۆشتنی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵاکانی پەیوەست بە پلەیستەیشن پۆرتەبڵ و کۆنسۆلی ماڵەوە ئەنجام دەدات. ھەروەھا کۆمپانیاکە گەشەپێدەر و بڵاوکەرەوەی ناونیشانە گەورەکانی یاریی ڤیدیۆییە و پێکھاتووە لە چەندین کۆمپانیای لق کە گەورەترین بازاڕەکانی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە لەوانە: ئەمریکای باکوور، ئەورووپا و ئاسیا. لە ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای سۆنی ھەردوو بەشی سۆنی کۆمپیوتەر ئینتەرتەینمەنت و سۆنی نێتۆرک ئینتەرتەینمەنتی یەکخستەوە بۆ یەک یەکە لە ژێر ناوی سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەینمەنت کە تا ئەمڕۆ بەم ناوە کاردەکات. کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت بەرپرسیارە لە سەرجەم کۆنسۆڵەکانی پلەیستەیشن، لەوانەش پەرەپێدانی کۆنسۆلی پلەی ستەیشن ٤ و پلەیستەیشن ڤی ئاڕ.

سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنت
بارەگای سەرەکی کۆمپانیای SIE لە سان ماتیو لە ساڵی ٢٠١٩

سەرچاوەکان

Tags:

ئاسیائەمریکای باکوورئەورووپازمانی ئینگلیزیسۆنیپلەی ستەیشنپلەی ستەیشن ٤ژاپۆن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمافی خوێندنشووتی٧٦٢ (ژمارە)ئیدریس بارزانیبازنە (ئەندازە)بەرەی کوردستانیمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریوزەی باسولەیمان قانوونیڕۆژژمێری کوردیکۆئەندامی دەمارجوگرافیای باشووری کوردستانبەغداکۆمشەکرەکێوی ئاراراتدەفشۆڕشی پیشەسازانەمانگەکانھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)خانەکفریلەشفرۆشی لە تورکیاکانی شەکرەسێگۆشەشێلادزێجووقەڵای کەرکووکپلەی سەربازیفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیڕۆژژمێری زایینیبەختیار عەلیکتێبخانەی گشتیی سلێمانیتاسڵوجە، سلێمانیڕەشیشەکۆیەڕێفراندۆمگۆرانیخاکمووسڵقازلیۆناردۆ دا ڤینچیێدڵتیۆریچنارنیلفەڕەنسازانکۆی سۆرانکەسنەزان، ھەولێرسلەمدۆگ میلیۆنێرناسر سوبحانیمەلای گەورەبالە٢٠٢٤تۆپی سەبەتەئەڵمانیاجەنگی جیھانیی دووەمئابووریەریڤان مۆڵئەلفوبێکانی کوردییارسانپارێزەرئێسکبەندیی مرۆڤڕۆمیۆ و جولیەتپێکھاتەی بازاڕمیرنشینی بۆتانئێزیدی (ئایین)پاراسایکۆلۆژی🡆 More