سستی جەرگ یان لەکارکەوتنی جەرگ (بە ئینگلیزی: Liver Failure) نهتوانینی جەرگە بۆ دابینکردنی فرمانی فیزیۆلۆژی ئاسایی خۆی لە دروست کردن و فرمانە مێتابۆلیزمیەکان، کە بۆ دوو جۆر جیاکراوەتەوە: جۆری کتوپڕ یان تیژ (ئەکیووت) و جۆری درێژ خایەن (کڕۆنیک).
جۆری کتوپڕی سستی جەرگ بریتیە لە بە خێرایی لە کارکەوتنی خانەکانی جەرگ لە فرمانەکانی خۆیان، بە تایبەتی توانای مەیاندن خوێن و تێکچون و تووشبونی نەخۆشیەکانی مێشک، لەو نەخۆشانەی کە پێشتر ئاگادار نەبوون نە خۆشی جەرگیان ھەیە. پشکنین بۆ ئەم جۆرە پشت ئەبەستێت بە پشکنینی فیزیای ئاسایی، پشکنین لە تاقیگە، ڕابردووی نەخۆشەکە لەگەڵ نەخۆشی بۆ زانینی گۆڕانکاریەکان.
جۆری دریژخایەن لە سستی جەرگ زۆر کات ڕوو دەدات لە چوارچێوەی بوونی (سیرۆزیس)، و ئەگەری ڕدانی ھەیە لە ئەنجمای زۆر ھۆکاری ترەوە، وەکوو ئەو کەسانەی کە زۆر ماددە کھوولیەکان بەکار دەھێنن، ھەوکردنی جەرگ لە جۆری a b، ئەوتۆئیمون، بۆماوەیی و یان لە ئەنجامی تێکچوونی کارلێکە مێتابۆلیزمیەکان وەکو (ئاسن و مس).
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سستیی جەرگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سستیی جەرگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.