دۆنی یێن جی-دان زیاتر بە دۆنی یەن ناسراوە (بە چینی: 甄子丹، لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٦٣) ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر و یاریزانی ھونەرە جەنگییەکانە لە چین.
دۆنی یێن یەکێکە لە باشترین ئەستێرەکانی فیلمی ئەکشن لە ھۆنگ کۆنگ. دۆنی یێن یاریزانێکی زۆر باشی ھونەرە جەنگییەکانە و بەشدارە لە کاراتێ، بۆکسەر، کیک بۆکسێن، جودۆ، جوجیتسۆ، موای تای، تایکواندۆ، ھاپکیدۆ، وشو، جیت کۆنگ دۆ، جیوجیتسۆی بەڕازیلی، تای چی، ھۆنگ جیا، ساندا، زۆرانبازی (کۆنگ فو)، وینگ چون و چونگتۆنگ تێنگ وەک پاسکیلسوار و گۆرانیبێژی و ڕاپەریش کاری کردووە؛ و شارەزایی و لێھاتوویی تەواوی لە بواری وینگ چوندا ھەیە، بەجۆرێک لە زنجیرەفیلمی پیاوێک بەناوی ئیپ، ڕۆڵی مامۆستا ئیپ دەگێڕێت کە خۆی مامۆستایەکی تەواوەتی وینگ چونە. یەکێکە لە ئەستێرە بەناوبانگەکانی ئاسیا لە بواری نواندن لە دەیەی ٢٠٠٠دا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆنی یێن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دۆنی یێن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.