دۆناڵد توسک (/ˈtʊsk/ TUUSK ,پۆڵەندی: ( گوێگرتن); لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٧ شاری گدانسک لە باکووری پۆڵەندا) سیاسەتوانێکی پۆڵەندییە و لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ھەڵبژێردرا، پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٤ لەو پۆستەدا بووە.
لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا کاری کردووە ھەروەھا توسک لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٢ سەرۆکی «پارتی گەلی ئەوروپا» کە پارتێکی میانڕەوی پۆڵاندە بووە لە ساڵی ٢٠٠١ ھاوبەشی دامەزراندنی پارتی پلاتفۆرمی مەدەنی (PO) بووە
دۆنالد توسک | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Donald Tusk | |
لەدایکبوون | گدانسک، پۆڵەندا | ٢٢ی نیسانی ١٩٥٧
ناوی کاتی لەدایکبوون | Donald Franciszek Tusk |
باوک | Donald Tusk |
دایک | Ewa Tusk |
ھاوسەر | Małgorzata Tusk |
منداڵ | Michał Tusk، Katarzyna Tusk |
خزمەکان | Józef Tusk، Bronisław Tusk |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆڵەندی، ئینگلیزی، ئەڵمانی |
پیشە | سیاسەتوان، مێژووناس، سەرۆکی حکوومەت |
پەروەردە | Faculty of History, University of Gdańsk، I Liceum Ogólnokształcące im. Mikołaja Kopernika w Gdańsku |
دانیشتووی | Sopot |
شوێنی کار | وارسا، شاری بروکسێل، گدانسک |
ئەندامی حیزبی | Civic Platform، European People's Party، Freedom Union، Liberal Democratic Congress |
نەژاد | Kashubians، Poles |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2013 |
ئەندامی | Kashubian-Pomeranian Association، Solidarity |
بەستەری وەسفکراو | https://katalog.bip.ipn.gov.pl/informacje/13703 |
توسک لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بەشداری لە سیاسەتی پۆڵەندا کردووە، چەندین پارتی سیاسی دامەزراندووە و یەکێک بوو لە ھاودامەزرێنەرانی پارتی کۆنگرەی لیبراڵ دیموکرات (KLD) کە ئاڕاستەی بازاڕی ئازاد بوو. ساڵی ١٩٩١ ھاتە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵەندا، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ کورسییەکەی لەدەستدا. لە ساڵی ١٩٩٧، توسک بۆ ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردرا، و بوو بە جێگری مارشاڵی ئەنجومەنی پیران. لە ساڵی ٢٠٠١دا ھاوبەشی دامەزراندنی پارتێکی دیکەی کۆنەپەرستی لیبڕاڵی ڕاستی ناوەڕاست بوو بە ناوی PO و دیسانەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی پۆڵەندا ھەڵبژێردرا و بوو بە جێگری مارشالەکەی.
لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣ دا ھاوپەیمانی مەدەنییەکەی ١٥٧ کورسی لە سێجم بەدەستھێنا و بووە دووەم گەورەترین ھاوپەیمانی ئەنجومەنەکە. پارتەکانی تری ئۆپۆزسیۆن کورسییەکی ئەوتۆیان لە نێوانیاندا بەدەستھێنا بۆ ئەوەی زۆرینەی ھاوپەیمانی لەگەڵ ھاوپەیمانی مەدەنی پێکبھێنن، ئەمەش کۆتایی بە ھەشت ساڵ دەسەڵاتی پارتی یاسا و دادپەروەری ھێنا. لە ١١ی کانوونی دووەمدا، دۆناڵد تاسک بە فەرمی بۆ جاری سێیەم کاندیدکرا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران، و لە ١٣ی کانوونی دووەم دەستبەکاربوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆناڵد توسک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دۆناڵد توسک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.