دانیاڵ ئەلبێرتۆ پاساڕێڵە (بە ئیسپانی: Daniel Passarella؛ لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٥٣)یاریزانی ھێڵی بەرگری پێشووی تۆپی پێی ئەرژەنتیینی و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین و ئۆرگوای بووە.
کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بوو کاتێک توانیان بۆیەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا نازناوی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٨ بەدەست بھێنن و جامەکەی بەرزکردەوە، ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ بۆجاری دووەم لەگەڵ ئەرژەنتین نازناوەکەیان بردەوە. ساڵی ١٩٧١ بۆیەکەم جار لە یانەی سارمینتۆ دەستی کرد بەیاریی کرد لە خولی ئەرژەنتین. دوای وازھێنانی لە یاریکردن، دەستی کرد بەئەرکی ڕاھێنەرایەتی. ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لە پێرستی سەد باشترین یاریزانی تۆپی پێ ھاتبوو. ساڵی ٢٠١٧ ناوی لە ڕیزبەندی باشترین یاریزانەکانی ھەموو سەردەمەکان تۆمارکرا بە ڕیزبەندی ٥٧. پارساڕێڵە لەگەڵ ئەوەی یاریزانی بەرگریکار بوو بەڵام توانی لە ٤٤٧ یاریدا ١٤٣ گۆڵ تۆماربکات، ژمارەیەکی پێوانەیی بوو تا ئەوکانەی ڕۆناڵد کومان توانی ڕیکۆردەکەی بشکێنێت .
دانیاڵ پاساڕێڵە | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٥ی ئایاری ١٩٥٣ (تەمەن ٧٠ ساڵ) Chacabuco, Buenos Aires |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانیاڵ پاساڕێڵە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دانیاڵ پاساڕێڵە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.