تاھیر ئەحمەد حەوێزی :(١٩١٩-٢٠٠٠) نووسەر و مامۆستا
تاھیر کوڕی ئەحمەد کوڕی سادقئاغا کوڕی حاجی بەکرئاغای حەوێزییە، ١٩١٩ لە کۆیە لەدایکبووە. بە ھەشت ساڵی خراوەتە بەر خوێندن لای مەلا ئەحمەدی ڕەش. ١٩٢٩ براوەتە قوتابخانەی ئوولای سەرەتایی لە کۆیە و ١٩٣٤ بڕیویە. قۆناغی ناوەندی و ئامادەییی ١٩٤٠ لە ھەولێر و خولی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە بەغدا تەواوکردووە، ١٩/١٢/١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە ناحیەی ماوەت. ١٩٤٢ براوەتە قوتابخانەی قەڵادزێ و کراوەتە بەڕێوەبەر. پاش چوار ساڵ گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی غازی لە سلێمانی.
لەبەر ھەڵوێستی سیاسی، دوای ساڵێک دوورخراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ناحیەی شێخ سەعد لە عیمارە. ساڵێک لەوەودوا ھێنراوەتەوە بۆ ھەولێر و لە قوتابخانەی دێی ئێڵنجاخی گەورەی ناحیەی تەقتەق دانراوە، چوار ساڵی لێماوەتەوە. پایزی ١٩٥٢ گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی یەکەمی سەرەتایی لە کۆیە، ١٣ ساڵی تێدا مامۆستا و بەڕێوەبەر بووە. بە بەڕێوەبەر براوەتە قوتابخانەی سەرەتاییی بێستوونی ئێواران، دوای پێنج ساڵ خزمەت، لە ١/٧/١٩٧٠دا بە داوای خۆی خانەنشینکراوە.
١٤/٧/١٩٧١ ئەندامی دووەم کۆنگرەی نووسەرانی کورد بووە لە شەقڵاوە.
ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی ١/٧/٢٠٠٠ پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، لە کۆیە کۆچی دواییی کردووە.
نووسینی لە گۆڤارەکانی (دەنگی گێتیی تازە، گەلاوێژ، ھەتاو، ھیوا، کاروان)دا بڵاوبووەتەوە. بە ناسناوی "دڵسۆز"یشەوە بۆ "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"ی نووسیوە.
ئەم بەرھەمانەیشی ھەن:
دەستنووسیشی لەپاش بەجێ ماوە، لەوانە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تاھیر ئەحمەد حەوێزی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.