ئاڵای ئوردن کە لە ١٦ی نیسانی ١٩٢٨ بە فەرمی پەسەند کرا، لەسەر بنەمای ئاڵای ساڵی ١٩١٦ی ڕاپەڕینی عەرەبی دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەم داندرا.
ئاڵاکە لە پشتێنەیەکی ڕەش و سپی و سەوزی ئاسۆیی پێکھاتووە کە بە داوێکی سوور بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ڕەنگەکان بریتین لە ڕەنگەکانی پان عەرەبی، بە ڕێککەوتەکان نوێنەرایەتی: خەلافەتی عەباسی (قاڵبی ڕەنگی ڕەش)، خەلافەتی ئومەوی (قاڵبی ڕەنگی سپی)، و خەلافەتەکانی فاتیمی یان ڕاشیدون (قاڵبی ڕەنگی سەوز) دەکەن. داو یان دەزووی سوور بۆ شانشینی ھاشمی و ڕاپەڕینی عەرەبییە
ڕێژە | ١:٢ |
---|---|
بەکارھاتوو | ١٦ی نیسانی ١٩٢٨ |
بەکارھێنان | ستانداردی شاھانەیی پاشا |
بەکارھێنان | ستانداردی شاھانەیی شازادەی جێنشین |
بەکارھێنان | ستانداردی ھاشمی، ئاڵای ئەشرەفی حیجاز (خانەدانەکان)، خێزانی ھاشمییەکان |
جگە لە قاڵبە ڕەنگییەکان و دەزووەکە، ئەستێرەیەکی سپی بە حەوت تیشکەوە لە نێو دەزووە سوورەکەدا ڕاگیر کراوە؛ کە بە مانای یەکڕیزی گەلی عەرەب دێت، حەوت تیشکەکەی ئاماژەن بۆ حەوت ئایەتی فاتیحە لە قورئاندا، و ھەروەھا ئەو حەوت گردەی کە شاری عەممانی لەسەر بنیات نراوە.
قاڵب | ڕەنگی قوماش |
---|---|
سوور | شانشینی ھاشمی، خەباتی خوێناوی بۆ ئازادی |
سپی | شانشینی ئومەوی، داھاتوویەکی گەش و ئارام |
سەوز | شانشینی فاتمییەکان یان خەلافەتی ڕاشیدوون |
ڕەش | شانشینی عەباسی |
سوور | سپی | سەوز | ڕەش | |
---|---|---|---|---|
RGB | 206/17/38 | 255/255/255 | 0/122/61 | 0/0/0 |
شازدەیی‒ناوەند | #ce1126 | #FFFFFF | #007a3d | #000000 |
CMYK | 0/92/82/19 | 0/0/0/0 | 100/0/50/52 | 0/0/0/100 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای ئوردن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاڵای ئوردن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.