رێکخراوەی ئاشتیی سەوز (بە ئینگلیزی: Greenpeace) رێکخراوەیەکی سەرانسەریی جیھانییە و کار بۆ پاراستنی ژینگە دەکات، ساڵی ١٩٧١ لە وڵاتی کەنەدا دامەزرا و لە ٤١ وڵاتی دنیادا نوسینگەی ھەیە و نوسینگەی سەرەکیشی لە ئەمستردامی ھۆڵەندایە.
ھۆکاری سەرەکی دامەزراندنی ئەم رێکخراوە ئەو تاقیکردنەوە ئەتۆمیە بوو کە ئەمەریکا بە نیازبوو لە کەنارەکانی ئالاسکا ئەنجامی بدات، بۆ ئەم مەبەستە پاش دامەزرادنی رێکخراوەکە ھەموو ئەندامەکانیان بە گروپی بچووک بچووک و بە بەلەم لە ناوچەی مەبەست کۆبوونەوە.
ئەم ڕیکخراوە لە ریگای کارە باش و کاریتاسەکانیەوە بە تایبەت بۆ پاراستنی نەھەنگ و سەگی زەریا ناوبانگی زۆر باشی بۆ خۆی پەیا کردووە و لە لایەن سیاسییەکان و میدیاکانیشەوە زۆرترین بایەخ بە چالاکیەکانی دەدرێت، ھەموو چالاکیەکانی ئەم رێکخراوە ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژیە.
لەمانگی گەلاوێژی ١٩٨٥دا کاتێک ئەندامانی ئەم گرووپە بە کەشتییەکی مەزنی خۆیان بە تەمابوون لە نزیک نیوزەیلاندەوە ڕیگا لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی فەرەنسی بگرن، لە لایەن ھێزەکانی فەرەنساوە دەستدرێژی کرایە سەر کەشتییەکەیان و بە ھۆی گولەبارانەوە نغرۆی ئاو بوو، لە ئاکامدا ئەندامێکی گرووپەکە کوژرا، ئەم سکانداڵە فەرەنسای ھەژاند و بووە ھۆی ئەوەی وەزیری بەرگری دەستکێشانەوە ڕاگەیەنێت و وڵاتی فەرەنساش لێپرسراوی خۆی بەرامبەر بەو ھێرشە راگەیەنێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشتیی سەوز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاشتیی سەوز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.