کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی ھایدرۆجین لێکەرەوە یان فاڤیزم (ئینگلیزی: Glucose-6-Phosphate Dehydrogenase Deficiency یان G6PD Deficiency) نەخۆشییەکی بۆماوەییە، واتە کەمی یان نەبوونی ئەو ئەنزایمە لە لەشدا کە بەرپرسیارە لە ھەنگاوی گۆڕینی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتی بۆ ٦-فۆسفۆگلوکۆنۆ-δ-لاکتۆن لە ڕێڕەوی فۆسفاتی-٥-کاربۆنی، کە تیایدا NADP دەگۆڕدرێت بۆ NADPH.
ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە، ھەستیار دەبن بەرانبەر خواردنی پاقلەمەنییەکان و دەرمانی ئەسپیرین، چونکە دەبێتە ھۆی شیبوونەوەی دیواری خڕۆکە سوورەکانی خوێن و دواتر تێکشکاندنی خڕۆکە سوورەکان لە سپڵدا و فڕێدانەدەرەوەیان لە میزدا. کە ئەمەش سەرەنجام دەبێتە ھۆی کەمخوێنی و نەخۆش پێویستی بە گواستنەوەی خوێن دەبێت.
فاڤیزم لە زۆربەی بارەکاندا لە ڕەگەزی نێردا دەردەکەوێت، بەڵام زۆر بەدەگمەن لە ڕەگەزی مێدا ھەیە لەبەرئەوەی نەخۆشییەکە پەیوەستە بە کرۆمۆسۆمی Xەوە. بۆیە لە مێینەدا ئەگەری ئەوە دەبێت کە تەنھا ھەڵگر بێت. ھەروەھا فاڤیزم زیاتر لە باشووری ئاسیا، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ناوچەکانی نزیک دەریای ناوەڕاست و ھەندێ ناوچەی ئەفریقا بەربڵاوە. وە نەبوونی ئەنزامەکە ھیچ زیانێکی نییە بۆ نەخۆشی تووشبوو بە فاڤیزم، ھەتا ئەو کاتەی خۆراکە پاقلەمەنییەکان دەخوات.
فاڤیزم ھیچ نیشانەیەکی نییە تەنھا لەو بارەدا کە نەخۆش خواردنە پاقلەمەنییەکان دەخوات و تووشی کەمخوێنی دەبێت. لە نیشانە سەرەتاییەکانی کەمخوێنی بەھۆی تێکشکان و شیبوونەوەی خڕۆکە سورەکان، وەک:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی ھایدرۆجین لێکەرەوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی ھایدرۆجین لێکەرەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.