کەمخوێنی

کەمخوێنی (بە ئینگلیزی: Anemia) کەم بوونەوەیێکە لە بڕی تەواوی خانەکانی خڕۆکەی سوور (ئار بی سیس)یان ھیمۆگلۆبین لە ناو خوێندا، یان توانایێکی نزم کراوەوەی خوێنەکە تا ئۆکسجین ھەڵ بگرێت.

کاتێک کەمخوێنی لەسەرخۆ دێت لەسەر، نیشانەکان زۆرجار نادیارن و لەوانەیە ھەست ماندوو بگرنەوە، بێھێزی، کورتیی ھەناسە یان توانایێکی کەم بۆ ڕاھێنان.

کەمخوێنی
ناوەکانی تریکەمخوێنی، erythrocytopenia
کەمخوێنی
ڕشتنی خوێن کە کەمخوێنی بەھۆی کەمی ئاسن نیشان دەدات، لەگەڵ خڕۆکە سوورەکانی خوێنی بچووک و کاڵ.
خوێندنەوە
تایبەتمەندیخوێنزانی
نیشانەکانھەستکردن بە ماندووبوون، ڕەشبوونەوەی پێست، لاوازی، تەنگەنەفەسی، ھەستکردن بە بێھۆشبوون
ھۆکارەکانلەدەستدانی خوێن، کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی خڕۆکە سوورەکان، زیادبوونی تێکچوونی خڕۆکە سوورەکان
ڕێگای دەستنیشانکردنپێوانی ھیمۆگلۆبینی خوێن
ڕوودانەوە٢٫٣٦ ملیار / ٣٣٪ (٢٠١٥)

کاتێک کەمخوێنی بە شێوەیەکی خێرا ڕوودەدات، کەسی تووشبوو ھەست بە لێشێوان دەکات، و ھەست ئەکا کە ئەبووڕێتەوە، و ھەروەھا ھەستکردن بە تێنویەتی ئەگەر ڕێژەی کەمخوێنییەکە زۆر بێت کەسەکە ڕەنگی زەرد پەریو دەبێت. نیشانەی زیاتر لەوانەیە ڕووبدەن بە پشت بەستن بە ھۆکاری بنچینەی.

کەمخوێنی دەبێتە ھۆکاری لەدەستدانی خوێن و کەمبوونەوەی خڕۆکە سووری خوێن و زیان گەیاندن بە گەدە و ڕیخۆڵە. کەمخوێنی ھۆکاری کەمی ڤیتامین B12، و ھۆکارە بۆ زیادبوونی چەند حالەتێکی بۆماوەی وەک نەخۆشی داس کە ھۆکارەکەی کەمخوێنییە. کەمخوێنی پۆل پۆل دەکرێت بەپێی قەبارەی خرۆکەی سوور و بڕی ھیمۆگلۆبین لە ھەر خانەیەک. دەست نیشان کردنی کەمخوێنی لە پیاو دەکەوێتە سەر بڕی ھیمۆگلۆبین واتە ئەگەر بڕەکەی کەمتر بوو لە ١٣٠بۆ١٤٠گم/لتر (١٣بۆ ١٤ گم/دیسیلتر) ئەوا وادادەنڕێت کە تووشبووە؛ و لە ژنان کەمتر لە ١٢٠ بۆ ١٣٠گم/لتر (١٢بۆ١٣گم/دیسیلتر).

ژنانی دووگیان پێویستە سوود لە بەکارھێنانی حەبی ئاسن وەربگرن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی کەمخوێنی.

کەمخوێنی یەکێکە لە ھەرە نەخۆشییە باوەکان کە تووشی سێ یەکی دانیشتووانی جیھان دەبێت. کەمی ئاسن تووشی نزیکەی یەک بلیۆن خەلک دەبێت. ئەم جۆرە نەخۆشییە لە ژنان باوترە وەک لە پیاو، بە زۆری ئەم حالەتە لە کاتی سکپری ھەیە و لە مندال و کەسانی بە تەمەن دا ھەیە.

ھەندێک کات کەمخوێنی ناتوانڕێت دەستنیشان بکرێت لەگەل ئەوەی کە نیشانەکانیش ڕوونن. بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی کە ئەم نەخۆشییەیان ھەیە دەلێن لەوەی کە ھەست بە ماندووبونێکی زۆر و لاواز بوون دەکەن و ھەندێک جار ھەست بە کەمی تەرکیز کردن دەکەن، و ھەروەھا توانای کەمبوونەوەی ھەناسەدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کاردەکاتە سەر لێدانەکانی دڵ، و زەردبوونی ژێر پێلوی چاو و پێست و نینۆک. ئەو نیشانانە دەکرێت بەھۆی کەمی ئاسنیش بێت، بەلام ھەروەھا دەکرێت ھەتا لەو کەسانەش دەربکەوێ کە ئاستی ھیمۆگلۆبینیان لەناو خوێن ئاسایییە. کەمخوێنی درێژ خایەن دەکرێت ھۆیەک بێت بۆ گۆڕان لە ڕەفتاری منداڵ و دواخستنی ئاستی فێربوون.

یەکێک لە ھۆکارە ھەرە باوەکانی کەمخوێنی لەدەستدانی خوێنە. بەلام ئەمە نابێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکان ھەتا بەھەمھێنانی خرۆکە سوورەکان کەم نەکرێتەوە واتە بڕی خڕۆکەی سووڕ کەم دەبێتەوە ئەوکات دەکرێت نەخۆشی کەمخوێنی دەستنیشان بکرێت.

چارەسەر بۆ کەمخوێنی پشت دەبەستێت بە ھۆکاری و توندی نەخۆشییەکە. دەکرێت چارەسەرەکە بە پێدانی ڤیتامین بێت وەک (ترشی فۆلیک یان ڤیتامین B12)بە ڕێگەی دەمەوە. کەمی ئاسن لە خۆراکدا یەکێکە لە کێشە ھەرە باوەکانی نەتەوە پێشکەوتوەکان. دوو لەسەر سێ ی منداڵ و ژنان لە نەتەوە پێشکەوتوەکاندا دەناڵێنن بە دەست کەمی ئاسن لە خۆڕاکیاندا بە بێ کەمی خوێن واتە بڕی خوێنیان ئاسایییە بەلام سێیەکیان دەناڵێنن بەدەست کەمی ئاسن و کەمخوێنی لە ھەمان کاتدا. دیاریکردنی کەمی ئاسن دەکەوێتە سەر گەڕان بە دوای سەرچاوەی لەدەستدانی خوێن وەک (شێرپەنجەی قۆڵۆن).

لە حالەتێک ئەگەر کەسەکە سوودی نەبینی لە بەکارھێنانی حەب لە ڕێگای دەمەوە ئەوا دەتوانێت سوود لە شێوازی دەرزییەکە وەرگرێت چونکە حەبەکە دەکرێت لە ھەندێک کاتدا بە شێوازێکی ھێواش کاڕبکات بۆ نموونە لە کاتی ھەوکردن یان بوونی نارێکییەک لە کاتی قوتدان.

مێژوو

بەڵگەی کەمخوێنی زیاتر دەگەڕێتەوە لە ٤٠٠٠ ساڵ.

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆکسجینخڕۆکەی سوورزمانی ئینگلیزیھیمۆگلۆبین

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فەڕەنسادەسەڵاتیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدموفتی پێنجوێنیئەحمەد موفتیزادەچیرۆکی کایەکلێنەخۆشیی سەدەفبازرگانیدەریای مردووفۆسفۆردڵتوندوتیژی دژی ژنانکیبۆردی کۆمپیوتەرمەلای جزیریمایکرۆسۆفت ئۆفیسمایکرۆسۆفتپۆڕنڕەگی دووجاکیمیای نائەندامیدۆجکۆینئاوی ژێرزەویئاسیاجێژنی ڕەمەزانئایینی زەردەشتیڕۆژژمێری ئێرانیڕەپبوونی کێرنۆکەندی سوێزئەحمەد بارزانیجوگرافیای مرۆییگڕکانڕێزمانی کوردیھەولێرRمادچات جی پی تیعەبدولکەریم قاسمحەجکامران بەدرخانڕۆژگیرانبزنھێمنمێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکارتۆنلەیلا فەریقیسلێمانینەخۆشیی ئەلزھایمەرکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستاندەستدرێژیی سێکسیژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبھەوکردنی گوێی ناوەڕاستتێکڕای بەرھەمی ناوخۆییبەکارهێنانی ڕابوێرانەی ماددەی ھۆشبەرئەرمەنستانمیتۆدئەیووبباجپێوانەکردنشێخ سەعیدبی بی سیئەشکەوتی جاسەنەنایترۆجینباکووری کوردستانکاردانەوەی کیمیاییڕەخنەی ئەدەبیڕەوشەن بەدرخانحاجی کارواننەقشبەندیزمانی ئینگلیزیزانکۆی سلێمانیکاوەی ئاسنگەرپلازما (فیزیک)محەممەدقەڵاچۆکردنی ناگازاکی🡆 More