ڕۆژی سەینت پاتریک یان ڕۆژی قەشە پاتریک بۆنەیەکی ئاینیە لە ئیرلەندا بۆ قەشە و شوانکارە بەڕێز پاتریک، قەشە پاتریک بانگخوازێکی فەلەی ئینگلتەرایی بوو بۆ ماوەی شەش ساڵان بۆ دورگەی ئیرلەندای بەریتانیا دورخرایەوە و زیندانی کرا لەھەمان دورگە دەچێتە ڕیز یەکێک لەھەوادارانی کڵێسا پێش ئەوەی ئازادبکرێت، دوای ئازادکردنی بۆ ھەمان دورگە (ئێرلەندا) دەگەڕێتەوە بەڵام نەک وەک بەندیەک بەڵکو وەک بانگخوازێکی ئاینی دەگەڕێتەوە بۆ باکور و خۆرئاوای ئێرلەندا لەسەدەی ھەشتەم بە قەشەی شوانکارە ناونرا لەسەرانسەری ئێرلەندا.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
بڵاوبونەوەی ئاینی مەسیحی لە ئێرلەندا بۆ چاکە و کۆششی ئەم قەشەیە دەگەڕێتەوە، مێژووی لەدایک بوون و مردنی دیارنیە بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەدەن کە لەنێوان ساڵانی ٣٨٥-٤٦١ ژیاوە، داستانەکان وەھا دەیگێڕنەوە کە قەشە پاتریک بۆتە ھۆکاری نەمانی ماری ژەھراوی و ھێرشبەر لە ئێرلەندا، ھەروەھا خوێندن و تێگەیاندنی سیانەیی پیرۆز بۆ ئێرلەندیەکان بۆ چاکەی ئەم قەشە دەگەڕێتەوە.
ڕۆژی حەڤدەی ئازار بە ڕۆژی قەشە پاتریک دەناسێنرێت کەبەگوێرەی ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی گیان سپاردنی، وەکەسایەتیەکی پیرۆزی ھەیە لەلایەن کڵێسای کاسۆلیکی و ئینگلیزی.
ڕۆژی قەشە پاتریک بە ڕۆژی پشووی فەرمی دادەنرێت لە کۆماری ئێرلەندا، ھاوکات لەگەڵ بۆتەکەش چەندین ئاھەنگ و کەرنەڤاڵی جۆربەجۆر نمایش دەکرێت لەشەقامی گشتیەکان، لەئێستادا لە چەندین شار و وڵات یادەکە دەکرێتەوە گەورەترینیان لەشاری دبڵن ئەنجام دەدرێت لەساڵی ٢٠٠٦ نزیکەی نیوملیۆن کەس یادی ئەم ڕۆژەیان کردەوە تەنھا لەشاری دبڵن سەرەرای ئەوەی لەھەموو شارەکانی تری ئێرلەندا خەڵکانێکی زۆر بەشداری دەکەن، ئەوەی جێگای سەرنجە بۆیەکەمجار ئەم بۆنە لە ئێراندا نەکراوەتەوە بەڵکو لەساڵی ١٧٣٧ بۆیەکەمجار لەشاری بۆستن ئەنجامدراوە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەلایەن ڕەوەندی ئێرلەندیەوە لە ئەمەریکا، دواتر سەرجەم ئێرلەندیە ئاوارەکانی کەنەدا و ئوسترالیا ئەم بۆنەیان پیرۆزکردووە بەنمایشی جۆربەجۆر.
لە کۆماری ئێرلەندا تاوەکو ساڵانی حەفتاکان کردنەوەی فرۆشگاکانی مەیفرۆشی و تیاترۆخانەکان قەدەغەبوو بەپێی یاسا لەم ڕۆژەدا.
لەساڵی ١٩٩٦ حکومەتی ئێرلەندا لەڕۆژی حەڤدەی ئازاردا بەشێوەیەکی بەرفراوان یادی ئەم ڕۆژەی کردەوە بەجۆرێک بۆماوەی پێنج ڕۆژ چالاکیەکان بەردەوام بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆژی سەینت پاتریک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆژی سەینت پاتریک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.