پراگماتیزم یان کردەوەخوازی یان کردارخوازی ھۆرتەوبەرەیەکی فەلسەفییە کە وشە و ھزر بە ئامرازی پێشبینیکردن و چارەسەرکردنی پرس و دەستبەکاربوون دەزانێ و، ئەوە ڕەت دەکاتەوە کە ئەرکی ئەندێشە گێڕانەوە و نواندنەوەی واقیعە.
پراگماتیستەکان دەڵێن بۆ ئەوەی کە فەلسەفیترین مژارەکان - وەک سروشتی مەعریفەت و زمان و تێگەیشتەکان و مانا و باوەڕەکان و زانست - بە باشترین شێوە خۆیان نیشان بدەن، پێویستە بە کردەوە بە کار بگیرێن و ڕادەی سەرکەوتن یا پەککەوتنیان لە کردەوەدا ھەڵبسەنگێندرێ. پراگماتیزم پێی وایە ئێمە ھەقیقەتی ڕەھامان نییە، بەڵکوو ھەقیقەتی سوودبەخش یا مەعریفەتی سوودبەخشمان ھەیە و ئەزموون ئەمەی سەلماندووە. ھەقیقەت بە ئاکامەکانیەوە دەناسرێ و خۆی دەردەخا. ھەرچی قازانج و سوودی بێ ئەوە ھەقیقەتە و ڕاستە.
پراگماتیزم لە ۱۸۷۰کان لە ویلایەتە یەکگرتووکاندا دەستی پێ کرد. سەرچاوەکەی زۆرتر دەگەڕێننەوە بۆ چارڵز سەندێرز پێرس و ویلیام جەیمز و جۆن دیوویی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پراگماتیزم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پراگماتیزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.