سڵاو.
ھەر وەک لە دیوەخاندا باسم کرد ژمارەیەک مافی بەسوودی تر ھەیە کە پێم خۆش بوو لە داھاتوودا بمانبێ. دەتوانین ھەر ئێستاش ئەم مافانە دابنێین و ئیزنی پێدان و ستاندنەوەیان بدەین بە بیوروکراتەکان ھەتا ئەو کاتە کە ویکی کوردی گەورەتر دەبێتەوە و بیوروکراتی خۆی دەبێ کەڵکی لێوەربگرین. ئەم مافانە لە ویکیەکانی تریش دانراوە. ڕەنگە ھەندێک ڕایان وا بێ ئەمانە بۆ ویکیە گەورەکان بەقازانج بن بەڵام من پێم وایە لە ویکی بچووکیشدا مافی ئاوا دەتوانێ زۆر باش بێ چون دروستە ژمارەی بەشداربووان کەمە بەڵام ڕێگە دەدا ھەتا لەوەندەی ھەیە زیاترین و باشترین کەڵک وەربگیرێ. من بۆ ئەوەی کاتی بەکارھێنەران بە فیڕۆ نەچێ ھەموویانم لەم پەڕەیەدا کۆ کردەوە. بۆ ھەموویان تێبینی پێویستم نووسیوە و ئێوەش تکایە بۆ ھەموویان بە جیا دەنگی خۆتان بنووسن. سپاس.
ئەمە لە ھەندێک ویکی دانراوە، لەوانە: ڕووسی، ژاپۆنی و پرتوگالی. نازانم بە کوردی چی بۆ دابنێین بەڵام بە کورتی ئەمانە مافی سڕینەوەیان ھەیە. ئەو مافانەی پێم باشە ئەم گرووپە ھەیبێ ئەمانەن:
پشتیوانی
دژایەتی
بێلایەن
بیروڕا
بەڕێزان لەگەڵ بەرپرسانی دانانی ئەم گرووپانە قسەم کرد وتیان دانانی ئەم گرووپە بەبێ ئەم مافانەی ژێرەوە دروست نییە و سوودی نابێ. من خۆم کە تاوتوێم کرد دیتم ڕاست دەڵێن و لە ویکیەکانی تریش ئەم مافانە بۆ ئەم گرووپە دابین کراوە. مافەکانی تر ئەمانەن:
تکایە بۆ پشتڕاستکردنەوە دەنگی خۆتان بنووس. سپاس.
لە ژمارەیکی تر ویکی (وەک ژاپۆنی، عیبری و تورکی) گرووپێکی تەکنیکی دانراوە بۆ بەڕێوەبەردنی کاروباری تەکنیکیی ویکی. ھەندێک بەکارھێنەر ھەن لە بواری تەکنیکیەوە زۆر بەرزن و دەتوانن یارمەتی ویکی بکەن بەڵام چون بەڕێوەبەر نین ناتوانن. لە ویکی فارسی چەند کەس تەنیا لەبەر مەسەلەی تەکنیکی بۆتە بەڕێوەبەر و ئەمە دروست نییە. ھەر ئێستا ویکی فارسی ژمارەی بەڕێوەربەرانی یەکجار زۆرە و ئەویش ھەر لەبەر نەبوونی گرووپی ئاوایە! ئەمانە تەنیا مافی دەستکاریی ڕووکاریان ھەبێ تەواوە. ئەم مافانە بۆ ئەم گرووپە بەسە:
پشتیوانی
دژایەتی
بێلایەن
تەنیا لە ویکی گورجی دیومە ئەم مافە ھەبێ. مافەکەش ھەیە بەڵام ھیچ مافێکی نییە! بە ھەر حاڵ وەک لە ژێرەوە ھاتووە ئەمانە بەکاڕھێنەرانێکی جێباوەڕن کە دەتوانن بپارێزن و بەربەست بکەن. مافەکان:
پشتیوانی
دژایەتی
بێلایەن
لە ویکی ئیسپانیدا ھەیە. مافەکە ساکارە. ئەمانە دەتوانن پەڕە پارێزراوەکان دەستکاری بکەن. ھەر ئەوەندە. مافەکە ئەمەیە:
پشتیوانی
دژایەتی
بێلایەن
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دانانی چوار گرووپی نوێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.