شاماران (Şamaran) لە چاندی فۆلکلۆر و میتۆلۆژیای کوردیدا بووندارێکی ئەفساناوییە کە نێوەیەکی ژن و نێوەیەکی مارە و شای مارەکانە.
وشەی شاماران لە زمانی کوردیدا لە دوو بەشی شا و ماران پێک ھاتووە. شاماران ماێیەخوای زانایی و ژیرییە و بە تایبەت لە ناوچەکانی کرماشانی ڕۆژھەڵات و دێرسم لە باکووری کوردستان زۆر لە چاندی خەڵکی کورد دەبینرێتەوە.
کوردەکانی کرماشان پێیان وایە کە شاماران شای مارەکان و دووپشکەکانە و بۆ ئەوەی کە دەرباسیان لە گەستنی ئەم گیانەوەرانە بێت، بۆ شاماران جۆرێک چێشتێک بە ناوی دانەکوڵانە دەکۆڵێنن.
عەبدولسەمەد یەگیت نووسەری کورد ڕۆمانێک بە ناوی شاماران بە زمانی کوردیی کرمانجی نووسیوەتەوە.
شاماران لە ئایینی یارساندا بوونەوەرێکی پیرۆزە و لە چەند شوێن ئاماژەی پێ کراوە. ھەندێک کەسایەتییەکانی پیرۆی یارسان خاوەنی زاتی شاماران زانراونەتەوە. تەیموور بانیارانی لە زاتە پیرۆەکانی یارسان لە کەڵامێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە خاوەنی زاتی پیرۆزی شامارانە:
ئاراستە حوشمەت نە عام ئزھارم
بولبولم، گوڵم، ئاسام، شامارم
لە ناوچەی کرماشان کە باوەر بە بوونی شاماران لە نێوان خەڵکی کوردی ناوچەکە زۆر بابە، ئاشێکی نەزری بۆ ئەم بوونەوەرە پیرۆزە دەکوڵێندرێت. بە باوەری کوردانی کرماشان شاماران فەرمانڕەوای جیھانی مارەکانە و دەسەڵاتی کاروباری مارەکان و گەزۆکەکان لە دەستی ئەودایە. بۆیە ژنانی ھەر بنەماڵە ھەرساڵە ئاشێک دەکوڵێنن و نەزری دەکەن بۆ شاماران. ئەم ئاشە تایبەتە کە داکوڵانەی شامارانی پێ دەڵێن، لە گەنم، نیسک، برنج، کەشک، ڕۆن، پیاز، نۆک و ئەدوا بەرھەم دەھێنرێت و لە نێوان دراوسێکان بڵاو دەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شاماران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شاماران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.