تیۆرمی ئاپۆلۆنیوس (بە ئینگلیزی: Apollonius's theorem) تیۆرمێکی ئەندازەیییە کە درێژایی ناوەڕاستەی سێگۆشەیەک بە درێژایی لایەکانی سێگۆشەکە دەبەستێتەوە.
بەپێی ئەم تیۆرمە «ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای ھەر دوو لای سێگۆشەیەک، دوو ئەوەندەی ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای نیوەی لای سێیەم و دووجای ناوەڕاستەی لای سێیەمە».
بە دستەواژەیەکی تر، لە سێگۆشەی دا، ئەگەر ناوەڕاستەی بێت، ئەوا بەپێی ئەم تیۆرمە:
ئەم تیۆرمە حاڵەتێکی تایبەتە لە تیۆرمی ئێستوارت. بۆ سێگۆشەیەکی دوولایەکسان کە |AB| = |AC|، ناوەڕاستەی ئەستوونە لەسەر و ئەم تیۆرمە لەم حاڵەتەدا، حاڵەتێکی تایبەتە لە تیۆرمی پیتاگۆرس. ناوی ئەم تیۆرمە، لە ناوی ئاپۆلۆنیوس ماتماتیکزانی یۆنانییەوە وەرگیراوە.
بە بەکارھێنانی یاسای کۆساینەکان تیۆرمی ئاپۆلۆنیوس بەم شێوەیە دەسەلمێنرێت.
وا دابنێ درێژایی سێ لای سێگۆشەیەکی دڵخواز بێت، درێژایی ناوەڕاستەی لای بە دیاری دەکەین. وا دابنێ درێژایی پارچەھێڵی بێت، کە بەم ناوەڕاستەی پێیدا تێدەپەڕێت، دروست بووە کەوایە نیوەی دەبێت. ئەگەر ئەو دوو گۆشەی لەنێوان دوو پارەھێڵی و دروست دەبێت ھێما بکرێت بە و ، ئەوا تەواوکەری و ئەم پەیوەندییە پاسادانە.
بەپێی یاسای کۆساینەکان بۆ دوو گۆشەی و :
لە ئەنجامی کۆکردنەوەی پەیوەندی یەکەم و سێھەم، ئەوا
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیۆرمی ئاپۆلۆنیوس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.