بینجامین دزرائیلی (٢١ی کانوونی یەکەمی ١٨٠٤ - ١٩ی نیسانی ١٨٨١) بۆ ماوەی دوو خول پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانی و سەرۆکی حیزبی پارێزگاران بووە، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٠٤ لە لە لەندەن لەدایکبووە، باوکی جولەکە بووە و مێژوونووس بووە.
دزرائیلی لەسەرەتای گەنجێتیدا سەردانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و فەڵەستینی کردووە، ئەمەش پاڵنەری بووە گرنگی بە سیاسەت بدات و لەساڵی ١٨٣٧ وەکو ئەندام پەرلەمان لەسەر حیزبی پارێزگاران ھەڵبژێردراوە و بۆتە سەرکردەی یەکێک لەبزوتنەوە لاوەکانی ئیگلیز، ساڵی ١٨٥٢ بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی بەریتانیا و وەکو وەزیری دارایی ھەڵبژێردراوە، دوای ٦ ساڵی دیکەش ھەر بۆ ھەمان پۆست ھەڵبژێردراوە بەڵام ھەر دووجارەکە بەھۆی سیاسەتە سەرنەکەوتوەکانیەوە لەڕووی داراییەوە حکومەتی بەریتانیا ڕوخاوە.
دزرائیلی لەساڵی ١٨٦٨ بۆتە سەرۆک وەیرانی بەریتانیا بەڵام دوای ئەوەی حیزبەکەی لەھەڵبژاردنە گشتیەکاندا دۆڕاوە دەستی لەپۆستەکەی کێشاوەتەوە، ساڵی ١٨٧٤ بۆ ١٨٨٠ بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بەدەستھێناوە، لەھەموو تەمەنیدا ئەوەی پشت گوێ نەخستووە کە بەڕەچەڵەک کەسێکی جولەکەیە، لەساڵی ١٨٧٥ بەیارمەتی جولەکە دەوڵەمەندەکان پشکەکانی خدێوی ئیسماعیلی لە کۆمپانیای بەندەری سوێس کڕیوە بەمەبەستی ئەوەی بەریتانیا میسر کۆنتڕۆڵبکات و لەساڵی ١٨٧٨ لەکۆنگرەی بەرلین پێداگری کردووە لەسەر ئەوەی ھەندێک ماف و تایبەتمەندێتی لە وڵاتەکانی بەڵقان بدرێت بە جولەکەکان.
بینجامین دزرائیلی بەیەکێک لە باڵاترین پیاوەکانی دەوڵەتی سەدەی نۆزدەھەم دەژمێردرێت و لە ١٩ی نیسانی ١٨٨١ کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێنجامین دیزرائیلی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بێنجامین دیزرائیلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.