سینێرجی (بە ئینگلیزی: Synergy) بریتییە لە بەرھەمی کارلێکی بەیەکەوەی دوو شت (یا زیادتر) کە زیادترە لە کۆی کارلێکی ھەرکامێکیان بە جیا.
بۆ نموونە ئەو مراویانەی کە بە تەنھا دەفڕن کارایی فڕینیان کەمترە لەو مراویانەی کە بەیەکەوە لە شێوەی "٧" دەفڕن. لەم نمونەیەی باس کرا، ھەماھەنگی نێوان مراویەکان لەم شێوە فڕینە دەبێتە بەرز کردنەوەی کارایی فڕین. لە نمونەیەکیتردا، یاریزانانی پاسکیلسوار کە ھاوتیمن بەدوای یەکتردا دەڕۆن و شوێنی کەسی یەکەم بە بەردەوام دەگۆڕن. ئەوانەی کە لە دواوە پاسکیل سواری دەکەن کاریگەری ھێزی لێکخشاندنی ھەوا لەسەریان کەمترە بۆیەش کارایی گروپ بەرزتر دەبێتەوە.
ئەم وەسفە بۆ ھەندێ پڕۆسەی سروشتی و کارلێکە کیمیایی و فیزیاییەکانیش کار دەکات کە زۆرجار تێکەڵەی دوو ماددە کاریگەری زۆرتری ھەبووە لە بەکار ھێنانی ھەرکامێکیان بەجیا جیا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سینێرجی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.