دەستپێک

وتاری ھەڵبژێردراو
Diana, Princess of Wales 1997 (2).jpg

دایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش.

ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.

لەو ماوەی شازادە خاتوون بوو دایانا کارەکانی شاژنە ئیلیزابێسی ڕادەپەڕاند و نوێنەرایەتی شاژنی دەکرد لە تەواوی ئەو ناوچانەی شاژن ئیلیزابێس شاژنیان بوو. دایانا وەک کەسایەتییەکی یارمەتیدەر و مرۆڤدۆست دەبینرا. سەرەتا دایانا یارمەتی منداڵان و گەنجانی دەدا بەڵام دواتر ناسرا بۆ ئەو یارمەتییەی بەخشی بە نەخۆشانی ئایدز و سڕینەوەی مین لە ناوچەکانی ئەفریقا.
خوێندنەوەی زیاتر...


لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=سەلمان ڕوشدی
سەلمان ڕوشدی لە ٢٠١٨

ئەمڕۆ لە مێژوودا...

زیاتر لەم ڕۆژەدا»


ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٤٢٬٥٦٠ وتار و ١٧٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٥١٬٤٥٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٧٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٤٢٬٥٦٠ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.

زمان

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکاننەجمەدین مەلاباڵانسی بەدواداچوونی ملیۆنێر: بێ سنوورویکیپیدیای کوردیپەردەی کچێنیویکیپرۆژە:پەرەپێدانی ویکیپیدیا لە قوتابخانەکان/٢٠٢١–٢٠٢٢پارتی دیموکراتی کوردستانویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگالێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emadسلێمانیڕۆژژمێری کوردیکتێبخانەی گشتیی سلێمانیسەلاحەدینی ئەییووبیھەرێمی کوردستانکوردستانهۆپ (فیلم)قورئانھەولێر١٨ی ئابڕۆژی دوایی لە ئیسلامدافەرھاد پیرباڵعێراقکوردیی ناوەندیویکیپیدیا:پەیوەندیلێدوانی بەکارھێنەر:Aramحەسەن زیرەکویکیپیدیا:سەبارەتمێژووی کوردخوسرەو سینامحەممەدویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونبەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمودیارمەتی:ناوەرۆکحیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)کوردسینەماشازادە دایاناوتووێژ:مەرقۆسشارەبانماھیر ئەمینڕۆژھەڵاتی کوردستانشەکرەقەزای شارەزوورئێرانمەسروور بارزانیقانعسێکس شۆپ١ی کانوونی دووەممەحویجەنگی جیھانیی دووەمترانسجێندەری کوڕپۆل:Films set in Easter Islandکۆماری چیکمەلا مستەفا بارزانیکێڤن ھوکسئاوات بۆکانیکوردمەسعوود بارزانیتۆپی پێقازی محەممەدمەرقۆسبەکارھێنەر:4cinemaConor Gallagherحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندەروونناسیی ئەزموونیلێدوانی بەکارھێنەر:ئارۆ سالار محمودوتووێژ:کتێبخانەی گشتیی سلێمانیئوردننامە گۆڕینەوەکەی سالم و نالیزمانی کوردیکەرکووکیارمەتی:پۆلکامەران عومەرنالیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیسەددام حوسێنبارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردڕێزمانی کوردی🡆 More