ئیلۆن مەسک: کارسازی ئەمریکی

ئیلۆن ڕیڤ ماسک (بە ئینگلیزی: Elon Reeve Musk) ئەندازیار، کارساز، خاوەن تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و سەرمایەدارێکی ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە ٢٨ حوزەیرانی ١٩٧١ لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە.

بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و ھاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە.

ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان
Elon Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونElon Reeve Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٥٢ ساڵ)
پرێتۆریا (ئەفریقای باشوورلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Smith School of Business
  • The Wharton School
  • University of Pennsylvania
  • Pretoria Boys High School
  • Waterkloof House Preparatory School
  • Queen's University
  • زانکۆی ستانفۆرد
  • Bryanston High School
  • University of Pretoria لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەپرۆگرامساز، ئەندازیار، entrepreneur، investor، خاوەن کارەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
ھاوسەرJustine Musk، Talulah Riley، Talulah Riley لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵNevada Musk، Vivian Jenna Wilson، Griffin Musk، Damian Musk، John saxon musk، Kai Musk، X Æ A-Ⅻ Musk، Strider Musk، Azure Musk، Exa Musk، Tau Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Errol Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Maye Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانتۆسکا مەسک، کیمبال مەسک، Elliot Rush Musk، Asha Rose Musk، Alexandra Musk لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانMusk family لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • honorary degree (Art Center College of Design)
  • honorary doctorate (University of Surrey)
  • ھاوپۆلەکانی کۆمەڵگایی شاھانە (٢٠١٨، ٢٠١٨)
  • Gold Medal of the Royal Aeronautical Society (٢٠١٢)
  • (گۆڤاری تایم) کەسایەتیی ساڵ (٢٠٢١)
  • تایم ١٠٠ (٢٠٢١)
  • Financial Times Person of the Year (٢٠٢١)
  • John Fritz Medal (٢٠٢١)
  • تایم ١٠٠ (٢٠١٨)
  • NSS Wernher Von Braun Memorial Award (٢٠٠٩)
  • Great Immigrants Award (٢٠١٠)
  • Axel Springer Award (٢٠٢٠)
  • Stephen Hawking Medal For Science Communication (٢٠١٩)
  • Edison Awards (٢٠١٤)
  • Heinlein Prize for Advances in Space Commercialization (٢٠١١)
  • Living Legends of Aviation (٢٠١٠)
  • Order of Defence Merit (٢٠٢٢)
  • Member of the National Academy of Engineering (٢٠٢٢)
  • honorary doctor of the Yale University (٢٠١٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان
پلەبەڕێوەبەری جێبەجێکار (سپەیس ئێکس، ٢٠٠٢–)، بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا (سپەیس ئێکسسەرۆک (تێسلا مۆتۆرز، –٢٠١٨)، director general (تێسلا مۆتۆرز، ٢٠٠٨–)، co-president (Neuralink، ٢٠١٦–)، بەڕێوەبەری جێبەجێکار (تویتەر، ٢٠٢٢–٢٠٢٣) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ و تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندووە. و ھەروەھا بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە ھایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی ھەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە.

سەرەتای ژیان

سەردەمی منداڵییەتی

مەسک لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە پرێتۆریا، تڕانسڤاڵ، ئەفریقای باشوور لە دایکبووە. دایکی (مێی) نمایشکار بووە و خەڵکی کەنەدا بووە و باوکیشی (ئیڕۆڵ مەسک) لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە و ئەندازیاری ئیلیکتڕۆمێکانیک بووە. برایەکی لەخۆی بچووکتری ھەیە بەناوی کیمباڵ (لە ١٩٧٢ لەدایک بووە)، و خوشکێکیش بەناوی تۆسکا (لە ١٩٧٤ لەدایک بووە). دوای ئەوەی لە ١٩٨٠ دایک و باوکی لەیەک جیابوونەوە، مەسک زۆربەی کات لەگەڵ باوکی دەژیا لە ئەفریقای باشوور.

لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا، دەستی بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەری جۆری Commodore VIC-20 کرد. خۆی فێری بەرنامەسازی کۆمپیوتەر کرد و لە ٣ ڕۆژ دا فیری بوو. لە ١٢ ساڵیدا کۆدی یارییەکی ڤیدیۆیی، کە بە زمانی بەرنامەسازی BASIC دروستی کردبوو، فرۆشتە گۆڤارێکی تەکنەلۆژی بە نزیکەی ٥٠٠$. یارییەکە ناوی بلاستەر بوو و وەشانێکی وێبی یارییەکە ئێستا بەردەستە.

مەسک ماوەیەکی کەم پێش ١٨ھەمین ساڵیادی لەدایکبوونی چووە کەندا و مافی ھاووڵاتیبوونی لە کەنەدا وەرگرت بەھۆی ئەوەی دایکی کەنەدی بوو.

زانکۆ

لە تەمەنی ١٩ ساڵی، مەسک لە زانکۆی کوینز یونیڤێرستی لە کینگستن، ئۆنتاریۆ وەرگیرا؛ و لە ١٩٩٢، دوای دوو ساڵ خوێندن لەو زانکۆیە، مەسک خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی پێنسیلڤانیا. لەوێ لە تەمەنی ٢٤ ساڵی، بڕوانامەی زانستی لە فیزیا وەرگرت لە کۆلێژی ھونەر و زانستی ھەمان زانکۆ، و لەگەڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئابووری لە سکووڵی واڕتنی زانکۆی پێنسیلڤانیا وەرگرت. لە ساڵی ١٩٩٥، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا، مەسک چووە کالیفۆڕنیا بۆ ئەوەی خوێندنی دکتۆرا لە ئەپلاید فیزیکس لە زانکۆی ستانفۆڕد تەواو بکات، بەڵام دوای دوو ڕۆژ وازی لە خوێندن ھێنا بۆ ئەوەی دەست ھێنانەدی خەونەکانی بکات لە بواری ئینتەرنێت، وزەی خاوێن و بۆشایی ئاسمان. لە ٢٠٠٢، بووە ھاووڵاتی ئەمریکی.

پیشە

زیپ توو (Zip2)

لە ١٩٩٥، مەسک و برا بچووکەکەی، کیمباڵ، Zip2 یان دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی نەرمەکاڵای وێب بوو، بەو ٢٨٬٠٠٠ دۆلارە ئەمریکییەی کە لە باوکیان (ئیڕۆڵ مەسک) بۆیان جێمابوو. ھەرچەندە مەسک دەیەویست ببێتە بەڕێوبەری گشتی Zip2 بەڵام بۆڕدی بەڕێوەبردن نەیاندەھێشت. لە ١٩٩٩، کۆمپانیای کۆمپاک Zip2 ی بە ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەکاش و ٣٤ ملیۆن دۆلاری بشکەکانی کڕییەوە. مەسک %٧ یان ٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرکەوت لەو مامەڵەیەدا.

X.com و پەیپاڵ

ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان 
لۆگۆی ٢٠١٤ی پەیپاڵ

لە ئازاری ١٩٩٩، مەسک X.comی دامەزراند، کە کۆمپانیایەک بوو تایبەت بە خزمەتگوزاریی سەرمایەگوزاریی سەرھێڵ و پارەدان بەھۆی ئیمەیڵ. ئەویش بە تەرخانکردنی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی Zip2 دەستی کەوتبوو. پاش یەکساڵ، کۆمپانیاکە یەکخرا لەگەڵ کانفینیتی (Confinity)، کە خزمەتگوزایییەکی ناردنی پارەی ھەبوو بەناوی پەیپاڵ. دوای یەکختستن، کۆمپانیا نوێیەکە زۆرتر سەزنجی خستە سەر پەیپاڵ و لە ٢٠٠١ ی ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ پەیپاڵ. دواتر مەسک لە بەڕێوبەری گشتیی لادرا بەھۆی ناکۆکی دەربارەی داھاتووی پەیپاڵ. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢، ئی بەی پەیپاڵی کڕییەوە بە ١٫٥ ملیار دۆلار لە پشکی کۆمپانیاکە. لەو بڕەش، مەسک ١٦٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرت. پێش فرۆشتنی پەیپاڵ، مەسک گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیاکە بوو، کە %١١٫٧ پشکەکانی پەیپاڵی بەدەست بوو.

سپەیس ئێکس (SpaceX)

ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان 
فالکۆن ١

لە ٢٠٠١، مەسک بیرۆکەی «مێرگی مەریخ»ی بە مێشکدا ھات؛ کە پڕۆژەیەک بوو بۆ دروستکردنی خانووێکی شووشەیی بچووکی تاقیکاری لەسەر مەریخ، کە ڕوەکی تێدا بچێندرێ. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ مەسک و جیم کانتڕێل و ئادیۆ ڕێسی چوونە مۆسکۆ بۆ کڕینی ڕۆکێتێکی نۆژەنکراوی جۆری (Dnepr-1) کە دەیتوانی ئەو بارەی لە خەیاڵی مەسکدا بوو بنێرێتە بۆشایی ئاسمان. لە مۆسکۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کۆپوونەوە بەڵام بەپێی قسەی جیم کانتڕێل، ڕووسەکان مەسکیان بە ناشارەزا دەبینی و لەگەڵ بەڕێوبەری دیزاینی کۆمپانیایەک چەند جارێک تووشی ناکۆکی ھاتن، لەبەر ئەوە گرووپەکە گەڕانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەست بەتاڵی. لە شوباتی ٢٠٠٢ گرووپەکە دووبارە گەڕانەوە ڕووسیا، ئەمجارە Kosmotras مووشەکێکی بە ٨ ملیۆن دۆلا بۆ پێشکەشکردن، بەڵام، بەڵام مەسک نرخەکەی زۆر پێ گران بوو. لەبەر ئەوەش مەسک لە کۆبوونەوەکە چووە دەرەوە. لە ڕێگەی گەڕانەوەیان، مەسک بۆی دەرکەوت کە دەتوانێ کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت کە بتوانێت ئەو ڕۆکێتانەی کە پێویستییەتی بە نرخێکی ھەرزان دروست بکات. مەسک نرخی ماددە خاوەکانی دروستکردنی ڕۆکێتی لێکدایەوە و کردییە %٣ نرخی ڕۆکێت لەو کاتەدا.

ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان 
مەسک و باراک ئۆباما لە شوێنی ھەڵدانای فالکۆن ٩.

لە حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری سامانەکەی مەسک (سپەیس ئیکسپلۆرەیتشن تێکنۆلۆجیس)یان (سپەیس ئێکسی) دامەزراند. نە حەوت ساڵ، سپەیس ئێکس خێزانی ڕۆکێتەکانی فالکۆن و کەشتییەکانی دڕاگۆنی تەواوکرد. لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، فالکۆن ١ی سپەیس ئێکس، بووە یەکەم ڕۆکێتی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە مانگی دەستکرد بگوازێتەوە بۆ خولگەی زەوی؛ و لە ٢٥ی گوڵانی ٢٠١٢، کەشتی ئاسمانی دڕاگۆن لەگەڵ ISS لەنگەری گرت. ئەوەش بۆ یەکەمجار بوو کە کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەگەڵ ISS دا لەنگەر بگرێت.

تێسلا مۆتۆڕز (Tesla Motors)

تێسلا مۆتۆڕز لەلایەن ماڕتن ئێبێرھارد و ماڕک تاڕپێنینگ دامەزرا. مەسک لە شوباتی ٢٠٠٤ دا ھاتە ناو کۆمپانیاکە و بووە ئەندام لە بۆڕدی بەڕێوەبەران وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە.

ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان 
تێسلا مۆدێل ئێس

دوای قەیرانە ئابوورییەکەی ٢٠٠٨، مەسک بووە بەڕێوبەری گشتی و ئەندازیار لە کۆمپانیاکە. تێسلا یەکەمجار ئۆتۆمبێلێکی وەزشی کارەبایی دروست کرد بە ناوی تێسلا ڕۆدستەر، کە نزیکەی ٢٥٠٠ دانەی لێ فرۆشت بە ٣١ وڵاتی جیھان. دواتر لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢، تێسلا دەستی بە گەیاندنی جۆرێکی دیکە کرد بە ناوی مۆدێل ئێس. و لە ئەیلوولی ٢٠١٥ مۆدێل ئێکس ی خستە بازاڕ.

سۆلار سیتی (SolarCity)

دوو ئامۆزای مەسک، کۆمپانیای سۆلار سیتی یان لە ٢٠٠٦ دامەزراند، مەسک لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین پشکی کۆمپانیاکەیە، لەبەر ئەوەی ھەر لە زووەوە سەرمایەگوزاری لە کۆمپانیاکەدا کرد. لە ئێستادا سۆلار سیتی گەورەترین دابینکەری سیستەمی وزەی خۆرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ھاندەری مەسک بۆ پاڵپشتیکردنی تێسلا و سۆلارسیتی ڕێگریکردن بوو لە گەرمبوونی جیھان.

ھایپەرلووپ (Hyperloop)

ئیلۆن مەسک: سەرەتای ژیان, پیشە, سەرچاوەکان 
ھایپەرلووپ

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣، مەسک پێشنیاری شێوازێکی نوێی گواستنەوەی خستەڕوو. دوای ئەوەش، دەرزەنێک ئەندازیاری لە تێسلا مۆتۆڕز و سپەیس ئێکسی ڕاسپارد بۆ دانانی بناغەی دیزاینکردنی بیرۆکەکە. ئەو پڕۆسەیەش نۆ مانگی خایاند. دیزاینە سەرەتایییەکان لە بڵاگی تێسلا و سپەیس ئێکس بڵاوکرانەوە.

بە شێوەی تیۆری سەرنشینانی ھایپەرلووپ دەتوانن لە لۆس ئەنگلس و بچنە سان فڕانسیسکۆ، کە مەودای نێوانیان ٥٦٠ کیلۆمەترە، بەماوەی تەنیا ٣٥ خولەک یان کەمتر.

ئۆپن ئەی ئای (OpenAI)

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ئیلۆن مەسک دروستکردنی (ئۆپن ئەی ئای) ڕاگەیاند، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستی بواری زیرەکی دەستکرد، بەشێوەیەک کە سەلامەت و سوودبەخشبێت بۆ مرۆڤایەتی بە فەراھەمکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ھەمووان، OpenAI دەیەوێ دڵنیاببێتەوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان و حکوومەتەکان ھێزی زیاد لە پێویست بەدەست ناھێنن بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو.

تویتەر (Tiwtter)

لە نیسانی ٢٠٢٢، ئیلۆن مەسک بە فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەری بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار بە تەواوەتی کڕییەوە و بووە خاوەنی تەواوی پشکەکانی.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Honorary titles
پێشوو
جیف بیزۆس
دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیھان
٢٠٢٢–ئێستا
جێگر
پێویستە

Tags:

ئیلۆن مەسک سەرەتای ژیانئیلۆن مەسک پیشەئیلۆن مەسک سەرچاوەکانئیلۆن مەسک بەستەرە دەرەکییەکانئیلۆن مەسکئۆپن ئەی ئایتێسلا مۆتۆرززمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دڵزارمەسروور بارزانیسویسنیلقەندیلگۆران (تیرە)زەکەریا عەبدوڵڵاقەزواننەتەوە یەکگرتووەکانبەڕێوەبەریی پرۆژەڕۆژنامەی ژینسێکوچکەی بابانرێکخراوی دیگۆنئایەتەلکورسیئەرەستووڕۆمانمەدریدھەڤەخشترەخۆراکجەزائیرپەخشانبەردە ڕەشەکەچەمکئاشتیڕۆژی دوایی لە ئیسلامداکەلارفەڕەنساسیکس ناینکیشوەرموفتی پێنجوێنیشنگالئەفلاتوونبەڕێوەبەریئیڤان پاڤلۆڤفلۆرپەیمانی ڤێرسایخاکشێرپەنجەڕەمەزانترشسێوسێنانمەلا کرێکارعێراقسەحیحی بوخارییوونێسکۆئیمپراتۆریەتیی مەغۆلئیسلامناوفەلەستینمێکوتەسەروەریی یاساشەپۆلھەژارسێکسی کۆمیلیۆنێل مێسیڤیتۆریۆ پۆپسۆمایکرۆسۆفت ئەکسێسزمانی ئینگلیزیکوشتن لەسەر نامووسمەم و زینمووچەویلیام شێکسپیرناسر ڕەزازیشەکرەھونەرڕاپەڕینی ١٩٩١ڕێبازە ئەدەبییەکانژن، ژیان، ئازادیدەنگدانگەنمڕوکنوسدین فیروزوێنەکێشانشەڕی ساردبانکزێڕشیعری نوێی کوردیبەرزنجە🡆 More