فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە.
ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە. فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە. فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە. ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.
نووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرھەنگەکەوە نووسیویەتی:
ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە «ھەنبانەبۆرینە»، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.
وشەکانی فەرھەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ ھەر وشەیەکدا ھاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ ھێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.
وەک لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا ھاتووە ئەم چەند کەسەش ھاوکاریی نووسەریان کردووە:
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.