سەلمان ڕوشدی: رۆماننووس

سەلمان ڕوشدی لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە مومبای لە ھیندستان و لەئێستادا لە ئینگلستان نیشتەجێیە، کەسایەتی ڕۆماننوس و نووسەری ھیندی-بەریتانی-ئەمریکییە.

کارەکانی ئەو یەکگرتنی ھەردوو چەشنی ڕیالیزمی سیحری و مێژووی خەیاڵییە. لەگەڵ ھەندێک چەمکی دیکە وەک کۆچکردن لە نێوان شارستانەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا، بەشێکی کارەکانیشی پەیوەندیدارە بە ژیانی نیمچەکیشوەری ھیندی.

سەلمان ڕوشدی
سەلمان ڕوشدی: ھۆکارەکانی مشتومڕ لە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکان, ژیانی تایبەتی, کاردانەوەکانی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان
سلمان رشدی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبووناحمد سلمان رشدی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٦ ساڵ)
مومبای (بەریتانی ڕاجلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Rugby School
  • King's College
  • Cathedral and John Connon School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس، essayist، سیناریۆنووس، children's writer، ئەکتەر، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Emory University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانئایەتە شەیتانییەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازڕیالیزمی جادوویی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMarianne Wiggins، پادما لاکشمی، Elizabeth West، Clarissa Luard، Rachel Eliza Griffiths لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵZafar Rushdie، Milan Rushdie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Anis Ahmed Rushdie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Commandeur des Arts et des Lettres‎ (١٩٩٣)
  • PEN Pinter Prize (٢٠١٤)
  • James Tait Black Memorial Prize (١٩٨١)
  • خەڵاتی بووکەر (Midnight's Children، ١٩٨١)
  • James Joyce Awards (٢٠٠٨)
  • Kurt Tucholsky Prize (١٩٩٢)
  • Gold Medal of the Círculo de Bellas Artes (٢٠١٥)
  • Fellow of the Royal Society of Literature
  • Mythopoeic Awards (Haroun and the Sea of Stories، ١٩٩٢)
  • Costa Book Awards (ئایەتە شەیتانییەکان، 1988 Whitbread Awards، ١٩٨٨)
  • Costa Book Awards (The Moor's Last Sigh، 1995 Whitbread Awards، ١٩٩٥)
  • The British Book Awards (١٩٩٦)
  • Common Wealth Award of Distinguished Service (٢٠١٠)
  • St. Louis Literary Award (٢٠٠٩)
  • Crossword Book Award (Shalimar the Clown، ٢٠٠٥)
  • Hans Christian Andersen Literature Award (٢٠١٤)
  • National Arts Awards (٢٠٠٩)
  • Golden PEN Award (٢٠١٠)
  • Aristeion Prize (١٩٩٦)
  • Norman Mailer Prize (٢٠١٥)
  • Austrian State Prize for European Literature (١٩٩٢)
  • Emperor Has No Clothes Award (٢٠١٨)
  • Humanist of the Year (٢٠١٩)
  • honorary doctor of the University of Tromsø
  • Honorary doctor of the University of Liège (١٩٩٩)
  • Fellow of the American Academy of Arts and Sciences (٢٠٢٢)
  • Carl Sandburg Literary Award (٢٠٠٩)
  • Companion of Honour (٢٠٢٢)
  • Order of the Companions of Honour
  • Knight Bachelor
  • Ordre des Arts et des Lettres لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.salmanrushdie.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesKnight Bachelor (Salman Rushdie knighthood controversy) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لەساڵی ١٩٨١ بە کتێبی (Midnight's Children) خەڵاتی بووکەری (Booker Prize)ی بردەوە لەم کتێبەیدا باسی تێپەڕبوونی ھیندستانی کرد لە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بۆ سەربەخۆیی وە لەگەڵ دابەشبوونی ھیند. سەلمان لە بنەماڵەیەکی موسڵمانی لیبرال لەدایکبووە، بەڵام خۆی ئێستا یەکێکە لە ڕەخنەگرانی ئیسلام و بەشێ لە کۆمەڵگای موسڵمانان لە نووسینەکانی ئەو تووڕەن و فەتوای کوشتنیشی لەسەر دراوە.

لە بەناوبانگترین کارەکانی کتێبی (ئایەتە شەیتانییەکان)ە، کە بووە ھۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە بە تایبەتی لە جیھانی ئیسلامیدا، بەھۆیەوە چەندین خۆپیشاندان لە سەرانسەری جیھاندا ئەنجامدرا، و لە لایەن ڕووحوڵڵا خومەینی فەتوانی کوشنی بۆ دەرچوو، لەو کاتەوە ڕوشدی لە ژێر ناوی خوازراودا دەژی و لە چاودێری پۆلیسی چڕدایە.

ھۆکارەکانی مشتومڕ لە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکان

سەلمان ڕوشدی لە پەرتووکی ئایەتە شەیتانییەکاندا، تەرکیزی کردە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری خودا محمد و ئەوەی کە یارمەتیدەری بووە لەو کارەدا و دروستبوونی ئاژاوە ئەوە بوو لە ڕیوایەتێکدا بوو کە بریتییە لە باسکردنی ڕیوایەتێک لە پەرتووکی بوخاری کە بە فەرموودەی الغرانیق (سەبارەت بە غرانیق: کۆکەرەوەی غرنوق کە باڵندەیەکی سپی مل درێژە موشریکەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە بتەکان لە خودا نزیکیان دەکاتەوە و شەفاعەتیان بۆ دەکەن بۆیە بە باڵندەیان دەشوبھێنن کە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان) و ئەگەر لە گێڕانەوەی ڕاست لە پەرتووکی بوخاری ١٠٢١دا و لە موسلیم باسی غەرانیق نەکراوە، عەبدولواحید الملیحی پێی وتین ئەحمەد بن عەبدوڵڵا نوعەیمی پێی وتین، محمد بن یوسف پێی وتین محمد بن ئیسماعیل پێی وتین، موسەدەد پێی وتین عەبدولواریث پێی وتین ئەیوب لەسەر عەرکەمە لەسەر ابن عەباس پێی وتین کە پێغەمبەر - -: سوجدەی بۆ مەککە برد لەگەڵیدا موسڵمانان و موشریکەکان و جن و مرۆڤەکان سوجدەیان برد،لە قورئانی پیرۆز [فَاسْجُدُوا لِلَّھِ وَاعْبُدُوا (62)] وە ئێوە سوجدە بۆ خوای گەورە بەرن وە بەتاک و تەنھا عیبادەت بۆ خوای گەورە بکەن، وە پێغەمبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - کە سوورەتی نەجمی خوێندووە گەیشتووە بەم ئایەتە سوجدەی بردووە، وە موسڵمانان و کافران و مرۆڤ وجن و دارو بەردو ھەموو شتێک سوجدەی لەگەڵ پێغەمبەری خوادا بردووە - صلی اللە علیە وسلم -، واللە أعلم.

ژیانی تایبەتی

تاکە کوڕی ئەنیس ئەحمەد ڕوشدییە کە پارێزەرێکی دەرچووی کامبردج بووە و بووەتە بازرگان، ڕوشدی لە شاری مومبای لە ھیندستان لەدایکبووە. لە قوتابخانەی کاتدراڵی جۆن کۆنین لە مومبای خوێندوویەتی، پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی بەشەناوخۆیی ڕەگبی لە ئینگلتەرا، پاشان خوێندنی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی ئیمپریال خوێندووە، لە زانکۆی کامبریج و لەوێ مێژووی خوێندووە. پێش ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ نووسین، لە دوو دەزگای ریکلام (ئۆگیلڤی، مازەر و ئایر پارکەر) کاری کردووە.

ڕوشدی چوار جار ھاوسەرگیری کردووە، ھاوسەری یەکەمی ناوی کلارسیا لوارد بووە لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٨٧، لەگەڵیدا کوڕێکی بە ناوی زەفەر بووە. ھاوسەری دووەمی ڕۆماننووسی ئەمریکی ماریان ویگینزە، کە لە ساڵی ١٩٨٨ ھاوسەرگیری کردووە و لە ساڵی ١٩٩٣ جیابووەتەوە، ھاوسەری سێیەمی (لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤) ناوی ئەلیزابێس وێست بووە، کوڕێکیان بووە بەناوی میلان. لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ خانمە ئەکتەر و مۆدێلی ئەمریکی ھیندی پادما لاکشمی ھاوسەرگیری کردووە. ھاوسەرگیرییەکە لە ٢ی تەمموزی ٢٠٠٧ کۆتایی ھات و لاکشمی ڕایگەیاند کە کۆتایی ھاتنی ھاوسەرگیرییەکە لە ئەنجامی خواستی خۆی بووە. لە ڕۆژنامەکانی بۆلیوود لە ساڵی ٢٠٠٨ باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مۆدێلی ھیندی ریا سێن کرا کە خۆشەویستەکەی بوو، ھەروەھا لە وەڵامی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، ریا لە بەیاننامەیەکدا وتی: «پێموایە کاتێک تۆ سەلمان ڕوشدی بیت، بە دڵنیاییەوە بێزار دەبیت لە کەسانێک کە ھەمیشە قسەت لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەدەب».

لە ساڵی ١٩٩٩ سەلمان «ڕاستکردنەوەی ڕیشاڵەکان»ی بۆ کراوە کە بە وتەی خۆی تادێت کێشەی کردنەوەی چاوەکانی زیاتر دەبێت. وتیشی: «ئەگەر ئەم نەشتەرگەریەم بۆ نەکرابا بەھیچ شێوەیەک نەمدەتوانی چاوەکانم بکەمەوە».

کاردانەوەکانی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان

ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان لە مانگی ڕەزبەر (ئەیلول) ساڵی ١٩٨٨دا بڵاوکردەوە بووە ھۆی ئەوەی لە وڵاتانی جیھانی ئیسلامیدا ھەرا بنێتەوە چونکە کتێبەکە کەسایەتی پێغەمبەر محمدی بە سووکایەتییەوە بە پشتبەستن بە ھەندێک لە گێڕانەوەکانی سەحیحی بوخاری ئاشکرا کرد، ناوی کتێبەکە ئاماژەیە بۆ داب و نەریتێکی ئیسلامی لە پەرتووکەکەدا، بەپێی ئەو داب و نەریتی پێغەمبەر محمد (مەھۆند لە کتێبەکەدا) ئایەتەکانی لە قورئاندا زیاد کردووە بۆ ئەوەی پاساو بۆ بوونی سێ خوداوەند بھێنێتەوە کە لەو کاتەدا لە مەککە پیرۆز کراون، بەپێی ڕیوایەتەکە پێغەمبەر محمد ئەم ئایەتانەی سڕیوەتەوە و گۆڕیوە بەو پاساوەی کە شەیتان لە ڕێگەی زمانی خۆیەوە ئەم ئایەتانەی گوتوە، ئەمەش ناڕەزایی لە جیھانی ئیسلامیدا دروست کرد، کە بووە ھۆی قەدەغەکردنی وەرگێڕان و فرۆشتنی پەرتووکەکە بە زمانی عەرەبی.

لە ١٤ی ڕەشەمە (شوبات)ی ١٩٨٩ فەتوایەک سەبارەت بە بەفیڕۆدانی خوێنی نووسەر سەلمان ڕوشدی بە دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خومەینی ڕێبەری ئینقلابی ئێران لە ڕێگەی ڕادیۆی تارانەوە دەرکرا کە تیایدا ڕایگەیاند کە پێویستە سەلمان ڕوشدی لە سێدارە بدرێت و پەرتووکەکە پەرتووکێکی بێدینە بۆ ئیسلام.

لە ٣ی خەرمانان (ئاب) ١٩٨٩ ھەوڵێکی شکستخواردوو درا بۆ تیرۆرکردنی بە پەرتووکێکی بۆمبرێژکراو ھەوڵی گواستنەوەی پەرتووکەکە درا لەلایەن ئەندامێک لە (حزب اللھ) بەناوی (موستەفا مازح) بەڵام پەرتووکەکە پێشوەخت تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە کۆتا ھەوڵی کوشتن درا و دوو نھۆمی ھۆتێلی پادینگتۆن وێران دەکات.

ھەر بەم ھۆیەشەوە سەلمان ڕوشدی ماوەی ١٠ ساڵە بە خۆدزینەوە لە چاوی گشتی دەژی.

لەو ماوەی دوای ئەم فەتوایە شەپۆلێکی گەورەی ھێرش و ھەڕەشە لە خاوەن چاپخانەکان و بڵاوکەرەوە و وەرگێڕەکاندا ھات و زۆرێک لە وەرگێڕان و خاوەن چاپخانەکان لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانەوە ھەڕەشەیان لێکرا بە کوشتن بە دەستی ئەوان، زۆرێک لە کتێبخانەکان سووتێنران یان تەقێنرانەوە، پێشبڕکێ لە نێوان ھەندێک گروپ ئەنجامدرا بۆ سووتاندنی زۆرترین ژمارە لەم پەرتووکە.

پیاوی ئاینی ئێرانی، ئەحمەد خاتەمی، ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٧دا، کە فەتوای بەفیڕۆدانی خوێنی نووسەری بەریتانی سەلمان ڕوشدی کە لەلایەن ئیمام خومەینیەوە لە ساڵی ١٩٨٩ بەھۆی پەرتووکی ئایەتە شەیتانییەکانەوە دەرچووە، تا ئێستاش ھەر ماوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە «دەستکاری نەکراوە».

شاژنی بەریتانیا لە پوشپەڕ (حوزەیران)ی ٢٠٠٧ نازناوی "شۆڕشگێڕ"ی پێبەخشی ئەمەش ئاژاوەیەکی نوێی لە جیھانی ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا ھێنا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ھەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی ڕەخنە لەم ڕووداوە بگرن چونکە ئێران بە "دژی ئیسلام"ی زانیوە، لە پاکستان ئەنجومەنی نیشتمانی پاکستان ئەم بڕیارەی ئیدانە کرد و داوای لە بەریتانیا کرد دەستبەجێ ئەم ڕێزلێنانە بکشێنێتەوە ئەندامانی ئەنجومەنی زانایان نازناوی "شمشێری خودا" یان بە ئوسامە بن لادن بەخشی

ھەوڵی تیرۆرکردن

لە ۱۲ی ئابی ۲۰۲۲ لە کاتێکدا خەریک بوو دەست بە وتارێک بکات لە دامەزراوەی چاوتاوکوا لە نیویۆرک، سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا پەناگەیەکی سەلامەتە بۆ ئەو نووسەرانەی کە ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبنەوە، ڕوشدی لەلایەن کەسێکەوە ھێرشی کرایە سەر کە بەپەلە ھاتە سەر شانۆکە و چەندین جار چەقۆی لە ملیدا.

سەرچاوەکان

Tags:

سەلمان ڕوشدی ھۆکارەکانی مشتومڕ لە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکانسەلمان ڕوشدی ژیانی تایبەتیسەلمان ڕوشدی کاردانەوەکانی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکانسەلمان ڕوشدی ھەوڵی تیرۆرکردنسەلمان ڕوشدی سەرچاوەکانسەلمان ڕوشدیئینگلتەرامومباینیمچەکیشوەری ھیندیڕیالیزمی سیحریھیندستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تاڵشگۆڕەپان و مەیدانکۆمپیوتەرعەبدوڵڵا ئۆجەلانپارتی دیموکراتی کوردستانمێشکقازئەنادۆڵبەکتریاکەعبەجەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیبھونەرمیکایلجنۆکەئیبراھیمکەنەدالەتیف ھەڵمەتڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتزمانی کوردیتەیمووری لەنگشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)کەرتبوونی ناوکیکۆماری ئاراراتڕەگی دووجامحەممەد ئەمین زەکی بەگدەنگداننەوید محەممەدزادەھەرێمی کوردستانخۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێرانکار (ڕێزمان)یاسائینتەرنێتمەدینەپەندی پێشینانڕۆمانئارین مەسروور بارزانیکوردستانی سوورمزگەوتی ئەقساپریانکا چۆپرامەلا مەحموودی بایەزیدیڕێبازە ئەدەبییەکانقەزای کۆیەکیبۆردی کۆمپیوتەرکێری مرۆڤحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانڕێباز (فیقھ)بەلۆچیی ڕۆژاواویکیمیدیا کۆمنزمیدیاویکیسیواکئیمپراتۆریەتیی مەغۆلدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)کینیاشەبەنگی کارۆموگناتیسیمەلا مستەفا بارزانیمێژووی کورد٢٠٢١ھەڵەبجەھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیاڕێژەپاراسایکۆلۆژیئۆرتەلیوسژیریی دەستکردمەسروور بارزانیشەڕی یەرمووکشاڵاوی ئەنفالعوسمان کوڕی عەفانسەرمایەداریکوردیی باشووریئاڕ کەی ئۆ پیکچەرزڕەمەزان (مانگ)لینوس تۆرڤاڵدسقەڵای شێروانەوەزارەتنەکەرۆزنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنژمارەی ڕێژەیی🡆 More