جاسیندا ئاردێرن (بە ئینگلیزی :Jacinda Kate Laurell Ardern لە دایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٨٠) لەدایکبووی ٢٦ی تەمموزی ١٩٨٠) سیاسەتمەدارێکی نیوزلەندییە و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک ٤٠هەمین سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣ وەک سەرۆکی پارتی کرێکاران کاری کردووە.
لە ١٩ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣، ئاردێرن ڕایگەیاند کە تا ٢٥ی کانوونی دووەم دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی کرێکاران دەکێشێتەوە. جاسیندا دوای تەواوکردنی خوێند لە زانکۆی وایکاتۆ لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی زیاتر بەشداری سیاسەتی کردووە و وەک توێژەر لە ئۆفیسی سەرۆکوەزیران هێلین کلارک کاریکردووە. دواتر لە بەریتانیا وەک ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تۆنی بلێر کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی لاوانی سۆسیالیستی هەڵبژێردرا، و نزیکەی لەو پۆستە مایەوە.بە گەندترین ژنە سەرۆک وەزیرانی جیهان دادەنرێت کە لە تەمەنی ٣٧ ساڵی بووە سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا .
جاسیندا ئاردێرن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jacinda Ardern | |
لەدایکبوون | Hamilton، نیوزیلاند | ٢٦ی تەممووزی ١٩٨٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jacinda Kate Laurell Ardern |
باوک | Ross Ardern |
خوشک و برا | Louise Ardern |
ھاوسەر | Clarke Gayford |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Clarke Gayford |
منداڵ | Neve Ardern Gayford |
زمانەکانی ئاخاوتن | New Zealand English |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت، سیاسەتوان |
پەروەردە | University of Waikato، Morrinsville College، Morrinsville Intermediate School |
Honorific prefix | The Right Honourable |
دانیشتووی | ئۆکلاند |
Affiliation string | New Zealand Government |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران (نیوزیلاند) |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2020 New Zealand general election، 2020 New Zealand general election |
ئایین | نەزانین، مۆرمۆنی |
Has pet | Paddles |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2019 |
ئەندامی | یەکیەتیی نێونەتەوەیی لاوانی سۆشیالیست |
خەڵاتەکان | Nature's 10، تایم ١٠٠، تایم ١٠٠، Dame Grand Companion of the New Zealand Order of Merit |
جاسیندا لە ساڵی ١٩٨٠ لە ھامیڵتن لە باشووری نیوزلەندا لە دایکبووە، باوکی کاری ئەفسەری پۆلیسی کردووە، دایکی وەک یاریدەدەر کاری کردووە، لە زانکۆی وایکتۆ ماستەری لە پەیوەندییە گشتییەکان بەدەست ھێناوە، لە تەمەنی لاوییەوە بەشداری لە ڕێکخراوە گەنجە جیھانییەکانەوە کردووە، وەک کارمەند لە نوسینگەی تۆنی بلێر یەکێک لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کاری کردووە، دەست پێکی کاری سیاسی لە پارتی کرێکارانی نیوزلەندا بووە، توانی سەرکەوتووبێت لە گەشەساندی ئەم پارتە لە دواین ھەڵبژادرنی پەرلەمانی نیوزلەندا لە ساڵی ٢٠٢٠ توانیان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەست بھێنن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاسیندا ئاردێرن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جاسیندا ئاردێرن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.